٢٤\١\٢٠١٣
من ماڵم نییه.

بێستوون مینه
ماڵم نییه چوار
دیوار نه‌بێت
ته‌نیا نیم و له‌ناو داڕزاوترین
قه‌ره‌باڵغیدام
له په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه
هیچ نابینم
شه‌تڵى چیمه‌نتۆ نه‌بێت!
هه‌ناسه‌کانم تۆزاوین و بیرکردنه‌وه‌شم ڕه‌ق
تازه دۆزه‌خ نه‌بێت هیچ شتێک گه‌رمیان ناکاته‌وه
تازه ئه‌گه‌ر ترووسکایى ئیشق نه‌بێت
به‌هیچ شتێک پاکنابنه‌وه.
نازنم ئه‌من گه‌وره ده‌بم،
یا دیواره‌کانن ودێنه‌وه‌یه‌ک
دڵم ئه‌وه‌نده بچوکبۆته‌وه
وه‌خته ببێته خاڵێکى ڕه‌شى بچکۆله
به‌نێوچاوانى ئه‌م جه‌سته شه‌که‌ته‌مدا.
هه‌تاهه‌مه‌و هه‌بم ،هه‌رده‌ڵێم
ده‌ریا نییه مرۆڤ ده‌خنکێنێت
هه‌وا نییه
په‌تى سێداره نییه
ژووره ژوور، بوونه بوون.
خنکاندوومت!
هه‌ى پیسترین نیشتمان هه‌ى داڕوخاوترین که‌لاوه
هه‌ى ماڵ!
خه‌ریکبوو بڕوابکه‌م ئه‌م
-
ژیانه
-م
که‌مێک تامى ژیان ده‌دات
خه‌ریکبوو ماڵ‌ئاوایم له
-
من
-ێکى
کۆن ده‌کرد
ده‌نا سه‌رینه‌کانیشم رێکخستبوون
سه‌رچه‌فه‌کان!
به‌هه‌ر چوارلاى دیواره داڕوخاوه‌کاندا
وێنه‌م هه‌ڵواسیبوون
وێنه‌ى ئاسوده‌یى که که‌مێک بۆلاى من نیگاى کردبوو
وێنه‌ى ماندوویه‌تى خه‌ریکبوو ده‌ستى هه‌ڵده‌بڕى و
ماڵئاوایى له‌یه‌کێک ده‌کرد
چیبکه‌م من وام هه‌ستده‌کرد بۆ منه
به‌ڵام
ماندوویه‌تى هاتوو ڕایگرت
ئیشق هاتوو سڕیه‌وه
نه‌خۆشى هاتوو خستى
تاریکایى هاتوو ڕه‌شى کرده‌وه
جا چى نەها‌ت؟
هاتنه‌کان له‌هاتن به‌رده‌وامن
ئه‌وا منیش هاتم هاوڕێ زیندووه‌کانى گۆڕستان!
ماڵپه‌ڕی بێستون
مینە
|