٢٨\١٢\٢٠١٠
میسر لانکه‌ی
شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.

ئاسۆ گۆران
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میسر بیستومانه‌وه بینیومانه وه‌ک دڵۆپێک وایه له
ده‌ریایه‌ک نه به گه‌شتێکی کورتی یه‌ک هه‌فته‌یی
نه به بینین و خۆێندنه‌وه ناتوانی تێربیت له هونه‌ر
و شارستانیه‌تی میسر.
میسر زۆر زیاتر له‌و کات و له‌و ماندوبونانه‌وی ده‌وێت بۆ تێگه‌یشتن و
چێژوه‌رگرتن له جوانیه‌کانی.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانهشدا ده‌توانیت
به گه‌شتێکی کورتیشبێت ببیت به خاوه‌نی
سه‌رخانێک له زانیاریی دروست
و پر به‌ها که گرینگه بۆ هه‌ر مرۆڤێک ئه گه‌ر خواستی بینین‌و
گه‌ڕانی هه‌بێت و به‌دوای نهێنیه شاراوه‌کانی ئه‌م گه‌ردونه‌وه بێت،
یان ئه‌و دیدگایانه‌ی له ڕازاندنه‌وی ئه‌م دنیایه‌دا جێگا‌و نه‌خشی
تایبه‌تیان هه‌یه بته‌وێت په‌ی پێبه‌ریت ئه‌وا سه‌رێکی کورتی میسر
بده‌یت به‌هره‌مه‌ندت ده‌کات له‌و زانیارییه.
بۆ من میسر یه‌کێک بو له خه‌ونه‌کانی گه‌شتکردنم
تا نه‌شچوم نه‌مزانی که دره‌نگبوو، ده‌بوایه زۆر زوتر هه‌وڵی ئه‌م
گه‌شته‌م بدایه که به‌ڕاستی
گه‌شتێک بوو سه‌رتاپای جه‌سته
و هزر و دنیابینیت پڕ
ده‌کات و هه‌ست ده‌که‌یت پشویه‌کی تێروپڕت داوه دوای گه‌شت.
دروستکردنی ئه‌هرامه‌کان به هه‌ر هۆ
و مه‌به‌ستێک بوبێت له سه‌رده‌می
خۆیدا ئێستا بۆته شۆێنێکی گرینگ له‌م
دنیایه‌دا و ده‌یان پرسیار و لێکۆڵینه‌وه
بینین هه‌ڵده‌گرێت که زۆربه‌شیان کراون، به‌ڵام هێشتا زۆر پرسیاری تر
ماوه بکرێت و زۆر ڵیکۆڵینه‌وه‌ی تر ماوه دابڕێژرێت.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌هرامه‌کان نه خه‌ونه‌و نه
ئه‌ندێشه‌یه، به‌لام هێشتاش هه‌ر جۆرێکه له خه‌ون و
ئه‌ندێشه له بینینێکی مێژویی تره‌وه که
ئه‌مه‌یان له‌و دیو هه‌ستی خۆته‌وه‌یه‌و به ده‌ست خۆت
نییه.
.
به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌هرامه‌کان وه‌ک نمونه‌یه‌کی گه‌وره‌ی شارستانێتی
ڕۆژهه‌لاتی ناوڕاست بێته ناساندن و که پێشم وایه هه‌ر وایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وی ئاستی هونه‌ری و ئه‌ندازه‌ی دروستکردن
تا تروپکی جوانی و نه‌خشاندنه به‌ڵام هیچیان به قه‌د
بیرۆکه‌ی داڕشتن و دروستکردنی
ئه‌م ئه‌هرامانه هونه‌ر نییه.
که ته‌نانه‌ت ئێستا بۆته له‌نگه‌ر و
باڵانسی ئابوری وڵاتێکی 80 ملێۆنی که ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئه‌هرامانه نه‌بوایه له‌وه‌یه ژیانی
خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته زۆر له ئێستا خراپتر
بوایه یان دروستکردنی شارێکی توریستی وه ک شه‌ڕه‌م ئه‌لشێخ
له‌توانادا نه‌ده‌بوو
بێته دروستکردن له
کاتێکدا بنا‌ما‌ی بنه‌ڕه‌تی ئابووریی
میسر ئێستا گه‌شتیارانن.
هه‌ر بۆیه بیری دروستکردنی شارێکی گه‌شتیاری وه‌ک شه‌ڕه‌م ئه‌لشێخ
جۆرێکی تره له داهێنان و پته‌وکردنی باری ئابووریی
ئه‌م ولاته له کاتێکدا ته‌مه‌نی ئه‌م شاره ته‌نها 30 ساڵه ئێستا به
هه‌زارن که‌س بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م شاره‌یه و به‌جۆرێکیش ئابووریی
وڵاتی هاوسه‌نگ کردوه له ئاستی بژێوی تاکدا.
ئه‌مه شاره‌وه سه‌رجه‌م قه‌ره‌باڵغ و ئاڵۆزی ئاسمانی وڵاتی میسر بۆ
گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر ده‌گه‌رێته‌ه بۆ بوونی
هونه‌ری ئه‌هرامه‌کان.
خه‌ڵکی میسر خه‌ڵکێکی میواندۆست و گه‌رم و
به له‌سه‌رخۆ و ڕۆشنبیرن گه‌رچی
توانای مادیان زۆر
دیاریکراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وه‌شدا ده‌م به‌پێکه‌نین و گه‌رم و گوڕن
و بڕوایان به ژیان و به به‌خته‌وه‌ریی
فراونه خۆیان قه‌تیس و داماو نیشان ناده‌ن.
ده‌رامه‌تی مانگانه‌ی ئه‌وان له نێوان 50 تا 100 دۆلاره له‌وه زیاتر
تێناپه‌ڕێت ئه‌مه به گشتی ئاستی دارایی خه‌ڵک مه‌به‌ستمه گه‌رچی زۆر
که‌مه به‌ڵام ناچارن به‌م ده‌رامه‌ته بژین
و ژیانی رۆژانه‌یان پێ بگوزه‌رێنن.
له میسردا ڕه‌وشی ئاسایش زۆر تونده
و ده‌وڵه‌ت داموده‌زگای ناوخۆ زۆر به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌ربه‌ست
و ڕێگری له هه‌ڵسوڕانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌م
ئاسایشه توندوتیژه به جۆرێک بۆ گه‌شتارانیس
سنووربه‌ندیی
دروست ده‌کا.
به‌لام ئه‌مه واتای ئه‌وه
نییه به گه‌شتکردنت
به‌هره‌مه‌ند نابیت له به‌رفراونکردنی
دنیابینیی و زانیاریی
و چێژه ڕوحیه‌کان،
به‌سه‌ردانێکی کورت هه‌وڵی تێگه‌یشتنت له
ئه‌فسوونی ئه‌هرامه‌کان روونترده‌بێته‌وه
له لات.
به‌راستی ده‌کرێت میسر وه‌ک لانکه‌ی شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ناوزه‌د بکرێت چونکه به‌ده‌ر له
ئه‌فسوونی جوانی ئه‌م وڵاته و ئه‌هرامه‌کان
و ئه‌بو هۆڵ جوانیی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکه‌که‌یه
که ئه‌مه‌یان شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌رز بنرخێنرێت و سه‌لیقه
و مێژووی ئه‌م فه‌رهه‌نگه گه‌وره
ببینرێت.
به ئومێدم هه‌ر که‌سێک توانا و ده‌رفه‌تی
گه‌شتی بۆ میسر هه‌یه دوای نه‌خات
و ئه‌م گه‌شته ئه‌فسووناوییه
بکات.
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ گۆران
|