په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٩

"مشەخۆر" براوەی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی "کان"

لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نمایش کرا.

 

مەنسوور جیھانی

 

فیلمی سینەمایی "پارازیت" (مشەخۆر) براوەی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی باشترین فیلمی حەفتاودووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چووە سەر پەردە و خەڵاتی سنەوبەری باشترین دەقی سیناریۆی فیلمی بەدەستھێنا.

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "پارازیت" (مشەخۆر) لە دەرھێنانی "بۆنگ جوون ـ ھۆ" لە وڵاتی کۆریای باشوور براوەی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی باشترین فیلمی حەفتاودووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە ھۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق چووە سەر پەردە و خەڵاتی سنەوبەری زێوینی ئەم بەشەی فێستیڤاڵەکە بە "بۆنگ جوون ـ ھۆ" و "ھان جین ـ وون" بۆ نووسینی دەقی سیناریۆی فیلمی ئەم بەرھەمە سینەماییە پێشکەش کرا.

فیلمی سینەمایی "پارازیت" (مشەخۆر) کە ئەمساڵ پڕفرۆشترین فیلم لە نێوان ھەموو براوەکانی چڵە خورما لە گیشەی جیھانییدا بۆ خۆی مسۆگەر کرد؛ لە لایەن وڵاتی کۆریای باشوور لە لقی باشترین فیلمی زمانی بیانی بۆ نەوەدودووھەمین خولی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٠ ناسێندرا.

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) پێکھاتوو لە بەرھەمەکانی نێونەتەوەیی و نەتەوەیی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی "سلێمانی" بریتی بوون لە؛ "ھینز ھێرمانس" دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی و دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی بەرلین ـ سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانی ئەم فێستیڤاڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا، خاتوو "پووران درەخشەندە" سیناریۆنووس، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئێران، "ئادریان بیلچ"ـ دەرھێنەر، بەڕێوەبەری وێنەھەڵگرتنی فیلم و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا، "یوھانی ئالێنین". بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تەمپرە" لە وڵاتی فینلەندا و خاتوو "زولفیە ئاکولاک"ـ بەڕێوەبەری فیلم و راگەیاندن لە وڵاتی ئەڵمانیا.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی ١٣٤ فیلم لە دەرھێنەرەکانی ٧٩ وڵاتی جیھان؛ لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" (نەتەوەیی) و ھەروەھا سازدانی پەنێلی "شێرپەنجەی زەوی" و پەنێلی بەرھەمھێنانی ھاوبەش واتە "دەزگای فیلم"؛ لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک