مست له درێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه!

ته‌حسین عوسمان
نا برا ، هه‌ر ئاوا له‌خۆڕا، کاتی خۆی ئه‌و په‌نده نه‌گوتراوه . وا
هه‌موومان به‌چاوی خۆمان بینیمان چۆن مست له درێشه گه‌ڕایه‌وه .ئه‌وه‌تا
دمیتری میدڤێدێڤ هه‌ر حیسابیشی بۆ خۆ به زلزانی ئه‌مریکا و ده‌ست و
پێوه‌نده‌کانی له ئه‌وڕوپای رۆژئاوادا نه‌کرد . دمیتری میدڤیدیڤ له‌سه‌ر
داوای هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌بخازیا و ئۆسێتیا سێرگێی به‌گاپش و ئێدوارد
کۆکۆییتی ، بێئه‌وه‌ی گوێبداته داوا‌و هه‌ڕه‌شه‌و گووڕه‌شه‌کانی ناتۆ‌و
ئه‌مریکا ، له 26 ی ئاوگۆستی 2008 ، بانگی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بخازیاو ئۆ‌سێتیای
باشووری وه‌ک دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاند . رۆژی پێشتریش گۆسدوما و
سۆڤێت فیدراسیۆنی رووسیا ، هه‌ردوولا به‌کۆی ده‌نگ ، پاڵپشتی خۆیان بۆ
ئه‌م داوایه ده‌ربڕیبوو . دمیتری ره‌گۆزین نوێنه‌ری پێشووی رووسیا له
په‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌سی ، هه‌ردوای ته‌واوبوونی وته‌که‌ی دمیتری
میدڤێدێڤ به‌م بۆنه‌یه‌وه ، رایگه‌یاند که: "ناتۆ ئه‌وه نیه
بتوانێ ده‌ست له‌کاروباری رووسیا وه‌ربدات" . ناتۆ زۆر به‌هه‌ڵه‌دا
چووه که یارمه‌تی ساکاشڤیلی ده‌دات .. ساکاشڤیلی گیرفانێکی دڕاوه‌و
هیچیتر .. ئه‌مڕۆش میدڤیدیڤ له‌چاوپێکه‌تنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی
ئیتاڵی ساکاشڤیلی به لاشه‌یه‌کی سیاسی ناوبرد‌و گوتی : بۆ ئێمه
ساکاشڤیلی بوونیشی نیه . ئه‌مریکا ، هه‌روه‌ک پیشه‌ی هه‌میشیی ،
جارێکی‌تر به‌دڕه‌وشتی خۆی ، به ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری
وڵاتانی‌تر ، نیشاندا . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م جاره‌یاندا خراپ تێکه‌وت
. ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاوا له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیکردنه‌که‌ی
میخایل ساکاشڤیلی بۆ سه‌ر ژن و منداڵی ئۆ‌سێتیای باشوور تاوانبار بکه‌ن
، دیسان ده‌ڵێم ، هه‌روه‌ک پیشه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌مریکا ، به ئه‌وڕوپای
رۆژئاواشیه‌وه ، جارێکی‌تر راستییه‌کانیان سه‌ره‌وژێر کرد‌و له‌چڵپاوی
درۆدا نقووم بوون . له‌بری گورجستان ڕووسیا به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که
چاوی بڕیوه‌ته خاکی گورجستان و هه‌ر رووسیاش ده‌ستپێشخه‌ری له‌و
رووداوه‌ی دواییدا کردوه . هه‌روا رووسیا به‌وه‌ش تاوانبار ده‌کا
گوایه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی رووسیا سنووری له‌ناوچه‌ی ئالاسکادا ده‌به‌زێنێ
.
