په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٥\٢٠١٠

من و پاراستن، وەکو نەکیرەیەک.


نەجات حەمید ئەحمەد


سایتى کوردایەتى و پڕ لە ڕەوشت و بەهاى مرۆڤ دۆستى ((کوردستان پۆست)) نووسینێکى پڕ لە مەعریفە و فیکر و فەلسەفەى بڵاو کردبوەوە بە ناوو نیشانى ((نەجات حەمید ئەحمەدى پاراستن دەڵێ دەبێ ئەم گەڕەلاوژەیە بوەستێ)) بە ڕاستیش من سوپاسى ئەو برا نەجیبزادە و جوامێرزادانە و ئەو خاوەن بنەماڵە نیشتیمان پەروەرانەى کوردستان پۆست دەکەم کە سەرنجمیان بۆ دوو خاڵى گرنگ ڕاکێشا کە من تاکو ئێستا لێى بێ ئاگابووم :


- من چەندین ساڵە لە پاراستن کار دەکەم کەچى تاکو ئەمڕۆ نازانم بارەگاى دەزگاکەمان لە کوێیە !!!


- من لە نووسینەکانمدا هەرچى پاراستن پێى خۆشە جێ بە جێى دەکەم کەچى تاکو ئێستا نەک کەس گوتى دەست خۆش. لە سەر ئەو هەموو نووسینانەى لە سەر مێژووى سیاسیى هاوچەرخ و کوردایەتى و داکۆکى کردن لە ئەزموونى سیاسیى کوردستان و کێشە نەتەوەیى و نیشتیمانیەکان و نووسینى دەهەزار لاپەڕەى دۆکیمۆنتى و داکۆکى کردن لە سەر مەلا مستەفاى بارزانى، بەڵکو بە هۆى تەلەفۆنێکیشەوە ئەو دەزگا هەستیارە بە منیان نەگوتووە سوپاس،بۆیە من بڕیارم دا بە خۆمدا بچمەوە و بۆ خوێنەرانى کورد هەندێک لە بە سەرهاتەکانم لە گەڵ پاراستندا بگێرمەوە چونکە ئەوەتانێ ئەو برا کورد پەروەرە عەیار بیست و چوارانە پێم دەڵێن لە پاراستنەو کەچى بە نەکیرەشم لە قەڵەم دەدەن ..من باوەڕم وایە یا دەبێ نەکیرە بم بەمەش دەبێ پاراستن من نەناسێت ،یا دەبێ نەکیرە نەبم واتە من پاراستنم.ئەو برائازیزانە وایان لێم کردووە نەزانم شایەتمان بە کام ڕا بێنم ،ئاخر ئەوان کە قسە دەکەن گەوهەر لە زاریانەوە غلۆر دەبێتەوە .بیرم لەوەش کردەوە من خوێندنى کۆلێژم لە بەشى زمانى فەرەنسى تەواو کردوو لە پاشاندا چوومە ڕیزى پێشمەرگەى کوردستانەوەو چەندین جار کەوتمە بەر لێدانى چەکى کیمیاییەوە و حافیزیم لە خۆم دەکردبەڵام بۆ دەبێ ئەو برادەرەى ناوى کامەران مەجیدە زۆر زۆر بەوە کامەرانەو نەک مەجید بەڵکو زۆر زۆر عگیدیشە قسەکانم وەکو قسەى بەعسیەک دادەنێ و کەچى لەو لاشەوە پاراستن بیریان لەوە نەکردەوە منیش ئەمڕۆکە ناسنامەى پێشمەرگایەتى یاخود مووچەو هیچ بەرژەوەندیەکى دیارى کراوم هەبێ .ئاخ ئێوە لە کوێن بۆ کەس پێتان ناگات؟؟چەندین جاریش لە سەر سنوورەکانى وەکو هەڵەبجەو قاسمە ڕەش و دۆڵى شێمحەمەد لە تێنوێتى و برسێتى وزریان و شەڕو تۆپ باران خەریک بوو بمرم من نەمدەزانى ماناى چیە مرۆڤ بەرى ڕەنجى خۆى بدوورێتەوە کاتێک هاتینەوە شار ..من تەواو باوەڕیشم بەوە هەیە کە مرۆڤ هەر کارێکى بۆ نەتەوەکەى کرد زۆر عەیبە پرسیار لە و شتە پڕوپووچانە بکات .زۆر عەیبیشە مرۆڤ منەت بە سەر کەسەوە بکات.چونکە تۆ چى دەڵێى بەوانەى کە بە ئاخ و پەژارەوە لە پێناوى کوردستاندا شەهید بوون و نەگەیشتنە ڕۆژێکى وا کە ئازادى گەورەترین شەرەف و خەونمان بوو.چى بە نەوەکانیان دەڵێى کە هەندێکیان باوکى خۆشیان نەبینى؟؟چى بە خانەوادەى پڕ لە قوربانیان دەڵێى ژیانى گەنجێتیان بە ڕەش پۆشى بردە سەر بەڕاستى من کە ئەم قسەیە دەکەم هەست بە شەرم دەکەم.بەڵام من ئێستا پرسیار دەکەم بۆچى پاراستن قەت بە منى نەگوت تۆ لە کوێوە هاتى و ڕابوردووت چیە؟؟من بۆ ماوەیەکى زۆر لەڕاگەیاندن کارم دەکرد ڕۆژێکیان بە منیان گوت بۆ دەرەوە،زۆر بەرپرسیارەتیم گرتە ئەستۆوکارى زۆر گەورەم کرد و قوربانیى زۆرم دا لە پێناوى سەرخستنى کێشەى نەتەوەکەم.کەچى ئاخ پاراستن جارێکیان بە منیان نەگوت تۆ لە کوێى و چیت بە سەر هات یا ئاگات لە خۆت بێت .ئاخر ئەوەتانێ ئەو برا پێمەڕانەى کوردستان پۆست هەڕەشەى ئەوەم لێ دەکەن کە منیش چارەنووسم وەکو ئەوان لە ناوچوونە ،چۆن دەبێ مرۆڤ هەڕەشەى لەناو چوونى لێ بکرێ بە هۆى چوونە ڕیزى دەزگایەکەوەو کەچى تاکو ئێستا لە ژیانیدا ناسیاویى لە گەڵ کەسێکدا نەبووە کە لە پاراستن بێ یاخود هەر هیچ نەبێ بزانێ لە فڵان شوێن ئەمە دەزگایەکى سەر بە پاراستنە .؟؟!! ئەى ئەو برا دەبابە شکێنانەى کوردایەتى وشەرەف و مەردایەتى پێم دەڵێن من وەکو فەرمانبەرێک لەودەزگایە مووچەم هەیە ئەى کوانێ من تاکو ئێستا لەو دەزگا بە ناوبانگە دینارێکى سوتاوم وەرنەگرتووە؟؟


من زۆر بیرم بیرم کردەوە لە ژیان و ڕابوردووى خۆم و ژیان و ڕابوردووى ئەوان و گەیشتمە ئەم دەرەنجامانە :-
 

من گوناهى گەورەو هەڵەی گەورەم کردووە کە ئەو تاتۆ لە سەر قۆڵانە نەیان کردوە:


1- لەو کاتەى من پێشمەرگایەتیم دەکرد ئەوان لە خزمەتى دەزگا داپڵۆسێنەرەکانى بەعسدا بوون ، ئەمە هەڵەیەکى ستراتیجى بوو کە لە ژیانمدا کردم چونکە گەر منیش وەکو ئەوان بەعسى بوومایە هیچ نەبوایە ئێستا من نووسینى لەو بابەتەم نەدەنووسى و بیرم لە بەرژەوەندیى نەتەوەیى نەدەکردەوەو خەونم بە ڕوخاندنى دەسەڵاتى کوردو گەڕانەوەى دەسەڵاتى بەعسەوە دەبینى وستراتیجیەتى گیرفانم دەکردە ئامانج.. کەسیش نەى دەتوانى پێم بڵێ نەکیرە وبێ شەرمانە ،ئەوە نیە بە ناوى نیشتیمان پەروەریەوە نووسینى بەعسیە کۆنەکان وئەولادى جاش وخۆفرۆشى کوردو عەرەب بە عەرەبى لە سایتەکەیان بڵاو دەکەنەوە کەچى لە تەنیشت ئەو نووسینانەوە ئەوەى بڵێ من شانازى بە کوربوونمەوە دەکەم ڕیسواى دەکەن و شتى بۆ هەڵدەبەستن؟؟


