٤\٣\٢٠١٣
میسر: مورسی و تەڵەی هەڵبژاردن!

موزەفەر عەبدوڵا
لە دوای
رووخانی دەسەڵاتە سەرکوتگەرییەکەی موبارەک لە ١١ شوباتی ٢٠١٠
و هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕێرەوی شۆرش لە لایەن مەجلسی عەسکەری و
ئیخوانییەکان و
هاوکات به
رێنوێنی و
هاوکاریی ئەمریکا
و وڵاتانی
رۆژئاوا
وڕێکەوتنە جۆرراجۆرە ستراتیژییەکانیان دەستیان دایە تەڵەی هەڵبژاردنی
پەرلەمان وپاشان دەنگدان بۆ دەستووری ئیسلامی و
سەپاندنی دەسەڵاتەکانی
قەزا و لە
ئاکامدا سەرکەوتنی ئیسلامییەکان لە تەواوی دەنگدان و
هەڵبژاردنەکاندا، بە
رابەریی ئیخوانییەکان و نوینەرەکەیان مورسی.
دیارە ئەوەش ڕوونە کەلەگەڵ بەدەسەلات گەیشتنی مورسی و ئسیلامییەکان
چەندین بڕیار و یاسای دژی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکیان دەرکرد.
لەوانە بەدناوترین یاسایان کەیاسای تەکملیەی دەستووری بوو کەدەسەڵاتی
رەهای دەدایە مورسی بەوێنەی سەرۆک کۆمار. ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی
بەرفراوانی جەماوەری ناڕازی کە تائەمڕۆش درێژەی کێشاوە. جا لەو کاتەوەی
کە مورسی و ئیسلامییەکان دەسەڵاتیان سەپاندوە بەهۆی سیاسەت
و هەنگاوە
سەرکوتگەرییەکانیانەوە جەماوەری شۆڕشگێڕیش دەستیان داوەتەوە هێنانهمهیدانی
ناڕەزایەتی جۆراوجور هەر لە
خۆپیشاندان لە
ساحەی تەحریرە
و بگرە
تاناڕەزایەتی و
خۆپێساندان لە
کارگە و فەرمانگە
و زانکو
و خوێندنگا
و گەرەکە
هەژار نیشینەکان
و مانگرتن
و نافەرمانە مەدەنییەکان لە
شارەکانی
کەنارەکانی سویس کە
مورسی دەسەڵاتی سەربازی تیایاندا سەپاندوە. هەڵبەت
ئەوە ڕوونە کە جەماوەری ئازادیخوازی میسر بۆیە ڕاپەڕین و شۆڕشیان
بەرپاکرد لەدژی دەسەڵاتە سەرکوتگەرو گەندەڵەکەی موبارەک بە مەبەستی
بەدی هاتنی خواستەکانیان لەئازادی ودادگەری ویەکسانی وکۆتایی هێنان بهگەندەلی.
بەڵام بەڕوخانی موبارەک جەماوەر نەک نەگەییشتن بەو دروشم
و خواستانە،
بگرە بەهوی قۆرخکردن و قوستنەوەی شۆڕش لەلایەن ئیسلامییەکانەوە،
مەینەتییەکانی جەماوەر، لە
بێکاریی وهەژاریی و بێخانەولانەیی ونەبونوی
ئازادییە فەردی و مەدەنییەکان و سیاسییەکان، بە
تایبەتی لە
دژی نیوەی
کۆمەڵگا کە
ژنانە و ڕۆڵی بەرچاویان بوو لە
ڕاپەڕین و شۆڕشدا، بۆیە خەڵکی
دووبارە لەگەڵ یادی دوو
ساڵەی ڕاپەڕین و شۆڕشدا زیاتر ناڕەزایەتییەکانیان
پەرەپێدا، بە
جۆرێک دەتوانین بڵێین شۆڕش له
قوناغی دووەمی خۆیدا درێژهی
ههیه.
