په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠١٥

مرۆی سەردەم!!!

دارا خونچە     

پێشکەشە وە درێژەپێدەرانی ئیسلام (داعش) و داعشییەکانی نێوخۆ.

 

ئەز ئەو مرۆیەم.. ئێستا هەم.

 

شەقاوی بەراییم - لە ساوایی و زارۆکییمدا -؛

گژوگیا و گوڵانم لە بن پێم هەڵشێڵان، دارودرەختم قرتاندن، ئاوەکانم پیس کردن.. ژینگەم بۆگەن و وێران کرد!!!


شەقاوی دووەمم - لە جوانیی و جحێڵییمدا -؛

دار و درەختم هەڵکێشان.. بڕیمنەوە، ئاژەڵانم راوکردن و رامم کردن.. سواریان بووم.. هەڵمپاچین و لە شیشم دان!!!


دوا شەقاویشم - لە خورتیی و جوامێرییمدا -؛

مرۆیانم راونان و داغم کردن.. تاک تاک و لێرە و لەوێ تەختم کردن، تەنانەت ژنکوژیی و کۆکوژیشی هاتە دوێ!!!


هەنووکەش وەک جاران و دەستپێکی دامەزرانم.. کاری تازەم دژ وە مرۆ هەر ئەوەیە؛ لە نێو پەرستگەکاندا دەیانگەمژێنم، لە نێو کاردا دەیانڕەتێم، لە جەنگەکانمدا دەیانتڕێنم، وە کڕین و وە تۆبزیی سواری نێر و مێیان  دەبم، قل قلە و وە کۆمەڵیش لە پشت ملەوە سەریاندەبڕم!!!


ئیدی ئەمن بڕوادارم ''پشت وە (خودا!) بەهەشتییمە''؛ داعشم و ئیسلامییم.. پارتی و یەکێتیی و گۆڕان و ئەوانی دیم، پاکانە لە مرۆبوونی خۆم دەکەم، چون ئەمن ملکەچی (خودا!) و پێغەمبەری (خودا!)ی خۆمم.. بەندە و کۆیلەی تازە بابەتی سەردەمم.. چم پێ بکەن.. هەر ئەوە دەکەم!!!

 

ئەز ئەو مرۆیەم.. ئێستا هەم و موسلمانم!!!

 

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک