٢٠\٩\٢٠١٣
من ناچم بۆ ده‌نگدان،
ئه‌ی تۆ؟

سه‌لام عارف
چه‌ند که‌س بێکار و برسیتر کران؟ چه‌ند که‌س ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کران؟
چه‌ند مێینە به گوێزانی ژه‌نگاوی خه‌ته‌نه کران؟ چه‌ندیش به‌ردباران
و تیڕۆرکران؟ چه‌ند ئه‌ندامی مافیای پارت و بنه‌ماڵه
ده‌وڵه‌تمه‌ندکران؟ چه‌ند پله‌وپایه و ئیمتیاز خه‌ڵاتکران ؟ چه‌ند
زەوی و ئاو داگیر کران؟ چه‌ند ماڵ بێ‌ئاو و کاره‌با کران؟ باوکی چه‌ند
مناڵ تیرۆرکران؟ چه‌ند (سه‌رده‌شت) و (سۆران) تیرۆرکران؟ چه‌ند ڕۆژنامه
و نووسه‌ری خۆفرۆش کڕدران؟ چه‌ند ناوچه بۆ فیدراڵی دەسەڵاتداران و
کورسی سه‌روه‌ری وازلێهێنران؟ چه‌ند سێ ده‌وامی خوێندگاکان دروسکران؟
چه‌ند مزگه‌وت دروستکران؟ چه‌ند هاونیشمانی به ئه‌نفاکردن دران؟ جه‌رگی
چه‌ند دایک سوتێنران ؟ چه‌ند شایی و سەیرانی خه‌ڵکی کرانه قوزه‌ڵقورت؟
چه‌ندە چڵکاوخۆری بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تکرا؟ چه‌ند ئاوەزی
داهێنه‌ر شێوێنران؟ چه‌ند ده‌ستی دروستکار گەوجکران؟ چه‌ندە سامانی
کۆمه‌ڵایه‌تیی دزرا؟ چه‌ند داوێن و ده‌ست و دەمپیس خوڵقێنران و کرانه
ئۆپۆزیسێون؟ چه‌ند ئاژه‌ڵ کرانه قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتن و تەندروستی
مشه‌خۆران؟ چه‌ند سکاڵای هاونیشتمانان فڕێدرانە سەبەتەی زبڵ، چه‌ندە
ژینگه ژه‌هراوی و وێرانکرا؟
گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم زیاتر له سێ سه‌ده‌یه له دونیادا هه‌ڵبژاردن
ده‌کرێت، کەچی هیچ شتێک نه‌گۆڕا، گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕایه، ئەوا
ھەنووکە سەردەمێک بوو، لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و
سەروەران قه‌ده‌خه ده‌کرا!
ئه‌وی ڕاستیبێت، من ئاوا هه‌ڵبژاردن ده‌بینم، که کوتومت له‌وه ده‌چێت،
(مه‌ڕ)ێک لە جه‌ژنی قووربانیدا ده‌نگ بە قەسابێک بدات، یان (قه‌ل)ێک ده‌نگ
به جه‌ژنی نۆئیل و سه‌ری ساڵ بدات، ئیدی هه‌ڵبژاردنی چی و ته‌ڕه‌ماشی
چی؟ من وه‌ک مامۆستا (گۆران) هاوارده‌که‌م، ''حکومه‌ت نامانه‌وێت
ئینتخاباتت''، ئه‌ی تۆ؟
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|