دنیا هه‌مووی خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی ئۆلۆمپیادی چین بوو . هه‌شتاو سێ وڵات
به‌شدارییان له‌و ئۆلۆمپیاده‌دا کرد . زۆربه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاتانه
ئه‌وکاته له چین بوون . له‌وانه جۆرج بووشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و سه‌رۆکوه‌زیرانی
رووسیای فیدراڵ ڤڵادیمیر پووتین . له‌و رۆژه پیرۆز‌و خۆشه‌دا شاری
تسیخنڤالی به هاندان و لایه‌نگیریکردنی ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وڕوپای
رۆژئاوا ، له لایه‌ن گرووزیا به‌سه‌رۆکایه‌تی ساکاشڤیلی ، که ده‌بوایه
ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی گرووزیا ، که ئه‌ویش به‌شدار بوو ، ئاماده‌ی
ئه‌و ئۆلۆمپیاده بوایه ، هاته وێران کردن . نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌س
، که زۆربه‌یان ژن و پیرو منداڵ بوون ، شه‌هید بوون . سی هه‌زارکه‌س
ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ‌وێران بوون ، که‌چی راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وڕوپای
رۆژئاوا نه‌ک هه‌ر دوو دێریان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ، وه‌کو خۆی ،
نه‌نووسی ، به‌ڵکو له‌پێناو دارده‌ستێکی خۆیان ، گیرفانێکی دڕاودا ، خه‌ریک
بوون په‌رده بخه‌نه سه‌ر رووی راستیه‌کان و بیشێوێنن . پیلانه هه‌ر
ئه‌وکات په‌رده‌ی له‌ڕوو لادرا و زانرا هۆی نه‌چوونی ساکاشڤیلی بۆ
ئۆلۆمپیاد هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگه بوو بۆ تێکدانی ئۆلۆمپیاده‌که
که مه‌به‌ستێکی گڵاوانه‌ی ئه‌مریکاو ئه‌وڕوپا بوو . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
پیلانی ره‌شیان تێکو‌پێکشکێندرا . هه‌موومان بینیمان چۆن ساکاشڤیلی له‌گه‌ڵ
چه‌ند ئه‌ندامێکی سی ئای ئه‌یدا ، چونکه ئه‌وکاته به‌ئینگلیزی قسه‌ی
ده‌کرد ، کاتێ چاوی به فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیی رووسیا که‌وت چۆن دوو پێی
هه‌بوو دوانزه‌شی بۆ قه‌رزکرد بۆ راکردن ! سه‌رۆکی شیشان ره‌مه‌زان
کادیرۆڤ له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی نازانم ساکاشڤیلی چۆن
سه‌رۆکایه‌تی جه‌نگێک ده‌کا له‌کاتێکدا به‌خۆی
هێنده ترسنۆک بێ..باشه ئه‌و ماده‌م هێنده به‌غاره له راکردندا بۆچی
نه‌چوو به‌شداری له ئۆلۆمپیادا بکات ، وه‌ک سه‌رۆک وڵات نا ، وه‌ک
خۆشبه‌زێک ؟!
که‌ناڵی فۆکوس نیوزی ئه‌مریکی له چاوپێکه‌وتن
له‌گه‌ڵ (ئه‌مانده) ، کچه بچکۆڵه‌ی دوانزه‌ساڵی زه‌نده‌قڕژاوی
ئۆسێتینیدا، فشاری ده‌خرایه سه‌ر به‌ڵکو قسه‌یه‌ک له دژی رووسیادا
بکا . کچه هه‌ر ده‌یگوت: " من راستیی ده‌ڵێـم" گرووزینه‌کان هاتن به‌سه‌ر
ئێمه‌یانادا و شاری تسخینڤالییان ته‌خت و وێرانکرد .. گه‌ر هێزی ئاشتی
رووسه‌کان نه‌بوایه ئێستا منیش یه‌کێک بووم له مردووه‌کان . که‌چی ئه‌و
به‌ناو ژورنالیسته قسه‌کانی ئه‌مانده‌ی به دڵ نه‌بوو بۆیه هه‌ر ده‌یگوت
: " تۆ وه‌کو رووسه‌کان قسه ده‌که‌ی"!. به‌ڵی ئه‌مانده وه‌کو رووسه‌کان
راستیی ده‌ڵێ ، مێدیاکانی ئه‌مریکا و رۆژئا وا ئاسایی ، ئه‌مانده
درۆ ناکا!
