٤\١٠\٢٠١١
مشکه پێلاو
رهشهکه.

فهرهاد کهریم
پێشینان
گوتوویانه بەرد لە جێی خۆی سەنگینە،
منیش دەڵێم بەرد هەیە ئەوەی
سەنگینیی بێ تێیدا
نییه و گوو داپۆشینیشی لێنایێ، بەردیش هەیە بۆ سەر
شکاندن و بەردەقانی و هاویشتن،
بەرد هەیە بۆ
پەرستن و رووخاندن،
بەردیش
هەیە هەر وەک بەردە نە تۆفان و نە رەشەباش لە جێی خۆی نایجوولێنێ، بەرد
هەیە هێندە گرانە هەموو گیرفانە قووڵهکانیش قەلۆش دەکا و مرۆڤی
چاوچنۆکیش پێی نازانێ،
بەرد هەیە هێندە رەقە
و هێندە تیژە
(لێی لادەن
دەتانبڕێ و
خۆشی دەبڕێ)، بەرد هەیە لە زەریایە ماسییش دەوی ناگاتێ،
بەرد
هەیە لە هەسارەیەکیتر حەزی لە بەردەکانی لای ئێمەیە و دەیەوێ سواریان
بێ، بەردیش هەیە پلانی وێران بوون دەگێرێ،
بەرد هەیە کردویانە بە
ئەفسانە ملیۆنەها بەرد بۆی قووچ دەبنەوە
و سەری خۆیان بۆ دەبەنە ژوورێ،
بەردی
تریش هەن سووک و
بێنرخن و کوونە مشکیان پێناگیرێ ئەو جۆرە بەردانە
گوویان تێکە
و گووناهیشتان با بۆ من بێ..
- تازە هاتبوومە ئەو ولاتە.. باسی ئەو پردە فانتازیایەتان بۆ ناکەم لە موو
باریکتر
و لە شمشێر تیژتر،
گووم لەو پردەش کرد، ئاگاداربن بایەکتان
لێبەرنەبێ و دوو کەرت بن...
پەشێو،
ماندو،
دابڕاو و
گیرفان بەتال،
بێ
جغارە و بێ ئامێز
و بێ نیشتمان، تەنیا
و تەنیا هەموو رێگاکانیش
دەیانبردمەوە بۆ ماڵی نیگەرانیی و گریان،
من کەسێکم حەزم لە پێکەنینە،
بەڵام
گریاوم و دەشگریم،
یەکەم کارم لای کەسێک بوو ناوی (رهعد) بوو بە واتا
برووسک ئەو ناوەش ئەوانەی لە چیاکان دەجەنگان گیانیان پێش مەرگیان بوو
زۆربەیان ناویان برووسک بوو،
بە منداڵیی وام دەزانی برووسک قامچی خودا بوو،
بەڵام ئێستا دەرکەوت برووسکەکانی دوێنێی چیاکان، بوون بە قامچی
وەشێنەکانی شار..
بۆ نەگبەتی ئەو کەسە چونکە پیتی (ع) لە ئینگلیزی
نییه
و ناوەکەی ببووە (راد)
منیش بە(رات) ناوم دەهێنا بە واتا مشک،
ناوم
لێنابوو مشکە پانتۆل
و پێلاو رەشەکە،
بەڵام هەر بە(رات)
ناوم دەهێنا،
زۆر
لە گەڕانەوەی رابردووی دەترسا،
بۆیە نە خواردنی خواردن بوو نە
جلوبەرگی جلوبەرگ بوو، منی کرێکار خواردنم باشتر و
لە جلوبەرگیش زۆر
لەو پۆشتەتر بووم، لەوەش سەیرتر رەوشتیشی بە مشک دەچوو،
ماوەیەک لای
کارم کرد نەپێلاوهکی
گۆڕی نه پانتۆلهک.. واز بێنە پیسکەیی
و قرچۆکییهکهی لە تام دەرچوو بوو،
بۆ پارەژماردن و
کۆکردنەوە وەستا
بوو، ئەو
(رات)ە بۆ
من مایەی پێکەنین بوو،
رووداوێکی سەردەمی
منداڵیی بیر
هێنامەوە..
- چل ساڵ بەر لە ئیمرۆ
(رهسم رهسمانێ
- وێنه وێنانێ)م لەگەڵ
محهمهدی دراوسێمان دەکرد
که پێمان دهگوت (محۆ)، گەمەکە
چۆن بوو؛ یهک
له دوای یهک وێنهمان فرێ دهدا عهردی و (لەوەی.. لەوەی)مان
دهگوت تا هەمان
وێنه دەردەچوو
و لایەک دەیبردەوە.. محۆش
هەر دەستی لە گیرفانی رادەکرد
و دەستەک
وێنهی دیکهی دەردههێنا
و ئیتر هێندە سەرگەرمی
(لەوەی..
لەوەی) بووین تا دوا
وێنهی بە
عهردی دادا..
کهچئ وێنه نەبوو
بهڵکه مشکێکی وشک و رەقبۆوە بوو.. چونکە محۆ چاوەکانی کز بوون،
ئیتر رەنگە یەکێک لە
برادەرەکانمان بۆ شۆخیی ئەو کارەی کردبێ..
کردمانە پێکەنین و گوتم
بردمەوە،
محۆم قەلۆش کرد،
محۆش دەستی بە گریانێ کرد،
ئێستاش لە بیرمە
گۆتی: ''داکی هەمووتان بگێم،
دۆڕاشم و پێشم پێدەکەنن'' لێیدا
رۆی.. هێندەی
بانگمان کرد هەر وەڵامیشی نەداینەوە.. هەر بۆلهبۆلی بوو لەبەره
خۆی،
ببوورن ئەو کات بە
محهمهده نەگبەتەکانیان دەگۆت محۆ بەڵام دەزانن محۆ
لە محهمهدی کوردیترە.
لەمەودوا بە (رهعد)ە باشەکان دەڵێم
(مستهر راد) و بە (محهمهد)ه ناخ جوانەکانیش دەلێم (کاکه محۆ).
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|