٣٠\٤\٢٠١٦
"مریەم ئوزەرلی"
بۆ پڕۆژەیەکی "بەھمەن قوبادی" سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکا.
مەنسوور جیهانی
وا
باس دەکرێت کە ئەکتەری ناوداریی تورک "مریەم ئوزەرلی" بۆ بەشداریی لە
پڕۆژەی "پێشمەرگە و شنگال" نوێترین بەرھەمی سینەمایی "بەھمەن قوبادی"
سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بە پێی زانیاراییەکان، ئەکتەری ناوداریی تورکی "مریەم ئوزەرلی" و
ئەکتەری سەرەکی زنجیرە دڕامای "حەریم سوڵتان" لەگەڵ بەرھەمھێنەرێکی
ناوداریی تورک لەسەر بانگێھشتی سینەماکاریی ناوداریی کورد "بەھمەن
قوبادی" ڕۆژیی چوارشەمە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ سەردانی شاری ھەولێر دەکات و
تاکوو ڕۆژیی شەمە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و
وادیارە لەسەر پڕۆژیەکی نوێی قوبادی سەبارەت بە پێشمەرگە و شنگال،
لەگەڵ ئەم سینەماکارە بەئەزموونە کوردە دیدار و چاوپێکەوتن بکەن.
پڕۆژەی "پێشمەرگە و شنگال"، نوێترین بەرھەمی سینەمایی "بەھمەن
قوبادی"یە کە دوای ئامادەکردنیی کارە سەرەتاییەکانی قۆناغی بەرھەمھێنان
و ڕەخساندنیی ھەلی گونجاو، واباس دەکرێت کە تا کۆتایی ئەمساڵ دەست بە
وێنەگرتنی بگیرێت.
وادیارە "مریەم ئوزەرلی" ھەر لەم سەردانەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان،
سەردانی شار شنگال بکات و لە نزیکەوە چاویی بەم شارە و بەرخۆدانی
پێشمەرگە لە ڕزگارکردنیی ئەم شارە کوردنیشنە بکەوێت.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|