من ... و
... ئه‌و و .. به‌سه‌رهاتێک.

عه‌باس رۆسته‌م
له‌ساڵی 1966 به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی دو‌کانبوم ،رۆژێک براده‌رێکی خۆشه‌ویستم
که که‌سایه‌تێه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری
ناسراوی شاربو سه‌ردانیکردم و کوڕێکی گه‌نجی باریکه‌له‌ی له‌گه‌ڵدابو،دوای
به‌خێرهاتن و به‌جێهێنانی پێویستی میوانداری
و پرسیارکردن له‌مه‌به‌ستی هاتنه‌که‌ی زانیم که‌ئه‌و گه‌نجه
ناوی{ع . ش}ه کراوه
به معاونی پۆلیسی دوکان ، وه‌ک
برازاێیه‌کی خۆی ئه‌و گه‌نجه‌ی دایه‌ده‌ستمو منیش چیم پێکرا وه‌ک به‌رێوه‌به‌رێکی
به‌نداوه‌که له ئاماده‌کردنی پێویستی
ژورێکی نوستن‌و چێشتخانه‌ێیه‌ک بۆمکرد و وه‌ک براو برازاێیه‌کی خۆم ده‌رگای
ماڵی خۆمم له‌ڕویدا واڵا کرد‌و بێ هیچ سن‌وwرێک
تێکه‌ڵی خاووخێزانم بوو.
دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌ێیه‌کی زۆر، ڕۆژێک به‌ڕوخسارێکی پڕ له ڕێزگرتن و
به شه‌رمه‌وه له‌ئاست ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌خۆم و خێزانمه‌وه
پێشکه‌شیکراوه به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ سوپاس
و پێزانینی خۆی ده‌ربڕیو داوای لێکردم بۆ دانیشتنێکی شه‌وانه‌و
خواردنێکی ماسی‌و خواردنه‌وه‌ێیه‌کی سوک شه‌وێک لای ئه‌و به‌رمه‌سه‌ر وه‌ک
مام‌و برازا ، هه‌رچه‌نده‌مکرد ئه‌و ئه‌رکه‌ی نه‌که‌وێته‌سه‌ر بێسوود
بوو، بۆیه له‌میوانداریه‌کی پیاوانه‌داو بێ له‌که‌موکوڕی به‌جووته
شه‌وێکی پڕ له‌خۆشیمان به گفتوگۆی هه‌مه‌چه‌شنه‌له‌شامو شیرازمانداو
ئه‌وه‌ی بشێو نه‌شێ وتم و له‌بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌مدا
به‌تایبه‌تی له‌مه‌یدانی سیاسی‌دا که ئه‌و کاته باری سیاسی وڵات به
گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی به‌ده‌ست مه‌لایی و جه‌لالیه‌وه
له‌گرێژه‌نه ده‌رچووبوو، دره‌نگانێکیش به
ڕێزێکی برازایانه‌وه به‌ڕێیکردم.
به‌یانیه‌که‌ی زوو بۆ کارێک به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێ که‌وتم کاتی گه‌یشتنم
ئاگادار کرامه‌وه له دوکانه‌وه
که فه‌رمانده‌ی فه‌وجی پێنجی دوکان
[جابر عه‌لی کازم ] به‌سریه‌ێیک سه‌ربازی هێزی تایبه‌ته‌وه چۆته‌سه‌ر
ماڵه‌که‌م و کون به‌کونی پشکنیوه‌و داروبه‌ردی ماڵه‌که‌ی داوه‌به‌سه‌ر
یه‌کداو هاتووشه بۆ فه‌رمانگه‌ی به‌نداوه‌که‌ش بۆ گرتنم ، بۆیه
پێویسته نه‌گه‌ڕێمه‌وه تا چاره‌سه‌رێک بۆ خۆم نه‌دۆزمه‌وه.