پووری ئه‌مانده له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ یه‌کێ له که‌ناڵه‌کانی
رووسیا ده‌یگوت : من هه‌رگیز چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ناکه‌م چونکه
ده‌زانم ئه‌وانه راستیه‌کان سه‌ره‌و ژێر ده‌که‌ن .. من چه‌ند جاری‌تر
چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵیاندا کردووه قسه‌کانی منیان به‌ئاره‌زووی خۆیان
گۆڕیوه و فۆرمووڵه‌یان کردوه . ئه‌مجاره‌ش بۆیه قه‌بووڵمانکرد
چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین چونکو چاوپێکه‌وتنه‌که زیندوو بوو
.. هه‌موو دنیاش به‌چاوی خۆیان بینییان چۆن رێگه‌یان پێنه‌ده‌داین قسه‌ی
خۆمان بکه‌ین . جارێ ده‌ستی به کۆکین ده‌کردو جارێ رێکڵامیان ده‌خسته
سه‌ر که‌ناڵه‌که . دوایی به ئێمه‌یان گوت
کاتمان زۆر که‌مه هه‌ر 30 چرکه ده‌توانن قسه بکه‌ن به‌ڵام له هه‌شت
تا نۆ چرکه زیاتر رێگه‌ی قسه‌کردنیان پێنه‌داین .
به کوده‌تایه‌ک هه‌رسێ سه‌رۆکی رووسیا به‌ریس یێلتسین ، ئوکرایینا
لیۆنید کڕاڤچووک و بێڵه‌رووسیا ستانیسڵاڤ شووشکێڤیچ ، بێئه‌وه‌ی رێز له
ویست و داوا‌و ئیراده‌ی گه‌لی سۆڤیه‌ت بگرن ، ئه‌و سێ کوده‌تاچیانه له
26.12.1991 ، له بێڵه‌ڤێژسکایا پووششادا ، بانگی نه‌مانی یه‌کێتی
سۆڤیه‌تیان ، وه‌ک تاوانێکی گه‌وره ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکه‌که ، راگه‌یاند
. بۆیه ده‌ڵێم کوده‌تا چونکه ، جگه له ئه‌رمینیاو گورجستان و هه‌رسێ
کۆماره‌کانی به‌ڵتیک ، که به‌شدارییان له ده‌نگداندا نه‌کرد ، کۆماره‌کانی
تری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌نگیان بۆ ئه‌وه‌دا که
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ده‌بێ بمێنێ :
ئه‌نجامی ریفیرێندوومی 17. 03. 1991و کوده‌تای
26 .12 .1991 له یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا.
ئه‌نجامی ریفیرێندوومی 17.03.1991 ، له‌پێناوی پاراستنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
، له کۆی 146 ملیۆن 112 ملیۆن ده‌نگیان بۆ پاراستنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
دا .. ئه‌م کۆمارانه‌ی سۆڤیه‌تی پێشوو ده‌نگیان بۆ پاراستنی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت به‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌دا:
رووسیا- له سه‌دا 71 و3 له‌ده‌یا ، ئوکرایینا- له سه‌دا 70 و 2 له
ده‌یا ، بێڵه‌رووسیا- له سه‌دا 82 و 7 له ده‌یا ، ئوزبێکستان – له‌سه‌دا
93 و 7 له ده‌یا ، کازاخستان – له سه‌دا 94 و 1 له ده‌یا ، ئازه‌ربایجان
– له سه‌دا 93 و 3 له ده‌یا ، کیرگیزستان – له سه‌دا 94 و 6 له ده‌یا
، تادژیکستان – له‌سه‌دا 96 و 2 له ده‌یا ، تورکمێنستان – له سه‌دا
97 و 9 له ده‌یا . ئه‌رمینیاو گورجستان، هه‌روا هه‌رسێ کۆماره‌کانی
باڵتیک به‌شدارییان له ده‌نگداندا نه‌کرد . خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
به تێکڕا وه‌ربگرین ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که له سه‌دا 76 و 4 له‌ده‌یا
ده‌نگیان بۆ پاراستنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت داوه . ئایا ئه‌وه کوده‌تا نه‌بوو
ئه‌و سێ وڵاتفرۆشه ده‌رهه‌ق به گه‌لی سۆڤیه‌ت ئه‌نجامیاندا یاخود هه‌ر
به‌و درۆ‌و ده‌ڵه‌سانه‌ی مێدیا ره‌شه‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌وڕوپا باوه‌ڕده‌که‌ن
که ، گوایه ، ئه‌مه خواستێکی گه‌لی سۆڤیه‌ت خۆیبوو ؟! یاخود به‌وکاته
ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕدێنن که تانکه‌کانی به‌ریش یێلتسین به هاندان و
پاڵپشتییکردنی ئه‌مریکا ساختومانی په‌رله‌مانی رووسیایان به‌رۆژی
رووناک تۆپبارانده‌کرد و له ئه‌وڕوپاش مێدیاکان رژێمی بۆگه‌نی به‌ریس
یێلتسینی ئه‌لکه‌گۆلیان به رژێمێکی دیموکراتی ناوده‌برد؟! به‌ڵام
ئێستا دوای ئه‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپای رۆژئاوا‌و ئه‌مریکا
، له پێش هومووشیانه‌وه ئیسڕئیل ، بۆ سه‌رکردایه‌تی ئێستای رووسیا
باش روون بۆته‌وه که مه‌به‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا ناومان
هێنان ته‌نیا نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت نه‌بوو ، به‌ڵکو داگیرکردنی خاکه‌که‌و
نه‌هێشتنی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی ! هه‌وڵی ئه‌مڕۆی رووسیا بۆ له‌خۆنزیککردنه‌وه‌ی
ئوزبێکستان و تادژیکستان و کیرگیزستان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که رووسیا ،
ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کاتێک زیاتر ، پێویستی به دۆست هه‌یه و کوده‌تاکای
دیسه‌مبه‌ری 1991 خۆکوشتنێک بوو !