بێگومان ڕاپەڕینو شۆڕش لە
میسردا بۆمان دەسەلمێنێتەوە کە
هەموو ڕاپەڕین و
شۆڕشەکان تا بەسەرەنجام گەییشتنان بە دوا قۆناغ بەقۆناغی جوراوجۆردا
تێپەڕ دەبێت. لەهەر دەورانێکیدا توێژی کۆمەڵایەتی و حزبی جۆراوجۆر
لێی دور دەکەونەوە یاخود پێوەی پەیوەند دەبن تا ئەوەی یان بەسەرەنجامی
کۆتایی دەگات لە
لایەن ئەو چینەی کە
ڕۆلی ڕابەری دەگێڕێ کەلەم سەردمەدا
چینی کرێکارە، ئەو ڕۆڵە دەگێڕێ، یاخود ئەوەتا لەلایەن چینی بۆرژاوە
سەرەتا بەلاڕێدا دەبرێ و پاشان سەرکوت دەکرێ بە یەکجاریی.
لە مێژوودا نمونەی بەو جۆرەمان زۆر دیوە دیارترینیان شۆڕشەکانی ١٩٠٥-١٩٠٧
و ١٩١٧ له
رووسیا
و هەروەها لەم چەند دەیەی ڕابردووش شۆرشی بەهمەنی ساڵی
١٩٧٩ ئێرانە.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەمیسردا دەیبنین سەرەڕای هەوڵەکانی باڵە
جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی، لەئیسلامی ولیبڕاڵی و قەومی و بەمەجلسی
عەسکەری وهێزی چەکداری تریانەوە لەپۆلس و ئەمنەوە و بەهاوکاری و
ڕینوێنی هەمەلایەنەی ئەمریکاو ڕۆژئاواوە، بەڵام تا ئێستا نەیان توانیوە
کەهەم شۆڕش بەتەواوی بەلاڕێدا بەرن و
هەم سەرکوتی بکەن.
هەڵبەت یەکیک لەو تاکتیک وئامڕازانەی کەهەمیشە لەهەر دەورانێکدا باڵیک
یان چەند باڵێک یاخود سەرجەم چینی بۆرژوا دەستی بۆ دەبات بۆ بەلاڕێدا
بردن وکۆتایی پێهێنانی ڕاپەڕین وشۆڕش هەڵبژاردنی پەرلەمان وپڕوپاگەندەی
دیموکراسی کەمایەتییەکی بۆرژواژییە. وە لەهەر قۆناغێکدا کە
ناڕەزایەتییەکانی جەماوەر شەقام دادگرێ و جومگەکانی دەسەلات گیرۆدەی
شەلەل دەبێت ودەسەڵات ترسی ڕوخانی لێدەنیشێ، هاوکات باڵی بۆرژوای
دەسەڵاتدار توانای تەواوی سەرکوتی نییە بۆیە دوبارە پەنا دەبەنەوە بەر
ئهم تکتیک وئامڕازهودوبارهپڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و وەعدەو وەعیدان
بەجەماوەر بەوەی هەڵبژاردنەکەیان خاوێن و بێگەرد دەبێت ولە سایەیدا
خواستەکانی جەماوەر هەموی بەدی دێت لە ئازادی و دادوەری وخوشگوزەرانی
.. هتد. نەک هەر ئەمانە بەڵکو بەڵین دەدەن کەپەرلەمان و حکومەتەکەیان
هەمو کوتلەو لایەن و ئەحزابەکان لەخو بگرێت لەمپەڕی ڕاستەوە تاو
ئەوپەڕی چەپ، جا ئەو چەپە چەندیش توند ڕەو بێت.
ئێستا ئەم بانگشانە لەزمانی سەرانی ئیخوانەکانەوە هەر لەمورسییەوە تا
عیسام عوریانی، ڕابەری ئیخوان وحزبی حوریەو عەدالەوە دەبیستین.
بڕیارە لە ٢٢ ئاپریلەوە دەس بکەنەوە بەهەڵبژاردنی پەرلەمان و پاشان
حکومەتێکی مەدەنی- نەک عەلمانی
- بێننە سەرکار، حکومەتێک کەهەمو
خواستەکانی جەماوەر دەستەبەر بکات. بەڵام ئەوەی رونە ئەمرۆ ئەوەیە
کەجەماوەری نازادیخوازی ناڕازی وزۆربەی لایەن وحزبە سیاسییەکان تەنانەت
لەم قۆناغەدا، لیبڕاڵەکانیش هەر لە ئێستاوە بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنەیان
ڕاگەیاندوە. موریسیش لەم بارەیەوە بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە کەدایەلۆگ
بەڕی بخات لەگەڵ هەمو لایەنەکان بەمەبەستی قەناعەت پێکردنیان بۆ
بەشداری لههەڵبژاردندا وبهڵێنی خاوێنی ههڵبژاردنیشی پیداون!. بەڵام
هیچ لایەنێک جگەلە ئیسلامییەکان ئامادی دایەلۆگیش نین. هەڵبەت جەماوەر
لەشۆڕشی خۆیانەوە ئەوەندە فێربون کەبە ئاسانی تەفرەی بانگشەکانی
ئەحزابگەلی وەک ئیسلامییەکان نەخۆن، چونکە ئەوانە نەک هەر لایەنگری
هەڵبژاردن نین، چونکهدهزانن گەر ئیسلامیهکان فرسەتی تەواویان هەبێت
ودەسەڵاتەکەیان بەتەواوی بسەپێنن ئەوا هیچ قسەیەک ناکەن لەسەر
هەڵبژاردنی پەرلەمان و فرە حزبی و مافی مرۆڤ و یەکسەرە پشت بەشەریعەی
ئیسلامی دەبەستن و دەیسەپێنن. بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ناتوانن ئەوە بکەن
ئەوە دەزانن هێزهاوسەنگی بەقازانجیان نییە وڕیگهیان پینادات. بۆیە
پەنا دەبەنە بەر تەڵەی هەڵبژاردن و دوبارە هەڵبژاردنەوەوه.
واقعیکی تریش ئەوەیە کەجەماوەری ئازادیخواز لانی کەم تاقی کردنەوەی
ئەوەیان هەیە کەلە سایەی ئەم جۆرە دەسەلاتە قەومی و ئیسلامییانەدا،
ئەوە هەرگیز هەڵبژاردن وهێنانە سەرکاری حکومەتێک لەچەشنی ئەوانەی
ووڵاتانی ڕۆژئاوا مەیسەر نابێت، بۆیە جەماوەر ناتوانێ خواست و
ئاواتەکانی بەهەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی ئەم باڵانەی بۆرژوازییەوە
گرێ بدات.
جا گەر بەواقعی سەرنجی هەڵبژاردن و دەنگدان و ئەو پڕوسانە بدەین لەم
قۆناغەی میسردا ئەوە دەبینین جگەلە تەڵەیەک بۆ گرتن ولە قەفەزنانی
جەماوەرو لایەنە سیاسییە ناڕازییەکان، زیاتر هیچی تر نییە. وە پێویستە
خەڵک لە کرێکاران و قوتابیان و لاوان و ژنان و توێژە کەمدەرامەتەکان و
هێزو لایەنی چەپ
و کۆمۆنستەکان خەریکی خۆڕێکخستنی خۆیان بن لە
کارگە و
کارخانەو فەرمانگە
و خوێندنگا
و زانکۆ وگەرەک و هەموو شوێنێکی گشتی ژیان
وئامرازەکانی دەسەڵات بگرنە دەست ولە خوارهوه، بۆ کۆتایی هێنان
بەدەسەڵاتی مورسی و ئیسلامییەکان، خۆیان ئامادهبکهن. بهئاستێک کهکهشو
ههوای شۆڕشگێڕانهبهرهو قۆناغی دهسهڵاتی دوولانه، یانی دوو دهسهڵاتو
دوو حکومهتی بهرن. دهسهڵاتو حکومهتێک کهلهخوارهوه هێزی تهنفیزی و بهڕیوهبردنی کۆمهڵگای لهجهماوهر وهرگرتووه و مهشروعیهتی دهسهڵاتی
ئیخوانهکانی خستۆتهژێر پێوه. ئهو دهسهڵاتهشی کهلهسهرهوهبهدهست
ئیسلامیهکان و میرسیهوهیه، دهمێنیتهوهپهککهوتهو ناجێگیر بهدوای
ههڵبژاردنهوهخهریکه، بهبێ ئهوهی بتوانێ ههلومهرجهکان سهرکوتبکاو
کۆتایی بهجوڵانهوهجهماوهریهکان بهێنێ.بێگومان ئەوەی مایەی
ئومێدە ئەوەیە کەهەر ئەمڕۆ ئەم شێوازانە لە خۆڕێکخستن کە ناوکۆکەی
دەسەلاتی جەماوەرییە لە زۆر شوێنی میسردا بەدی دەکرێ.
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|