١٠\٢\٢٠١٢
مردنی هاوڵاتیەکی
کوردی عێراقی لە زیندانەکانی وڵاتەکەتاندا.

نامه: ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی
بۆ به‌رێز / نیکۆلاس
سارکۆزی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا.
به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و که‌سوکاری
(هاوکار رووف)ەوە ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نوسم تا ئه‌وپه‌ری
نیگه‌رانی‌و ناره‌زایه‌تی خۆمان ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به مه‌رگی
په‌نابه‌ری کوردی عێراقی(هاوکار رووف) کە له‌به‌رواری 2-2-2012 له
یه‌کیک له زیندانه‌کانی فه‌ره‌نسا له شاری پاریس گیانی لەدەستداوە.
هەروەها نارەزایەتی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین بەرامبەر بە مامه‌ڵه‌ی
ناشایستەی کۆنسلگەر‌ی فه‌ره‌نسا له شاری هه‌ولێر بەرامبەر بە
کەسوکاری(هاوکار) لە پەیوەند بە ئاگادارکردنه‌وه‌یان لە مردنەکەو
نیشان نەدانی هیچ جۆرە هاوکاریەک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی جگەرگۆشەکەیان.
چاوەڕوانیەکی سادە ئەوەیە کە یاسا‌و بڕیارە سیاسیەکانی فه‌ره‌نسا وەکو
ووڵاتێکی دیموکراسی رێزگرتنی ئینسان‌و مافەکانی بێت، لەناویشیاندا
رێزدانان بۆ بڕیار‌و بڕیارنامەکانی رێکەوتنامەی جنێڤ سەبارەت بە مافی
پەنابەران، بەڵام بەداخەوە حکومەتی ئێوە، بەپێچەوانەی ئەوەی کە ئیمزای
کردوەو رایدەگەینێت، لە دنیای واقعیدا مافی پەنابەری بۆ قوربانیەکانی
جه‌نگ‌و بارودۆخی نائارامی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی به ره‌سمی ناناسێت.
لەوەش خراپتر وەکو تاوانبار زیندانییان دەکەن! گیان لەدەستدانی(هاوکار
رووف) بەرهەمی راستەوخۆی ئەم سیاسەتە چەوتەی حکومەتەکەی ئێوەیە.
ئیوه لاتان رۆشنە که خه‌ڵکی عێراق له گه‌ڵ چ کاره‌سات‌و
هه‌ڵومه‌رجێکی نائینسانی‌دا به‌ره‌وروو کراونه‌ته‌وه. ئاگادارن که چۆن
تێکرای مافه سەره‌تایه‌کانی ئینسان رووبه‌رووی هێرشێکی درندانه
بۆته‌وە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق‌و دەستەوگروپە چەکدارەکانەوە کە
ئێستا دەسەڵاتی ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراقیان بەدەستەوەیە. لەوە
ئاگادارن کە ئه‌منیەتی کۆمه‌لایه‌تی‌و ژیان وبژیوی خه‌ڵک له‌وپه‌ری
مه‌ترسیدایه. تیرورو کوشتن‌و ته‌قاندنه‌وەی شوێنە مەدەنیەکان،
تاده‌گات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سیما
سه‌ره‌کیەکانی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق پێکده‌هێنێ. ئه‌وه‌نده کافی
نیه بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا تا به‌چاوێکی ئینسانی له کێشه‌کانی خه‌ڵکی
عێراق‌و کوردستان بروانێ‌و مافی پەنابەری بە قوربانیەکانی ئەم بارودۆخە
بدات کە روودەکەنە ووڵاتەکەی.
بۆیە داواکارین لە به‌رێزتان کە به‌رپرسیاریتی سیاسی‌و ئەخلاقیی خۆتان
بەرامبەر بە مەرگی (هاوکار رووف) هاوڵاتی کوردی عێراقی کە
لەزیندانەکانی ئێوەدا گیانی لەدەستداوە، نیشان بدەن. لەوبارەوە
داواکارین کە:
1) لێکۆلینه‌وە له چۆنێتی مه‌رگی (هاوکار رووف) ئەنجام بدرێ‌و
ووردەکاریەکی بە ئێمەو بە کەسوکاری ناوبراو رابگەیەنرێ.
2) لە پرۆسەی دادگایی ئەوانەی کە کەمتەرخەم یان بەرپرسیاربوون لە
رودانی ئەو روداوە دڵتەزێنە، نوێنەری رێکخراوی ئێمەو کەسوکاری ناوبراو
ئامادەبن.
3) سەرباری سزادانی ئەوانەی کە دەوریان هەبووە لەو روداوەدا، حکومەتی
فەرەنسی بەرپرسارێتی خۆی بەرامبەر بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری
ناوبراو‌و هەروه‌ها ناردنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
بگرێتە ئەستۆ.
لەگەڵ سڵاوی دووبارە.
٨\٢\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|