هه‌ڵوێستی ئه‌بخازو ئۆسێتینیه‌کان ده‌رباره‌ی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و رووسیای ئێستا.
کاتێ گورجستان (گرووزیا) بانگی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی له یه‌کێتی
سۆڤیه‌تدا راگه‌یاند ئۆسیتینی و ئه‌بخازییه‌کان داوایانکرد له
چوارچێوه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا بمێننه‌وه . خه‌ڵکی ئه‌و دوو هه‌رێمه ،
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت سنووری بۆ ئه‌وه دانابوو که ، که‌سێک
یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، نه‌توانێ ئه‌وه‌یتر بچه‌وسێنێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان
، به‌هۆی شاره‌زایی و تێکه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ گرووزینه‌کان ، هیچ کات
ئاره‌زوویان له‌وه نه‌بوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی گرووزیادا
بمێننه‌وه . له ساڵی 1922 که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دامه‌زرا سوپای سوور
گه‌یشته گرووزیا . دوای یه‌که‌مین ئه‌نجامدانی تاوانی گرووزینه‌کان ده‌رهه‌ق
به ئۆسیتینیه‌کان ، که له ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 12 دوانزه هه‌زار خه‌ڵکی
ئۆسیتیایان کوشت ، سنووری بۆ کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان دانا . ئیتر ئه‌و
جۆره تاوانه دووباره تا کوده‌تاکه‌ی ساڵی 1991 دووباره نه‌بوونه‌وه
. شایانی وتنه له ئۆسێتیا ، دوای نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تیه‌تیش ،
پارتی کۆمۆنیستی ئۆسێتیا هه‌میشه ، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، له‌ریزی
پێشه‌وه بوه و زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ست هێناوه . دانیشتوانی ئه‌بخازیاو
ئۆسێتیا ، جگه له‌وه‌ی که 80 ده‌رسه‌د هاونیشتیمانیی رووسیان ، وه‌ک
میراتگرێکی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، هه‌ر به چاوی پێشوو سه‌یری رووسیای
ئێستا ده‌که‌ن و به پاڵپشتی خۆیانیان ده‌زانن .