2- من هەڵەیەکى گەورەم کرد زانکۆم تەواو کردو بوومە خاوەن یەکەمین تیۆرى ڕەخنەیى لە ئەدەبى کوردیدا بڕوانە ((تیۆرى بنیاتى شاراوە )) -لە سایتى کڵاو ڕۆژنەو ئەمڕۆ-چونکە دەبوایە من وەکو ئەوان نەخوێندەوار بوومایەو بە چوار دەستە ڕەوانەى دەرەوە بکرامایەو ئێستا لەسەر کارى ئاژاوە نانەوە لە کوردستانداو لە تێک دانى عەقڵ و هۆشى لاوان و لە درۆ کردن و بێ ئابڕوویى مامۆستا بوومایە و مانگانە بە هەزاران دۆلارم لە سەر ئەو کارانەم لە سەرچاوەى جیا جیاوە وەرگرتایە .


3- من زۆر پەشیمانم لەوەى داواى هێور بوونەوەو گفتوگۆى فیکرى و ڕۆشنبیرى دەکەم و تەنانەت ڕەخنە لە هەموو ئەو دام و دەزگایانەى ڕاگەیاندنیش دەگرم کە لەو حزبەدان کە پاراستنى تێدایەو منیش ئەندامێکى پاراستنم ئەمە چەندى بە چەندە ئاخر من تاقە کەسێک بووم لەو ناوەندە ئەم ڕەخنەیەم گرت؟؟!!.من دەبوایە وەکو ئاگرى ژێر کا خەڵکى هاندەم کە دژى بەرژەوەندى و ژیانى خۆى کاربکاولە سەرەوە نیشتیمان پەروەر بم و لە ژێرەوە ش خایەن.


4- من زۆر بیرم لە ووشەى ((نەکیرە)) کردەوە کە بۆچى ئەو برایانەم بە من دەڵێن نەکیرە لەو کاتەى منیش مرۆڤم و خاوەن هەست و نەستى خۆمم وتەنانەت لە ژیانمدا من بیرم لە خۆم نەکردبوەوە کە هەم یا نیم ئاخر خواش بە کەسى نەگوتووە نەکیرە،،من نەمتوانى ڕستەکانى عەلى حەسەن مەجید لە بیر کەم کە وەکو نەکیرەیەک سەیرى کوردى دەکردو دەیگوت ئەوەى بەکەڵک دێت واتە ئەوەى نەکیرە نیە بیکەنە سەرباز ئەوى دی وەکو نەکیرەیەک لە ناویان بەرن نەکیرە ژیانى بۆچیە؟؟ باشە چۆن دەبێ ئەوان وەکو ڕەفیق عەلى ڕەفتار بکەن و بەمن بڵێن وەکو ڕەفیق حزبى قسان دەکا؟؟ئاخر مرۆڤێک کە نەکیرە بوو شایەنى ئەوەى نیە نە لەسەرى بنووسى و نەهەڕەشەشى لێ بکەى و نە بە پاراستنى دابنێى ،بە ڕاستى ووشەى نەکیرە زۆر لە گەڵ چەمکى ئەنفال کردندا یەک دەگرێتەوە ماقووڵە کەسانێکى پۆست کوردیزم وەکو سەدام حوسێن بیرکەنەوە ؟؟ئەى پاراستن بۆ نایەتە وەڵام؟؟ هیچ نەبێ بڵێ کاکە ئێمە ئەو کابرا ((نەکیرەیە)) ناناسین.؟؟


5- بە ڕاست ئێوە خاڵێکتان لە سەر ناوچەوانم کردبوو ،سەرەتا بیرم بۆ گاڵتە لە گەڵ کردن چوو وەکو کاریکاتێرێک دوایى خاڵى مرۆڤێکى نەتەوەپەرست و نیشتیمان پەروەرو کوردپەروەرم بیر کەوتەوە کە کوڕى مرۆڤێکە هەموو دنیا لە بۆى دەست لە سەر سینگە ،لە ڕاستیدا ئێوە مێدالیاى شانازیەکى واتان لە بەرۆکم دا کە خەونم پێوە نەبینیوە بە ڕاستى ئیش هەر لە پیاوان دەوەشێتەوە و سوپاس بۆ ئەو دەبەنگیەتان.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د