٥\١\٢٠١٤
میسر، بە بڕیاری قەدەغەکردن ئیسلامی سیاسی
ریشەکێش ناکرێ!

موزەفەر عەبدوڵا
حکومەتی کاتی میسر، جگە لە چوارچێوەیەکی بەناو مەدەنی بۆ دەسەڵاتی
سەربازی سوپا و وەزارەتی بەرگریەکەی بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی
زیاتر هیچی تر نییە.. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە لێکدانەوەی خۆیان بۆ
لەڕیشەکیشانی ئیخوان، کەبەدایکی ڕەسەنی هەموو
بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی
لە ناوچەکە و جیهان دادەنریت، بریاری قەدەغەکردنی
هەموو جۆرە چالاکیەکیانی
پەسەندکرد. و یەکسەرەش فەرمانی بەسوپاو پۆلیس و
هەموو دامودەزگا چەکداری
و سەرکوتگەریەکانی کرد کە بە
هەموو شیوازێک ڕوبەڕوی هەر ناڕەزایەتی یەک
ببنەوە کەلە بەرامبەر سوپا و حکومەتی کاتی یەکەی دەردەبردێت. هەڵبەت
ئەوە روونە بۆ
هەموو لایەک کە ئیخوانی میسر دوای نزیک بەیەک سەدە لە کار
و چالاکی هەمەلایەنە ،وەک سەرەکی ترین باڵی ئیسلامی سیاسی ،توانی
لە ئاکامی ڕاپەرینی جەماوەری ئازادیخوازی میسر، دەسەڵاتی سی ساڵەی
موبارەک بڕووخێنن. بەڵام بە هۆی ناڕێکخراوەیی
حیزبی وجەماوەری
شۆرشگیرانەیان هەلێک بۆ ئیخوان ڕێکەوت بۆ ماوەی ساڵێک دەسەڵاتی سیاسی
بگرێتە دەست.
بەڵام جەماوەری ئازادیخوازو
و ڕاپەڕیو یەک ساڵ زیاتر تاقەتی ئەم
دەسەڵاتەی ئیخوانیان نەکرد و لە یەک ڕاپەرینی کەم وێنەیی مێژووی سی
ملیونیدا توانیان دەسەڵاتی ئیخوان بڕووخێنن. هەر ئەم تاقیکردنەوەیە
بەسە وەک ئەزموون بۆ ئەوەی کە ریشهکێشکردنی ئەم ئیسلامیانە لە گرەوەی
هاتنەوهمەیدانی جەماوەری ئازدیخوازدایە. بەڵام ئەوەی دووبارە ئاکامی
ڕاپەرینی دژی باڵی لەسەر
کار لادراوی بۆرژوازی و سوپا بوو کە بە بەهیزترین
ئامرازی دەستی مشەخۆرترین زۆربەی باڵەکانی بۆرژوازی دادەنرێت. ئیستا
دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئیخوان بەڕواڵەت بۆ ریشەکیشکردنیان سوپا
وحکومەتی کاتی دەستیان داوەتە دەرکردنی کۆمەڵێ بڕیار کەدیارترینیان
بڕیاری قەدەغەکردنی
هەموو چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیخوانە بە
بەهانەی ئەوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە. جاگەر لیرەدا هەر کەسیکی
ئازادیخواز چ لەناوخۆی میسرو ناوچەکەو جیهان لەگۆشە نیگای
بەرژەوەندیەکانی جەماوەرەوە بڕوانێت بۆ ئەم بڕیارە ئەوەی بۆی ئاشکرایە
ئەوەیە کە ئاکامی ئەم بڕیارە ئەوەندەی بۆ ئەوپەری سنوردارکردنی ماف و
ئازادییەکانی جەماوەرە، بەتایبەتی بۆ ئازادی رادەربرین وخۆپیشاندان
ونارەزایەتی و یەکجاری خاوکردنەوەو لەسکە لابردنی ڕەوڕەوەی راپەرین و
شۆڕشە، نیوە ئەوەندە بۆ ڕیشەکێشکردنی ئیخوان و ئیسلامیەکان نییە. گەر
بەم بریارە ئیخوان وەک چوارچێوەیەکی فەرمی دیاریکراو بۆ ئیسلامی سیاسی
قەدەغە دەکات ئەوە هەر ئێستا چەندین قەوارەو ڕێکخراو و
حیزبی سیاسی تری
ئیسلامی لە گۆڕەپانی سیاسیدان و لە بەند و بەستدان لەگەڵ حکومەتی کاتی و
سوپادا. خاڵێکی تر ئەوەیە کەئەم بڕیارە وەک هەمان بریارەکانی سەرجەم
بۆرژوا لیبرال و نیو لیبرالەکانی
ئەمەریکا و دەوڵەتانی ئیمپریالیستی وان
کە دەیانەوێت لەلایەک بە بڕیار و ڕاگەیاندنی شەڕی دژی تیرۆر و هێزی
سەربازی ئیسلامییەکان پاشەکەشە پێ بکەن بەڵام لە لایەکی ترەوە
کۆمەکیان پێ دەکەن.
هەر بۆیە تا ئێستا هیچ دەوڵەتیک ،لە سەروو
هەموویانەوە ئەمەریکا، بەهیزی
سەربازی و جەنگو شەرو کوشتار نەیتوانیوە ئیسلامی سیاسی و
دەستە و تاقمەکانی لە ڕیشە دەرکێشێت.
جا گەر لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەکانی کرێکاران و تویژە
کەم دەرامەتەکان و جەماوەری ئازادیخواز و یەکسانیخوازەوە لەم سیاست و
بڕیارانەی حکومەتی کاتی و سوپای میسر بڕوانی ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم
بریارە وەک ئاماژەمان پێدا ئەوەندەی بۆ کۆتاییهێنان بەهەر رەخنە و
نارەزایەتی یەکو بۆ وەستانی دوا ترپەکانی دڵی شۆرشە بۆ ریشەکیشکردنی
ئیسلامی سیاسی و کۆتایی هاتنی تیرۆر و تۆقاندن و توندوتیژیی و کەلتووری
دواکەوانەو دژە
مرۆیی ئەم ئیسلامییانە نییە. هاوکات بۆ زیاتر
سەپاندنی دەسەڵاتی سوپای مشەخۆرە کە بە پێی ڕاپۆرت و ئامارەکان خاوەن
گەورەترین بەشن لە داهات و پرۆسەی بەرهەمهێنان و کەڵەکەی سەرمایە و
قازانجدا.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە بڵێن کە ئەزموون و تاقیکردنەوەی تەنها دوو
دەیەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان نیشاندیداین و ئەوەی سەلماند
کەئیسلامی سیاسی وەک
بزووتنەوەکی سیاسی هەرگیز بە بڕیاری قەدەغەکردن وبە
راگەیاندنی شەری دژە تیرۆری ئەم دەوڵەت و دەسەڵاتە بۆرژوازیانە، نەک هەر
لەمیسر، بەڵکو لەهیچ شوێنێکی ئەم جیهانە کۆتاییان پێ نایەت. بەڵکو تاکە
ڕیگا بۆ لەڕیشەکێشانیان و کۆتایی هینان بەدەسەڵاتیان و وەدەرنانیان لە
گۆڕەپانی سیاسی دا لەهاتنە مەیدانی بەرینی جەماوەری ئازایخواز و
یەکسانیخوازی شۆرشگیردایە بە ئەلتەرناتیڤی ڕۆشنی شۆسیالیستی چینی
کریکارەوە.
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|