تا چ راده‌یه‌ک ئه‌و بڕواپێکردنه ، له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیدا ، جێی خۆی ده‌گرێ؟
له راستیدا ئه‌م دوو وڵاته ، ئه‌بخازیا و ئۆسێتیا ، هیچ پێویستییان
به‌وه نییه وڵاتانی رۆژئاوا ، که ئه‌مڕۆ دژ وه‌ستاون ، باوه‌ڕیان پێ
بکه‌ن . رووسیا بۆ ئه‌و دوو هه‌موو شتێکه جا چ له‌باری ئێکۆنۆمیکه‌وه‌بێ
چ له‌باری سیاسی . بۆ ئه‌و دوو وڵاته ، له‌کاتێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا ،
گرینگ ئه‌وه‌یه له‌ژێر ده‌ستی گرووزیا ده‌ربازیانبێ ! په‌له‌قاژه‌ی ئه‌مڕۆی
ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وڕوپای رۆژئاوا ، وه‌ک مریشکی سه‌ربڕاو ، هه‌ردوا
په‌لوه‌شاندنه و هیچیتر . له‌هیچ روویه‌که‌وه بۆیان نییه و بۆشیان
ناکرێ رووبه‌ڕووی رووسیا ببنه‌وه .رووسیا ئه‌و وڵاته نیه ئه‌وان
بتوانن بارگۆی ئابووری بخه‌نه سه‌ر ، ده به‌قه‌ده‌ر رووسیا ، ئه‌وان
پێویستیان به رووسیا هه‌یه . سه‌دا چلی وزه‌ی هه‌موو ئه‌وڕوپا
رووسیا بۆ ئه‌وڕوپای دابینکردوه . پاککردنه‌وه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی
ئاوی خواردنه‌وه رووسیا ئه‌نجامی ده‌دات . ئه‌وڕوپا هه‌رئه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێ
سه‌رمایه‌ی خۆی له رووسیادا بخاته کار . ئه‌وڕوپا بڕه ده‌رمانێک ده‌دا
به رووسیا که نیوه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه ژه‌هراوین ! به تریلیۆن
دۆلاریان هه‌یه ئه‌گه‌ر له رووسیا و چیندا به‌کارنه‌هێندرێن تووشی
ئاوسان دێن . له‌ڕووی چه‌ک و سه‌ربازیشه‌وه به‌چاوی خۆمان بینیمان
کاردانه‌وه‌ی رووسیا چۆن بوو . له‌م رووه‌وه رووسیا هه‌ر زۆر لێیان
بێمنه‌ته . ئه‌وان له‌و روانگه‌یه‌وه ، ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدا که
ده‌ستی خۆ بوه‌شێنن ئه‌نجا له‌رێگه‌ی وت‌و وێژدا باره دژواره‌که هێور
بکه‌نه‌وه . به‌ڵام ئای که به‌هه‌ڵه‌دا چووبوون .. رووسیا نیشانیدان
چۆن مست له درێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه ! رووسیا نه‌ک ته‌نیا هێزه‌کانی
گرووزیای سه‌ر به ناتۆ و ئیسڕائیل و ئه‌وڕوپای تێکوپێکشکاند به‌ڵکو سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌بخازیا و ئۆسێتیاشی وه‌ک دوو وڵات راگه‌یاند . ئه‌وان با له گوپی
خۆیان بده‌ن و میدڤێدیش دێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و راده‌گه‌یێنێ:
من ئه‌و دوو مه‌رسوومه‌م ، ده‌رباره‌ی باوه‌ڕپێکردنی رووسیا به سه‌ربه‌خۆیی
ئۆ‌سێتیای باشوور‌و ئه‌بخازیا ، به له‌به‌رچاوگرتنی ویست و داوا‌و ئیراده‌ی
هه‌ردوو گه‌لی ئه‌بخازی و ئۆ‌سێتیای باشوور له‌پێناوی ژیانی سه‌ربه‌خۆدا
، له لایه‌ک و ، له‌لایه‌کی تریش ، به پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، بانگڕاهێشتنی گشتی ساڵی 1970 ده‌رباره‌ی
پرینسیپی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی
نێوان وڵاتان ، به‌ڵگه‌نامه‌ی هێلسینکی رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئه‌وڕوپا
له ساڵی 1975 و به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیتر ، ئیمزا کرد .
ڕووسیا داوا له وڵاتانیتریش ده‌کا په‌یوه‌ست بن به‌و بڕیاره‌وه چونکه
ته‌نیا رێگا چاره‌یه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵک .
هه‌ر رۆژێکیش پێشتر سه‌رۆکی رووسیا دمیتری میدڤێدێڤ بانگهێشته‌ی سه‌رۆکی
مه‌ڵدۆڤیای کرد‌و مه‌سه‌له‌ی پرێدنیسترۆڤیای له‌گه‌ڵدا شیکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وانیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌به‌رچاو بگرن . شایانی وتنه خه‌ڵکی
پرێدنیسترۆڤیا ده‌مێکه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی
رووسیا ده‌که‌ن . سه‌رۆکی مه‌ڵدۆڤا ڤڵادیمیر ڤه‌رۆنین له‌گه‌ڵ داواکه‌ی
میدڤێدێڤ کۆک بوو .
