١٣\١٠\٢٠١٨
مردنی ''دنیا
وەیسی''ی شەش ساڵە کوشتنی بە ئەنقەست یان دەسدرێژیی بووە.
بە
پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوون و ئە هەواڵانەی بڵاو بونەتەوە، دنیا
وەیسی تەمەن ۶ ساڵ ئەگەری هەیە پاش دەسدرێژیی کوژرابێ و تێڕمانی دیواری
قوتابخانە تەنیا سەرپۆشێکە بۆ شاردنەوەی ئەم جینایەتە.
پاراستنی پەروەردە و فێرکاریی ئێران لەشاری سنە بە تەواوی هێزەوە ئەم
شیمانەیەی بەرپەرچ داوەتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی کە مردنی دنیا بە هۆی
داڕمانی دیواری قوتابخانەوە بووە و پرسێکی دیکە لە ئارادا نییە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام سەرقاڵی شاردنەوەی ڕووداوی
لەم چەشنەن و هەر چەشنە ڕووداوێکی لەم شێوەیە بەرپەرچ دەدەەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە بنەماڵە، کەسان و مامۆستایانی
دڵسۆز دەکا، بە چڕوپڕیی ناواخنی ئەم مژارە داودۆز بکەن و هۆکاری مردنی
ئەم منداڵە کوردە ئاشکرا بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
١١\١٠\٢٠١٨
kmmkurdistan@gmail.com
|