٢\٨\٢٠١٥
مرۆی
قرچ و بڕ.
هۆگر نامۆ
لەو
''دەڤەر''ە هیشک و بریشکەدا
مرۆکان هێندە رووتن
رووت رووت
مرۆ هەیە گوڵ سەردەبڕی
هەیە پەپوولە دەکوژی،
وشە کۆت دەکا
هەشە ئاگر لە سروشت وەردەدا!
لەو
''دەڤەر''ە هەپڕوونبووە
ئەشق پەڕ و باڵی
قرتێندرایە و
بۆنی گووفەکی لێ دێ
سۆز و ئەڤینیش ''مرۆ''
خۆش!
''رک''یش ئاوێکی
سازگارە و
مرۆ مەستی خۆی دەکا!
وەختێ کیژۆڵەیەک.. کوڕژگەیەک
دە نێو سەرنجی
هزر و رواڵەت
هەست و نیگا
خۆ گوم دەکەن
ئاوەزی رووت؛ وە تیغ
و شمشێریی نەریت
هیوا قوت دەکا و
خۆزگەش سەردەبڕی؟
ئیدی ''قوت'' و
''سەربڕ''
''رک'' و
''رووت''ی
وەک بایەکی پیس
رۆدەچنە بنج و بناوانی
ئەو دەڤەرە و
هووردە هووردە
''پووچ''یان دەکا!
ماڵپەڕی هۆگر
|