٢٨\١\٢٠١١ من له موڕتەد موڕتەدترم.
لە سایتى ئاوێنەدا ئەم هەواڵەم خوێندەوە (سزاى شەرعیى جیابوونەوە لە عێراق کوشتنە ) (( ئەوەى هەوڵى جیابوونەوە و دابەشکردنى عێراق بدات مورتەدە چونکە بە گوێى دوژمنانى کردووە )). ئەمە وتەى نەوەکانى شیر و تیرى پاشماوەى ئەنفالچییەکانى لم و بیابان و وەچەکانى ئیسلامى عروبەى ئیسلامە .
بەندە وەکو تاکێکى کورد بەشبەحاڵى خۆم هەر یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان بە ( ئیسلامى و عەلمانى ) یشەوە بە بە بایەخەوە لێیان دەڕوانم و بە هەڵوێستى جوامێرانەیان خۆشنوود دەبم ، بۆ سەلماندنى ئەمەش پارساڵ لە سەر بابەتێک کە لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوم کردەوە و بەراووردى هەڵوێستى جوامێرانەى یەکگرتوو لە پەرلەمانى بەغا و بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە سیاسەت و کارنامەى خۆیان جێبەجێ دەکرد و نە لە چاوسوور کردنەوەکەى پارتى لە بادینان ترسان و نە بوغزى پەلاماردانەکەى پارتیش لە بەغا کاریگەریى لە سەر ئاییندەى کاروبارەکانیان جێهێشتبوو ، حەکیمانە و بە گیانێکى کوردانەوە ڕەفتاریان دەکرد ، هەروەها هەڵوێستى مەردانەى ئەوانم زۆر لە سەرووى هەڵوێستى خۆبەدەستەوەدەرانەى سەرانى حزبى شیوعى کوردستانى هەڵسەنگاندبوو ، لە سەروبەندى ئەم نووسینەشمدا بەرنامەیەکى هێندە جوانیان لە کەناڵى ( سپێدە ) ەوە بۆ یادى کۆمارە بە خوێن سوورەکەى مەهاباد ئامادە کردبوو بە ڕاستى زۆر سەرسامى کردم.
وەلێ ئەوەى مایەى نیگەرانى زیاترمە بێهەڵوێستى باڵ و لایەنە
ئیسلامییەکانى کوردستان ( کۆمەڵ و بزووتنەوە بە یەکگرتوو ) شەوە ، هەتا
بە پارەخۆرەکانى وەزارەتى ئەوقاف و یەکێتى زانایانى ئیسلام و فەقێ و
مەلاکانى مزگەوتەکانى کوردستان ڕادەگات کە لە سەر وشەى جێندەر دنیایان
ئاخر کرد و بێدەنگییان هەڵبژاردووە لەمەڕ ئەو فتوایەى کە لە لایەن
جەماعەتى ...
رسالە خالدە - وە دەرکراوە لە سەر گەلى کوردمان کە ڕەوایەتى بە
بەردەوامیى - ئەنفال - ى ڕەش دەدەن ئەگەر بێت و باس لە مافى ڕەواى
گەلەکەمان بکەین - جیابوونەوە - کە ئێستا بێت یان ئاییندە هەر دەبێت
زەمینەى بۆ بڕەخسێت و وەکو باشورى سودانى بە عەرەب و ئیسلام کراو ،
ئێمەش بە ڕاپرسییەکى دیموکرتیک بێت یان بە زەبر و زەنگى شۆڕشگێڕانە ئەو
ئاواتە بهێنینە دى و لە دەوڵەتى عێراقى عەرەبى داگیرکار داببڕێین و لە
خاک و وڵات و لە ژێر سایەى ئاڵاى کوردستاندا سەربەخۆیى خۆمان
ڕابگەیەنین و ببین بە داَڵدەى براکانى تریشمان لە بەشە داگیرکراوەکانى
دیکەى کوردستانى گەورە .
|