٥\٨\٢٠١٢
من
ھەر دەڕۆم.*

کریس دی بۆرگ
و.
لە ئینگلیزییەو: ھەژێن
دەڕۆمە دوورگەیەک
جێیەک کە خۆر ھەردەم درەخشانە و
مانگ لەسەر پشتی دەریا سوارە
کاتێک دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە
فڕێدەدەم
کاتی ئەوە ھاتووە، گیانم ئازاد بکەم
بەڵێ... دەڕۆم
لەوێ لەتەنیشت جۆگەیەکی کوێستانی
خانوویەکی بەردین چێدەکەم و
بە داری سەر و کاج و سنەوبەر دەیڕازێنمەوە
باخێک چێدەکەم و
کێڵگەیەک لە گەنمەشانمی و
خاکی دایکە زەمین لە دەستانما دەگوشم
ئەرێ... دەڕۆم
بەڵێ دەڕۆم
تەنیا بۆ ئەوەی ببمەوە بەشێک لە سروشت
بەڵێ دەمەوێ جارێکی تر بەشێک بم لە سروشت
ئەوسا مناڵانم فێری ئەوین دەکەم
لەبەرئەوەی ئەرکی ھەموو باوکێکە
چونکە ھەموومان بەشێک لە بوونەوەرانی زیندووین و
بە واژە نیوە لەبیرکراوەکان قسان دەکەم
وەک ئەوین و شادی و چاکە
چونکە جیھان تەنیا بە سروودی ئەوین زیندووە
ئەرێ دەڕۆم
دەڕۆم و
ئەوانەش دەبنە بەشێک لە سروشت و
بەشبوون لە سروشت بە تەواوی بوونمەوە ھەست پێدەکەم
دووبارە کاتی،
بوونەوەبەش لە سروشت ھاتووە
ئەرێ دەڕۆم، ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر دەڕۆم (ڕۆژێک ھەر دەڕۆم...).
____________________________________________
*
من هەر دەڕۆم: گۆرانییەکی (کریس دی بۆرگ)ە.
سەرچاوە:
I will lyrics
www.lyricsforsong.net/artist/chris-de-burgh-lyrics_kkmk.html
www.lyricsforsong.net/lyrics/chris-de-burgh-i-will-lyrics_rpnl.html
ماڵپهڕی ههژێن
|