| 
			٣٠\١٠\٢٠١٣ 
			
			  مردن و ژیان. 
			 
			
			دەریا. 
			١دار 
			دەمرێ
 گەر وەرزەکانی ساڵی
 
			لێ
			تێک بچێلهم گه‌ردوونه
 هه‌موو شتێ
 ریتمی ژیان
 له‌ده‌ست ده‌دا
 نه کهنارییەکان ده‌خوێنن
 نه ده‌نگی "با" ده‌بیستین
 نه هه‌ورێ به‌ری خۆر ده‌گرێ
 نه گه‌ڵای سه‌وز ده‌بێ
 ئیتر هیچ وه‌ک خۆی نامێنێ
 وه‌ره به‌ر له‌وه‌ی
 وه‌رزه‌کانی ساڵ تێک بچێ
 ناخم داچۆڕێنە
 له عیشقی خۆت!
 
			  
			٢ئه‌گه‌ر دوو دڵدار
 له کاتی خۆر ئاوابوون
 له ئامێزی یه‌کتر نه‌بن
 وه‌کو ماسی و ئاو
 تێکه‌ڵ نه‌بن و
 ماچی لێوان نه‌که‌ن
 ده‌ریا به بێ شه‌پۆل
 له ناخه‌وه ده‌مرێ
 ئاو به بێ ده‌نگ
 به لای چه‌م و رووبار تێده‌په‌ڕێ
 ئیتر ئێواره‌یه‌ک وه‌ره
 له که‌ناری ده‌ریا
 ئارام بگره و
 بۆ هه‌تایه
 بمێنه‌وه!
 
 
			٣باخهکان وشک ده‌بن
 گه‌ر هه‌موو شه‌وێک
 ئه‌ستێره‌کان
 نهجریوێنن
 هه‌ناره‌کانیش
 لێوی سووریا‌ن نیشان ناده‌ن
 به هه‌موو رێبوارێک
 نامه‌وێ تۆ هه‌ر رێبوار بی
 وه‌ره ماڵێک دروست بکه‌ین
 له خۆشه‌ویستیی و ژیان!.
 
 
			٤له‌و شوێنه بوه‌سته
 که ژیان تێیدا ئاسوده‌ییه
 تۆ نازانی...
 گه‌ر ژیان ئاسووده‌یی نه‌بێ
 مرۆڤه‌کان
 شایسته‌ی مردنێکی خێران
 له هیچ شوێنێ مه‌وه‌سته
 خۆم چاوه‌ڕوانی تۆم
 ژیان و ئاسووده‌ییت
 پێببه‌خشم!
 
 
			٥لهودیو که‌ناره‌کانی ده‌ریا
 ماسییەکان خۆیان ده‌شۆن
 له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن
 دەمێکە ده‌ریا
 له ناخه‌وه ده‌گری و
 فرمێسکه‌کانی وشک 
			ناکا
 نازانی چه‌ند سه‌خته
 برینه‌کانی ناخی ده‌ریا!
 
 
			٦ئه‌گه‌ر عیشق
 له ناخت بمرێ
 دڵ ون ده‌بێ
 ره‌نگه به‌ردێ
 له سینه‌ی تۆ
 لێ‌بدا و
 ژیانت پێی به‌رده‌وام بێ
 هیچ رێگه مه‌ده
 عیشق له ناخت بمرێ
 خه‌می خۆم نییه
 خه‌می تۆمه!
 
 
			٧مرۆ دەمرێ
 گەر بەخششی سەرسوڕمان
 لە دەست بدا
 گەر چیتر سەرگەرم 
			نەبێ بۆ ژیان.
 
 
			٨ئاو دەمرێت
 گەر رێچکەی خۆی ون 
			بکا
 گەر تینوێتیەک نەشکێنێ.
 
			٩
 زەوی دەمرێ
 گەر دانەوێڵە نەڕوێنێ
 گەر چیتر نەتوانێ
 گۆرانی بۆ ژیان بچڕێ.
 
			
			١٠
 ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌کانی ساڵ
 تێک بچێ
 زه‌وی و ئاسمان
 متمانه‌یان به خۆ نابێ
 ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بی
 ده‌بێ ده‌ریا چۆن بێ؟!
 
			  
			کەنەدا
			/ ئه‌لبێرتا 
			
			
			ماڵپه‌ڕی دەریا 
			  
			  
			  
			  |