٢٤\٢\٢٠٢٢
مرۆڤی ئاوێنه.

فه‌رهاد مازێ
ماوه‌یه‌که ده‌مه‌وێ ئارام بم، خه‌ریکی
خۆنووسینه‌وه بم واز له دووریی خۆم بێنم و بگه‌رێمه‌وه ناوه‌وه‌ی
خۆم، ئه‌و راکردنه ئاسایی و ته‌ندروست نییه سه‌رم به فه‌تاره‌ته‌کی
ده‌دا و سه‌رم ده‌خوا، له ونبوون ده‌ترسم، گه‌یشتیمه کۆتایی رێ و
ناتوانم تا مردن راکردن، له خۆم هه‌ردێم و هه‌راتنێکی به‌رده‌وام،
مرۆڤ رێ نادا ئارام بی به‌و ژیانه و له‌و هه‌ساره‌یه که جه‌نگه‌کانی
هه‌راسانیان کردووم، لە هەر کۆششێکیان لە قوژبنێکت دەپەستن تا لە
ژێردەستیان دەرنەچی. دڕنده به حه‌فت ئاوان شۆرایته‌وه و له‌چاو مرۆڤ
په‌پوولە و فریشته‌یه، هه‌ر خه‌ریکی پیلان و قۆرتلێدان و
خۆخواردنه‌وه و بڕینه‌وه‌ی خۆیه‌تی.. گه‌ر وا بڕوا رۆژه‌ک دادێ و
ده‌گوترێ؛ سه‌رده‌مانێک له‌و هه‌ساره‌یه جۆره ئافرێندراوه‌ک ده‌ژیان
ناویان مرۆڤ بوو.. خوای رقوکینه بوون.. ئاڵووده‌ی خوێن و جه‌نگ بوون..
ده‌یناسۆر ئاسا یه‌کتریان ده‌گا و سواری یه‌کده‌بوون.
خووم به ئاوێنه گرتووه و هه‌میشه سه‌یری خۆم ده‌که‌م، ئه‌و هه‌موو
روونییه‌ت له کوێ هێناوه.. تۆ نا‌مۆی به‌و سه‌رده‌مه و کوڕی
رۆژگارێکی دوور له جه‌نگ و رق بووی و به هه‌ڵه که‌وتیته گڕکانی
کینه‌ی ئه‌وڕۆ، له ناو ئاوێنه ده‌مێنمه‌وه و نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه
ناو ئه‌مڕۆ.. ئه‌وڕۆ شه‌رمه‌زارییه و شه‌رمکردنه له مرۆڤ.. هه‌موو
شتێک گووی تێبووه و ژیان له ئاوده‌ست ترسناک و سه‌رکێشییه. ده‌ره‌وه
خراپ ترشاوه.. ده‌ره‌وه تژی بووه له مرۆڤی پێچراو و ده‌قکراو..
مرۆڤی پینه‌کراو و مرۆڤی دڕا‌و.
ئیره‌یی به بابم ده‌به‌م.. گیانی به‌به‌رداکرد و کۆشک و ته‌لار و
رێوبانێکی زۆری نه‌خشاند.. به‌ردی خۆش‌ویست و به‌ردی ده‌ڕژاند.. هه‌میشه‌ش
سه‌یری قه‌ڵای ده‌کرد.. وه‌ک ده‌یویست بڵێ ئه‌و قه‌ڵایه‌ش منم.. به‌رده‌کانی
بوونمن.
ده‌زانم بابه بۆ ژیان لەگەڵ به‌رد ژیای و دوور له مرۆڤ مه‌رد ژیای
بیرتده‌که‌م مرۆڤ.. به‌رد به‌گوودادان و ژیان پیس کۆنبووه.
له ناو ئاوێنه ماسی و مرۆڤ و باڵنده و ئاژه‌ڵم خۆشده‌وێ، له ناو
ئاوێنه ئارام و میهره‌بان و جوانی
له ناو ئاوێنه‌دا بمێنه‌وه.. مرۆڤی ئاوێنه‌به
ئاوێنه جوانتره له ده‌ره‌وه، ده‌ره‌وه باش پیسبووه
ئاوڕدانه‌وه له رابردوو گرێیه‌کی گه‌وره‌یه، ئه‌وڕۆ ئاوێنه‌یه و
داهاتووم ده‌دوێنم، له ناوه‌وه‌ی خۆم هاتوومه ده‌ره‌وه و له
زیندانی خۆم هه‌راتووم، نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه ناوه‌وه‌ی خۆم.. ناوه‌وه‌م
گوو به گوو بووه
داهاتووم وێرانه و تاریکه وه‌ک ناوه‌وه‌ی خۆم
دایکم له ناو خۆل و خاک دێته ده‌رێ و ده‌ڵێ بابت قه‌ڵام بوو و منی گه‌یانده
لێواری ئارامیی
بابم له به‌رد دێته‌ده‌رێ و رووم تێده‌کا و ده‌ڵێ بمبووره هه‌ر هێنده‌م
پێکرا بتگه‌یێنمه لێواری ژیان و روونییم رێینه‌دا بگه‌مه ناو ژیان،
به‌رده‌کان ده‌زانن چۆن ژیام.. دوور له مرۆڤی ره‌قتر له به‌رد
بابه دایه من ئێستا هه‌ڵاتووم و ئارام نیم له لێواری ژیان.. له
ئاوێنه‌دام
گه‌و‌ره‌ترین شکستی مرۆڤه له مرۆڤ راکه‌ی و بڕۆیه ناو ئاوێنه
ماڵێک له خۆت روون و روونتر هه‌میشه روو له ئاوابوون
به ئاهێک ده‌رزبردن و به بزه‌یه‌کیش پارچه پارچه بوون
من ئێستا شووشه‌ی شکاوم.. له ژیان جێم نابێته‌وه
ژیانی شکاوم.. له شووشه‌ی شکاو جێم نابێته‌وه
له ئاوێنه‌دا ئاوێنه‌یه‌کی شکاوم له ناو شکان جێم نابێته‌وه
پڕ له‌و هه‌ساره شکاوه له روونیی و ئاڵۆزیی ناو شکانی مندا ون
خۆت به روونیی نابینی و له ناو شکانی خۆتدا دیار نی
کۆربینین له‌و ژیانه ونبووه.. به دوای که‌سدا مه‌گه‌ڕێ
ژیان و مرۆڤ له هه‌ساره و شووشه‌ی شکاودا کۆنابنه‌وه
وه‌ک منێکی شکاو له ناو خۆمی شکاودا ون.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|