په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٥

    من و ساقی.


فەتاح حەسەن

کە، بەتەنها پێك فڕدەکەم
پێکەکەم
دەدەم لە قاپەکەم..
تا هەست بە بوونی خۆم بکەم.


بە ملی وردم، دوێنێ دڵی ساقیم شکاند
پێکی بۆ تێکردم و من رشتم
ئای لە من، چەند بەدڕەفتار و بەد ئەفکارم؟!

هەر، رەز نەسوتێ
چش لە گۆزە، دەبا بشکێ
خاك و خۆڵ زۆرە.. بیکەن بە گۆزە
ئەگەر، رەز سوتا، گۆزە بە من چی؟!

تا گۆزە ماوە
- و رەز نەسوتاوە
(مەی)م بۆ تێکە ساقی لە لاوە.

ژەمبوردە بووم و مەی بەشم ناکا
باڵاگەردانی ساقی بم
کە، بەخشندەیە و بێ بەشم ناکا.

پاداشتی من، لەوە زیاتر
لە بۆ ساقی، دەبێ چی بێ؟!
نەوی سەرم
ئەو ساتانەی.. بێ (مەی)م ناکا.

 

دانیمارك / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک