په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠١٢

    من شەوان دەدزم.

بێستوون مینە

من قەلێکى رەشى چریوە ناخۆشم
دوو باڵى تیژى جەرگبڕ
چاوێکى سەوز
سێ پەنجەى خەنجەر ئاسا

کارم دزینى شەوە
پەنجەیەکم لە شەو گیر دەکەم
بە هەموو شتێکەوە دەیدزم

مانگ تاقى تەنیا دەمێنێتەوە
ئەستێرە وردورد دەکەونە خوار
کەڵەشێرەکە بانگى بەیانى دەدات

چەند جوانە زەمینێکى رووناک
بوەستە هێشتا دوو پەنجەى ترم ماوە

یەکێکیان ئەم رووناکیەى پێدەدەزم
ئەم مانگە تەنیایە
ئەم وردە ئەستێرانە، زەمین دەکەم بە رووتەن

چەند جوانە زەمینێکى بێ شەو و رۆژ
بوەستە هێشتا پەنجەیەکم ماوە

لەسەر ئەم زەمینە رووتەنە شتێکى پێدەنووسم.

 bestunmina@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک