|
٢٧\٩\٢٠٢٦
منژن!*

فهرهاد
کەریم
مرۆڤ بە پەڵە هاتۆتە ژیان
به خێرایی دەڕژێتە
مردن
دوێنێی لە ئەمڕۆ
ناشت
سبەینێی ئەمڕۆ
دەنێژێ
بۆ ئەوەی داهاتوو
نەبێتە گۆڕی قۆڕ
گوێگر
/
بێزار
گۆڕی قۆڕ خۆش لە ناو سەمای
ڕژانی ڕۆژ
ژیان جوان دارستان پڕە لە
تۆ
لە تۆ پتر بیر لە هیچ
ناکەمەوە
بۆشایی ڕژاوە
کاتم زۆر
خەونی مردوو ژمار
ڕۆژگار کۆر
مردوو خەو بە ژیانەوە
نابینێ
نایێتەوە
کوشتنێک قەردار
قەرداری مردن یا ژیان
هێندێ جار ژیان جوانە
دەتەوێ بمری
هێندێ جار مردن دەتەوێ بژی
دەستم بگرە با ژیان نەکەوێ
دەستم بەردە با مردن پێکەنێ
قەرداری ژیان و مردنم
مردن و ژیان قەردارمن
دارستان تژییە لە
منژن
لە دارستان بژی مردووی
من ژن
ژن من!
____________________________________
*
منژن:
کورتکراوەی ''مردن و ژیان''ە.
٢٠٢٦
- ڤێرجینیا
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|