دوای هه‌وڵو کۆششێکی خۆم لای فه‌رمانده‌ی لوای بیست له‌سوسێ [ که‌پیاویکی
زۆر پیاوانه بوو ] و له‌سه‌ر به‌ڵێنی ئه‌و گه‌ڕامه‌وه‌بۆ دوکان به‌مه‌رجێک
سه‌ری ئامر فه‌وج بده‌م ، که‌چوومه‌لای ئامر فه‌وج به‌ده‌موچاوێکی پڕ
له‌قینه‌وه‌و دوای دانیشتنم ئامێرێکی گه‌وره‌ی تۆمارکردنی ده‌نگی له‌سه‌ر
مێزه‌که‌ی به‌رده‌می خسته‌کارو خۆی خه‌ریککرد به‌هه‌ندێک فایلی به‌رده‌ستیه‌وه،
دوای ماوه‌ێیه‌ک ئامێره‌که‌ی وه‌ستاندو روی تێکردمو به‌توڕه‌ییه‌وه
وتی [ ئه‌وه‌ده‌نگی کێیه‌تۆمارکراوه ] ،منیش له‌وه‌ڵامدا وتم { به‌ڵێ
ئه‌وه‌ده‌نگی منه‌کاتێ دوێنێ شه‌و میوانی - گوایه - برازاێیه‌کی خۆم
بوم‌و به‌و بڕوایه‌ش که‌مامو برازاین و به‌سه‌رگه‌رمیو له‌ژێرکاریگه‌ری
یه‌ک دوو قوم مه‌یدا به‌یه‌که‌وه‌له‌هه‌مو بابه‌تێک چاک‌و خراپ دواوین ،
به‌ڵام ڕوی ئه‌و ڕه‌ش بێت که‌دوای ئه‌و هه‌مو نان و نمه‌ک و چاکیه‌ی من
له‌گه‌ڵیدا، ئه‌م ته‌ڵه‌یه‌ی بۆ ناومه‌ته‌وه} ، هه‌ر که له
وه‌ڵامه‌که‌م بوومه‌وه به‌توڕه‌ییه‌وه وتی بڕۆره‌وه دائره‌که‌ت و
چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی ڕه‌شی خۆت بکه.
دواجاریش پاداشه‌که‌م بۆ ئه‌و چاکیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو برازایه‌مدا
به‌فه‌رمانێکی وه‌زیری به‌رگری شاکر محمود شکری گیرامو دوور خرامه‌وه‌بۆ
بغداد،دوای ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێک به‌هه‌وڵێکی به‌ڕێز کمال مفتی و [یادی
به‌خێر] حلمی عه‌لی شه‌ریف که‌هه‌ر‌دووکیان براده‌رو خۆشه‌ویستی براکه‌م
بون گه‌ڕامه‌وه‌سلێمانی ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌بوه‌مایه‌ی
ئازارێکی جه‌سته‌ییو ده‌روونیو داراییه‌کی کاریگه‌ر بۆ سه‌ر خۆم‌و ته‌واوی
خێزانه‌که‌م ،به‌ناو برازاکه‌شم له‌وه‌ڵامی ئه‌و گله‌ییانه‌ی لێیئه‌کرائه‌یووت
که‌من ناچار بوم ئه‌وه‌ی که‌کردم بیکه‌م چونکه‌ئه‌م پیاوه‌به‌پێی
زانیاری ئێمه‌و ئاسایشی ناوچه‌که[ که‌به‌ڕێه‌وبه‌ره‌که‌ی ئه‌فسه‌رێکی
عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌ز په‌رست بو ] که‌سێکی شیوعی ناسراوه‌و لێپرسراوی حزبه‌له‌هه‌ردوو
ناحیه‌ی سورداشو خه‌له‌کان ، ئه‌وه‌ی که‌کردیشم پێویسته‌بۆ ئه‌وه‌ی پله‌م
له‌کاره‌که‌مدا به‌رز ببێته‌وه، ڕاستیشی کرد پله‌ی له‌پۆلیسیدا دوای
ڕاپه‌ڕینو له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌یشته‌ڕاده‌ێیه‌ک
که‌سه‌ر هه‌ردوو شانی داپۆشرابو به‌شیری یه‌کتر بڕ و تاج و ئه‌ستێره،
دواییش به‌هۆی ناڕه‌زایی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌هه‌ڵوێستی کاتی شه‌ڕه‌که‌ی
هه‌ردوولا بۆ داگیرکردنی شاری هه‌ڵمه‌تو قوربانی ، خانه‌نشینکراو به‌خه‌فه‌ته‌وه‌دوای
ماوه‌ێیه‌ک کۆتایی به‌ژیانی هات کاتێ هێشتا ته‌مه‌نی زۆری
به‌به‌ره‌وه‌مابوو.
23/11/2009
|