له فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ڕۆتێردام"ی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێ.
مەنسوور جیهانی
به‌ڵگه‌فیلمی کوردی "منداڵی عیماد" لە دەرهێنانی
"زه‌هاوی سنجاوی" و به به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می "عه‌باس غه‌زالی" له به‌شی
"پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "عه‌ڕه‌ب"ی
ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێ.
به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "منداڵی عیماد" لە دەرهێنانی "زه‌هاوی سنجاوی"
سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، به به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می "عه‌باس
غه‌زالی" و له به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فیزیۆنی svt
سوید، ته‌له‌فیزیۆنی ڕووداو و ئه‌نستیتۆی فیلمی سوید؛ به ناوه‌رۆکی
کاریگه‌رییه‌کانی جینایه‌ته‌کانی داعش له‌سه‌ر منداڵه بێتاوانه‌کانی
پاشماوه‌ی شه‌ڕ، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی
"پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ڕه‌ب" له
شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا په‌خش ده‌کرێ.
"منداڵی عیماد" به ئاماده‌بوونی "زه‌هاوی سنجاوی" دەرهێنه‌ر و "عه‌باس
غه‌زالی" به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه ٧٧ خوله‌کییه له‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێ.
"منداڵی عیماد" له ماوه‌ی ١٣ مانگ وێنه گیراوه و باس له کوڕێکی ٥
ساڵانی کوردی ئیز‌ه‌دی به ناوی عیماد ده‌کات که دوو ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌که‌ی لای داعش به دیل گیرابوون و دوای ئازادبوونی به هۆی
کاریگه‌ریی بیر و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گرووپه تیڕۆریستییه، ناتوانێت
وه‌کوو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، ژیانێکی ئاسایی منداڵانه‌ی هه‌بێت و
حه‌ز و مه‌یلی نواندنی توندووتیژیی به‌رانبه‌ر به که‌س و کار و
ده‌ورووبه‌ری هه‌یه. هه‌وڵی ده‌روونناسانه، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه و
ئاساییکردنه‌وه‌ی باروودۆخی ده‌روونی عیماد، پڕۆسه‌یه‌کی سه‌خت و
درێژخایه‌نه که له لایه‌ن کچه ده‌روونناسێکی به‌سه‌بر و حه‌وسه‌له و
هه‌روه‌ها داپیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه کوردییه، زیاته له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی
فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی کردووه و خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی
کە گرینگ‌یان هەیە" لە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی
"زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی
"دۆکاویو" و... به‌ده‌ستهێناوه.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ڕه‌ب"ی ڕۆتێردام لە شاری به‌نده‌ری
ڕۆتێردام بۆته فێستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانه که به فیلمه‌کانی
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی په‌یوه‌ست
به‌وان ته‌رخان کراوه و بۆته ناوه‌ندێکی هونه‌ریی بۆ پێکهێنانی
که‌شووهه‌وایه‌کی هێمن بۆ وتووێژه ئازاده‌کان سه‌باره‌ت به هونه‌ر،
مافی مرۆڤ، ڕزگاریی و ئازادی سیاسی.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ڕه‌ب"ی ڕۆتێردام به به‌رپرسیاری
هونه‌ریی "رۆش عه‌بدولفه‌تاح" و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک فیلم له
ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له به‌شه
جۆراوجۆ‌ره‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی
"پێشبڕکێی فیلمه سینه‌ماییه‌کان"، به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی
"پێشبڕکێی کورته فیلم"، "ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانه‌ی فێرکاری"، کۆڕی "دیمه‌نی
ژنان له سینه‌مای عه‌ڕ‌ب" و ... له رۆژانی ٥ تا ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە
شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.