١١\٩\٢٠٢٢
منداڵێک لەبەر
برسێتی و تیونێتی
لە دەریای ئێجە
ژیانی لهدهستدا.
لجین
ئەحمەد ناسیف منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی پەنابەری سوریا، لەگەڵ دایکی و
باوکی لە کەمپی مەحمرەی عەکاریە لە لوبنان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا
بەڕێکەوتبوون بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان بۆ ماوەی چوار
رۆژ لەکاردەکەوێ بهداخهوه بەهۆی نەمانی خواردن و ئاوی خواردنەوە
لەسەر بەلەمەکە لجینی تەمەن چوار ساڵ لەبەر برسێتی و تیونێتی ژیان
لەدەستدەدا.
سەرەتا یۆنان خۆی بەدوور گرتبوو لە رزگارکردنیان بەڵام دواتر بە هۆی
زۆری گوشارەوە بۆ سەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ناچارکران
پەنابەرەکانی تر رزگاربکەن و بیانبەن بۆ دوورگەیەکی یۆنانی.
ناوهندی ههواڵگری فیدراسیۆن
|