په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٧\٢٠١٥

    من هاونيشتيمانيم.


مازن ئەلشەریف*
و: جەلال دەباغ

من هاونيشتيمانيم، سەرسامم،
چاوەڕوانی وەڵامتانم
ماڵم لە گشت شەقامێکە.. لە هەر گۆشە و
ناو کۆڵان و دەرگايەکە
تەنيا ئارامی و بێدەنگيم لە لا چاکە
سامانيشم چنگێک خاکە..
لە هەژاری ناترسم، بەس
لە تەم و مژ زۆر دەترسم..
لە نەبوونی هۆشمەندیی ئێوە دەترسم
چەند لەو نەبوونیە دەترسم
گەورەکانم ئێوە فەرمانداريتان کرد
فەرمانداریی ئێوە راستە
شۆڕشەکەم تاڵانی بوو
بۆ جەنابی رێزدار، زۆر بوو
گرنگ نيە
گوێ نادەمە ئەم دنيايە
دەيشێلم بە پێڵاوم
بەڵام تەنيا وڵاتەکەم بۆ جێبێڵن..
وڵاتەکەم بۆ جێبێڵن..
هەر چيتان گوت لەسەر سەرم
پيرۆزبێ لەوەی وەک منبێ
کێ و کێی لە لا گرنگ نەبێ
ئێوەن خاوەن شکۆداری و سەرداریی
من دەزانـم
رۆژێک من لە ئێوە نابم
يەزدان و زەمانە ديدارن(١)
خەوبينينم يەک وشەيە
کە نيشتيمانم بۆ بمێنێ
نە جەنگەکان، نە وێرانی و نە بەسەرهات..
نەهامەتی و مەينەتباری..
پلە و پايە و دەستکەوتەکان
گشتيان وەرگرن بۆ خۆتان..!
بەس، ئەم نيشتيمانە بۆ من
جێبهێڵن..!
...ئەی نيشتيمان، تۆی خۆشەويستم
تۆی سەربەرزی و تاجي سەرم
تۆی شانازیی
هاونيشتيمانی و، تێکۆشەر و، سياسی
تۆ جوانتر و گرانتر و مەزنتری لە کورسی
خودا و زەمانە ديدارن..
خەوی من لە يەک وشە پێکدێ
کە هەر (نيشتيمان)م هەبێ..
_____________________
(١) شاهيدن.

* شاعيری تونسی.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک