په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٩\٢٠١٧

    منیش پاشام.

ئاکۆ محەمەد سابیر

ئای چ پاشایەکی بە ختەوەرم
نە پاسەوانێکم هەیەو
نە خاوەن ڕەنجبەر نۆ کەرم

ئای چ پاشایەکی بە ختەوەرم
نەکۆشکو تەلارم هەیە و
نە تاجی زێر لە سەر سەرم

من پاشایەکی بە ختەوەرم
کاتێک قسە بۆ شار نشینی دڵم دەکەم
نە حەماسەت ئەمگرێت و
نەزۆر بڵێو هەڵەوەڕم

بە بێ ترس دێم و دەڕۆم
شازادەم نی یە و سەربەخۆم
مێروولەکانیش خۆشیان دەوێم
بۆیە بێ شیرو خەنجەرم

من ئاسوودەو بە ختەوەرم
کاتێک بەشاردا ڕێدەکەم
نە کەس کڕنووشم بۆ دەباو
نە کەس هەڵ دەستێت لە بەرم

کە باران بەلێزمە دادەکات
هیچ کەس چەترم بۆ ناگرێت
بۆیە شیعری تەڕو ناسک
ئەبێتە تاج
چرۆ دەکات
لەسەر سەرم.

 

ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک