١٠\١\٢٠١٠
من و چه‌ند که‌ڵه شاعیرێک.

عه‌باس رۆسته‌م
ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وه‌سم له خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوسراوه‌کانی دیکه‌یه
، له‌وه که‌متر هه‌وه‌سم هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر، له قوتابخانه‌شدا
شه‌وی پێش تاقیکردنه‌وه شیعرم له‌به‌رئه‌کرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێیه‌نێت
که دووربووبم له جیهانی شیعر‌و شاعیران ،به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له
منداڵیه‌وه ئاشنای ئه‌و جیهانه بووم چ به ناسین و تێکه‌ڵیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک
له که‌ڵه شاعیرانی گه‌له‌که‌مان و چ به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان
.
یه‌که‌م ئاشنایشم له گه‌ڵ جیهانی شاعیران‌دا له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بو
کاتێک له گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کمدا چوین بۆ بینینی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان
فایه‌ق بێکه‌سی نه‌مر که بۆ به‌شداریکردن له ناونووسی ساڵی 1947
نێردرابووه قه‌ڵادزێ و له‌به‌ر نه‌بونی میوانخانه له‌و شارۆچکه‌یه‌دا
له سه‌ر ته‌ختی چایخانه‌که‌ی نزیک مزگه‌و‌تی گه‌وره‌ی شار شه‌وی بردبووه‌سه‌ر،
بینینی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌ش له‌و شوێنه‌و به‌وشێوه‌یه تووشی سه‌رسوڕمانیکردم.
دووهه‌م که‌ڵه شاعیری گه‌له‌که‌مان که ئاشنای بوم، مامۆستا قانع بوو
که له ساڵی داهاتوداو دوای جوانه‌مه‌رگکردنی کۆماری کوردستان به‌نهێنیه‌وه
په‌نای هێنابووه شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ، ئاشنایه‌تیشم له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی
گه‌له‌که‌مان به هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که به چه‌ند جارێک و له‌سه‌ر داوای
باوکم هه‌ندێک زه‌خیره‌و که‌لوپه‌لی ناوماڵی پێدا ئه‌ناردم بۆ ئه‌و ماڵه
نهێنیه‌ی که مامۆستا قانع خۆی تێدا حه‌شاردابوو. ئه‌وه‌ی پێویسته
بوترێت لێره‌دا ئه‌وه‌یه که یارمه‌تی و پاراستنی ئه‌م تێکۆشه‌ره له‌و
کاته ناسکه‌دا له لایه‌ن خودی ئه‌وکه‌سانه‌وه بوو که ئه‌بوایه ده‌ستگیری
بکه‌ن و بیده‌نه ده‌ست ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و کاته . چون خودی
قایمقام و باوکم که [ باشچاوه‌شی سێ خه‌ت و تاجی پۆلیس بوو ] که‌سانێک
بون له یارمه‌تیده‌رانی قانع و شاردنه‌وه‌ی.
له ساڵی 1961 یش کاتێک به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی ئاودێری سه‌نگه‌سه‌ر بوم
دووباره به خزمه‌ت به‌رێز مامۆستا قانع گه‌یشتمه‌وه که ئه‌ویش له
هه‌مانکاتدا وه‌ک [ مراقب ] چاو‌دێر له‌سه‌ر کاره‌کانی دروستکردنی کۆمه‌ڵگای
ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر [ که بۆ نیشته‌جێکردنی دانیشتوانی ئه‌و دێهاتانه
دروست ئه‌کرا که دێهاته‌کانیان ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوکان ئه‌که‌وتن ]
به مووچه‌ێیه‌کی که‌م کاری ئه‌کردو ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ئه‌برده سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی خۆم پێناساند به گه‌رمی و به‌پێی توانا که‌وتمه خزمه‌تکردنی
تائه‌و کاته‌ی گیرام و له پارێزگای سلێمانی دوورخرامه‌وه به بیانوی
ئه‌وه‌ی که بوونم له‌و ناوچه‌یه زه‌ره‌ر له ئاسایشی نیشتمانی ئه‌دات
! . له‌و ماوه‌یه‌ی که له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌دا
ژیام ، که‌ڵکێکی زۆرم وه‌رگرت له بۆچوون و ڕه‌وشتی به‌رز و هێمنی و له‌خۆبوورده‌یی
و جۆری هه‌ڵس و که‌وتکردنی له‌گه‌ڵ بۆچوونی جیاوازدا. چونکه بێ‌شک
جیاوازی هه‌بوو له‌بیروبۆچوونمان به‌رامبه‌ر روداوه‌کانی ئه‌و رۆژگاره ،
کاتێک منێک وه‌ک گه‌نجێکی شیوعی هه‌موو بیر و بۆچون و ته‌قه‌لاێیه‌کم بۆ
ئه‌وه بو دژایه‌تی ده‌ره‌به‌گه‌کانی ناوچه‌که‌و یاسای چه‌وساندنه‌وه‌ی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی بکه‌م و چیبکرێت بیکه‌م بۆ پشتگیری کردنی کۆماری
چوارده‌ی گه‌لاوێژو ده‌ستکه‌وته‌کانی دژئ پیلانی سه‌رۆک هۆزو ده‌ره‌به‌گه‌کانی
ناوچه‌که که به ئاشکرا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ رژێمی شاهنشای ئێران تێکه‌ڵاوکردبوو
له پێناو روخاندنی ئه‌و کۆماره‌و له‌ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی که‌له‌پێش
هه‌موویانه‌وه یاسای چاککردنی کشتوکاڵ بوو [ له ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تیدا
] له کاتێکدا به‌رێزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به باش
ئه‌زانی به‌ڵام به بۆچوونی ئه‌و به‌رپابوونی شۆڕشێک و ڕزگاریکردنی
کودستان له‌م هه‌له‌ی بۆ گه‌لی کورد ڕه‌خساوه له‌و ده‌ستکه‌وتانه
گرنگتربوون . جگه له‌وه‌ش که به‌رێزی له‌گه‌ڵ ته‌واوی بۆچوونه‌کانم بوو
که تیکۆشانه بۆ هێنانه‌دی ژیانێکی به‌ختیارو یه‌کسان و ئاسووده و
دژایه‌تیکردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ ، به‌ڵام ئه‌و بوونی حزبێکی
شیوعی له کوردستاندا به پێویست نه‌ئه‌زانی له‌و رۆژگاره‌دا و لای
وابوو که ئه‌توانرێت له رێگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ته‌واوی
ئه‌و ئاواتانه بهێنرێنه دی، ئه‌شی وت من له‌گه‌ڵ ته‌واوی بۆچوونه‌کانتم
له هه‌موو روێیه‌که‌وه و ئه‌م بۆچوونانه‌شم له چه‌ند به‌رهه‌مێکمدا به
ئاشکرا ده‌ربریووه و دامناوه دوای مردنم نه‌وه‌که‌م له به‌رهه‌مێکدا
به ناوی [پاشمه‌رگم] بڵاوی بکه‌نه‌وه ، ئه‌وسا تێئه‌گه‌ی که من له
تۆ شیوعیتر بووم .
کاتێکیش که قوتابی ناوه‌ندی بووم له ساڵی1953له سلێمانی به هۆی
دراوسێیه‌تیه‌وه‌و له ڕێگه‌ی یادی به خێر [ئه‌نوه‌ری عارف قه‌ره‌چه‌تانی]ه‌وه
بوومه ئاشنای شاعیری شۆڕشگێڕ هاورێ دڵزار که له‌وکاته‌دا خۆی و به‌ڕێز
هاورێ مام خدر له خانوێیه‌کی گه‌ڕه‌کی جوله‌کاندا به نهێنی ئه‌ژیان و
هاورێ دڵزاریش ئه‌و کاته لێپرسراوی یه‌که‌می ڕێکخراوی
حیزبی شیوعی بوو
له سلێمانی، ئه‌و ئاشنایه‌تیه‌شم بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێی گوێگرتن و
پرسیار‌و خوێندنه‌وه ئه‌و ڕێگه‌یه بگرمه به‌ر که تاسه‌ر ژیانی خۆمم
بۆ ته‌رخانکردووه .
له پشووی سه‌ری ساڵی خوێندنی پۆلی چواری ناوه‌ندیش
بوومه کرێکار له
پرۆژه‌ی ڕاکێشانی رێگه‌ی سلێمانی ـ دوکان و له‌یه‌ک به‌نگه‌ڵه‌دا له
که‌مپی کۆته‌ڵ له‌گه‌ڵ شێخی شاعیران شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داغی و دوو
هاورێی دیکه‌دا ده‌ژیاین که ئه‌وانیش له‌و پرۆژه‌یه‌دا کاریان ئه‌کرد
. شیخی نه‌مر هه‌موو کاته‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسین ته‌رخانئه‌کرد
، ئه‌وه‌ی سه‌رنجیشی ڕائه‌کێشام پێش هۆنینه‌وه‌ی هه‌ر هۆنراوه‌ێیه‌ک
بیرۆکه‌که‌ی وه‌ک وتارێک ئه‌نووسیه‌وه‌و دواجار هۆنراه‌وکه‌ی لێوه ئه‌هۆنیه‌وه
و بۆچوونی هه‌موومانی له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرت و چه‌ند جار ده‌ستکاری ئه‌کرد
پێش ئه‌وه‌ی بیخاته قاڵبی کۆتایی . هاورێ شێخ حه‌سیب له ژێر
کارتیکردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که له قه‌سابخانه‌که‌ی
پشتئاشاندا به‌رامبه‌ر تێکۆشه‌ره شیوعیه‌کانکرا هه‌ڵبه‌ستێکی شانۆیی
دوور‌و درێژی نووسیبوو به دزیه‌وه پیشانی خۆشه‌ویستانی ئه‌دا ، خۆزگه
ئێستا‌و له‌م کاته‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه که‌وتوونه‌ته سه‌رو
پۆته‌ڵاکی یه‌کتری ، ئه‌و هۆنراه‌ویه بڵاو ئه‌کرایه‌وه !!! .
ئاشنایشم له گه‌ڵ شاعیری هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان شێرکۆ بێکه‌س له
ساڵی 1954 بوو کاتێک که وه‌ک نه‌وه‌ی شاعیری به‌رزی نه‌ته‌وه‌که‌مان
فایه‌ق بێکه‌س و وه‌ک برایه‌کی بچووکم باوه‌شم بۆ کرده‌وه و له ژووره‌که‌ی
خۆم له به‌شه ناوخۆییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ر قه‌برانی شه‌خسه‌که‌ی وه‌یس
جێگه‌م بۆ ڕێکخست ، شێرکۆ گه‌نجێکی هێمن و شه‌رمن و بێده‌نگ بوو ، زۆر
ئه‌چووه ژێر داڵغه‌وه‌و هه‌ر له‌و کاته‌وه خه‌ریکی هۆنینه‌وه‌ی شیعر
بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌دیار نه‌بوو که ئه‌م که‌ڵه شاعیره‌ی لێده‌رچێت.
له‌و ماوه‌یه‌شدا که به‌یه‌که‌وه بووین وامکرد نامه‌یه‌ک بنووسێت بۆ
په‌یوه‌ندیکردن به رێکخراوی حزبه‌وه
و هاورێ نائیب عه‌بدوڵا هات بۆ
بینینی ، به‌ڵام وادیار بو له‌و هه‌وڵه‌مدا سه‌رکه‌وتو نه‌بووم .
8/1/2010
|