١٨\٦\٢٠١٠
منیش لایەنگری
بەرشەلۆنەم.
عەلی محمود محەمەد
• کوردستان چۆن بەسەر زاڵم و
مەزڵوم، هەژار و
دەوڵەمەند، ئیسلامی و عەلمانی دابەش بووە،
ئاواش جەماوەرەکەی بەسەر هەردوو یانەی ئیسپانی ڕیال مەدرید
وبەرشەلۆنەیا کەرت بووە ، برشەلۆنە هێمایە بۆ خەبات دژ بەفاشیزمی
فرانکۆ،هێمایە بۆ تێکۆشەرێکی شەهیدی وەک جوسیب سوتیولی پارێزەر و
ڕۆژنامەنووس کە فرانکۆ فاشیانە تیرۆری کرد، یانەکە تەعبیرە لە گەلی
بندەستی کاتۆلۆنین،بەرشەلۆنە ئەگەر لە ساڵی 1934 بەهەزاران تەن
بۆمببارانکرا ،بەڵام کۆڵی نەدا ،ئەمڕۆ تەنها لە کوردستان ملیۆنان
هاووڵاتی دەڵێن بژی بەرشەلۆنە،ئای چەندە شەرمە بۆ کوردێک لایەنگری ڕیاڵ
بێت،هەواداری فرانکۆو سوپای داگیرکەر بێت.
• زۆرێک لە سیاسییەکانی
کوردستان بەتیبەتی ینک ەکن دروشمی با پێکەوە بۆ وخانووە قوڕاوەکان
دەدەن ،کەریم قاسم دروشم بازی نازانی ،نەک قەسروقسور خانووی قوڕیشی
نەبوو ،لەوەش زیاتر خاوەند دەستە جلکێکی مەدەنی نەبوو ،ئەگەر هەندێک
لەسیاسییەکان گوایە دوو کراس و پێڵاوێکی لاستیک و قەسرێک وچەند
باڵاخانەیان هەبێت ،ئەو تەنها دوو دەست بەرگی سەربازی ئاسایی هەموو
سەرمایەی بوو،کە کوژرا 250 فلس لەگیرفانەکانی بوو ،ئەو پارچە زەویەی لە
میراتی دایکیەوە بۆی بەجێما،بەخشی بۆ قوتابخانەی ناوەندی کچان لە
سوێرە،لە جیاتی قەل وبەرخ و سفرەی ڕازاوە ،ڕۆژانە خواردنی بە سەفەر
تاسەکەی لە ماڵ خوشکەکەی بۆ دەهات،یان لەسوپا لەگەڵ سەربازان
دەیخوارد،حیمایەو کارەکەرو عەلاگە هەڵگروو مەترووکەو لەیلا عەلەوی
نەبوو،بەکورتی و بە پوختی تەنها شتێکی لەسیاسییەکانی ئەمڕۆی کورد
جیابوو ڕاست گۆییەکەی بوو!!.
• ئاوێنە (گۆڕان: نه‌ده‌بوو له‌م
کاته‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌فه‌ر بکات)،وەڵا لێرەش بوایە وەک بەرپرسانی
ئێوە بێدەنگ بوایا لە ئاست تورکیا‌و ئێران بەقڕانێک.
• هاووڵاتی (کۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌نا
بۆ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌کێتی ده‌بات )،پەنا بۆ خواش بەرێت چاری
تاڵەبانی بۆ ناکرێت .
• ئاوێنە("له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی
هه‌رێم‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت، فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رباز وه‌کو
راوێژکار ده‌رچووه، به‌ڵام خۆی ره‌تیکردووه‌ته‌وه‌و تائێستاش به‌فه‌رمی
ده‌ستبه‌کار نه‌بووه".)خەبیرە بێ جەنابی حکوومەت کارەکانی ناڕوات
وکوردستانیش پەکی دەکەوێت.
• هاووڵاتی(پاره، کێشه ده‌خاته
ناو فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه) ،پارە کێشە دەنێتە ناو ماڵی خدری زیندەشەوە
،برادەران گۆشتی ناخۆن بەڵام گۆشتاوی لوشە دەن ،خانەنشینی پارلەمان
وتمان ناڕەوایە بەڵام ئەوان خۆیان ناکەنە خاوەندی و وەری دەگرن!!،
په‌نجاو دوو ملیۆنی خانە نشینی خولی پێشوی پارلەمان وتمان
حەرامە کەچی ئەوان بەئاسپایی لووشی دەدەن، پارەی سەیارەی خولی پێشوو؟؟؟؟،شوقەی
زەکەرایا و خانەنشینی پلەی نایاب و....هتد،دیارە ئەمانە هەمووی ماڵی
قارونی میسرە!!!،کەی گۆشت و گۆشتاوتان پێکەوەتێ هەڵدا ئێمەش دەڵێین
ئافەریم سەدەقتو.
• خەندان (چاوه‌ڕێده‌کرێت ئه‌و
راپۆرتانه‌ی ماون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موویان په‌سه‌ند بکرێن) ،مەگەر
کۆنگرە کاری چەپڵەو دەست بەرزکردنەوە نییە،نەک کۆنگرە قییامەتیش
تاڵەبانی لەسەر کورسییەکەی لانابات وخەزێنە ئاشکرا ناکات.
• نەوا(بارزانی له کۆنگره‌ی یه‌کێتی:
دوباره داوای لێبورن له‌که‌سوکاری قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌که‌م)،ئەگەر
ِراست دەکات چارەنووسی بێسەروشوینەکانیان ئاشکرا بکات و ژیانی
زارۆکەکانیان دابین بکات،لێبوردنی بێ کردار میلەت تێری لێ خوارد.
• پیوکمیدیا(یوسف زۆزانی وته‌بێژی
لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی سێیه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان به‌ناوی کۆنگره‌وه داوای لێبوردن له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری
به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی ده‌کات و رایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه
به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانی سێیه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌سلێمانی قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر له‌گه‌ڕه‌که‌کانی
نزیک ته‌لاره‌که دروستبووه‌و گرفتیش له‌به‌رده‌م هاتوچۆی
هاووڵاتییاندا له‌شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی نزیک به هۆڵه‌که هه‌یه،
بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین به‌ناوی سێیه‌مین کۆنگره‌وه داوای لێبوردن
له‌ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی بکه‌ین
)،لە تاوانە گەورەکان خۆ بێدەنگە کەن ولەترافیکی مروریش داوای لێبوردن
دەکەن!.
-پیوکمیدیا(ناحیه‌ی رزگاری.. گه‌ڕه‌کی ئه‌نفاله‌کان ئاوی خواردنه‌وه‌یان
بۆ راکێشرا) کەربەلایە تاکو ئێستا ئاویان نەبووە .
• سبەی (هه‌شت
په‌رله‌مانتاری لیستی کوردستانی دوه‌مجاره پاره وه‌رده‌گرن بۆ
کڕینی ئۆتۆمبێل) دادە کوێستان وکاکە عوسمانتان لەبیر نەچێت ،لەو
وەجبەیە ئەوانیش وەریان گرت ،دیارە ئەویان قوتی جن بوو نەک نانی
هاووڵاتیانی کوردستان؟؟؟ .
• سەرەک وەزیرانی یابان یۆکیۆ
هاتۆیاما بۆ ئەوەی پارتەکەی نەدۆرێت دەستی لەکار کێشایەوە ،سەرۆک
وەزیرانی هۆڵەند بالکەنندە کە دۆڕا لە تەمبەڵەوە لە سیاسەت کشایەوە ،لە
کوردستان سکرتیری پارتەکانی دۆڕان پێیان ناوێرێت مەگەر مەرگ
بیانباتەوە،ئێمە دوو گیانین لە یەک جەستەدا،کەس ناتوانێت لێکمان
بکاتەوە ،مەگەر خوا بۆ خۆی بمنباتەوە .
• بەڵگە(ئەندام پەرلەمانێک
سێ خانووی هەیە بەڵام کرێی خانووش وەردەگرێت
گوایە کرێچییە )،تا پارەی تەکسی لە پارلەمان وەر نەگرتووە، لە
وەرنەگرتنی پارەی ترۆمبێل پەشیمانی بکنەوە،هەموو گۆشت و گۆشتاوەکەی
دەخۆن ،کەچی نانەوڵەکەی بە بەرچاوی گەلی بەسزمانەوە بەزیادەکەن .
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|