رۆژی چوارشه‌م رێکه‌وتی 27.08.2008 رێکخراوی شه‌نگه‌های له دووشه‌نبێی
پایته‌ختی تادژیکستان کۆبۆوه که له‌و ئه‌ندامانه پێکهاتبوون :
رووسیا ، چین ، مه‌نگۆلیا ، ئوزبێکستان ، تادژیکستان ، کازاخستان و
کیرگیزیا ، هه‌روا هندستان ، ئیران و پاکستان ، وه‌ک ئه‌ندامانی چاو‌دێر
، پێکهاتوه . حامد که‌ره‌زای سه‌رۆکی ئه‌ڤگانستان که ئه‌وکاته میوان
بوو له تادژیکستان ئه‌ویش تاراده‌یه‌ک به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
کرد . شایانی باسه ئه‌فگانستانیش که له‌گه‌ڵ ئیران و تادژیکستاندا وه‌ک
سێ وڵاتی یه‌ک زمانی فارسی کۆمیته‌یه‌کیان ، بۆ هاریکاریکردنی
یه‌کتر ، له‌نێوخۆدا پێکهێناوه ، ئیرانیش و ئه‌فگانستایش هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌ده‌ن بێنه ناو رێکخراوی شه‌نگه‌های ، به‌تایبه‌تی ئه‌فگانستان که
ده‌مێکه له‌و یارییه‌ی نێوان ئه‌مریکاو تاڵیبانه‌کان تێری خواردوه .
هه‌ڵبه‌ت باسی مه‌سه‌له‌یه‌ی ئه‌بخازیاو ئۆ‌سێتیای خواروو کراو وڵاتانی
رێکخراوی شه‌نگه‌های پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر
به حکومه‌تی گرووزیا و باوه‌ڕپێکردنی ئه‌بخازیاو ئۆسێتیا وه‌ک دوو
وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ، ده‌ربڕی . به‌شداریکردنی هیندو پاکستان ، وه‌ک دوو
ئه‌ندامی چاودێریی ، له رێکخراوی شه‌نگه‌هایدا هه‌نگاوێکی پۆزه‌تیڤانه‌یه
بۆ کۆتایی پێهێنانی ناته‌باییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کاشمیردا . چونکه هیندستان نه‌ک ته‌نیا له‌گه‌ڵ پاکستان‌دا ناکۆکه به‌ڵکو
ناکۆکییه‌کی مێژووییشی له‌گه‌ڵ چین دا هه‌یه که ئه‌مه‌ی دوایی
پاڵپشتییه‌کی ته‌واوی پاکستان ده‌کا له کێسه‌ی نێوان هند و پاکستان‌دا
. جگه له‌و کۆمیته سێقۆڵییه‌ی نێوان ئیران و تادژیکستان و ئه‌فگانستان
، که گومان له‌وه‌دا نیه ، مه‌ترسییه‌کانی ئیران له‌ده‌ستدرێژیکردنه
سه‌ر ئیران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌رێگه‌ی ئه‌فگانستان ، له
کۆبوونه‌وه‌کانیاندا باس ده‌کرێ به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و دوو ملیۆن
ئه‌فگانییه که له ئیران گیرساونه‌ته‌وه و بوونه‌ته بارێکی قورس له‌سه‌ر
شانی ئیران .
ئا به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که رێکخراوی شه‌نگه‌های نه‌ک هه‌ر
ته‌نیا هه‌نگاوێکی به‌ره‌و پێشه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێکی
ناکۆک له‌نێوان خۆیاندا به‌ڵکو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌شه له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌مریکا ، نه‌ک هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا ، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش
. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێ چه‌ند وڵاتێک له ئه‌ندامانی رێکخراوی شه‌نگه‌هایدا
هه‌مان رێگه‌ی رووسیا بگرنه به‌رو بڕوا به‌و دوو وڵاته بکه‌ن .
دووریش نیه ، له‌م ده‌موده‌سته‌دا ، به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی تایوانه‌وه ،
چین ئه‌م کاره بۆ کاتێکی‌تر دوابخات. به‌ڵام چین که‌ی حیسابی بۆ گێره‌شێوێنییه‌کانی
ئه‌وڕوپاو ئه‌مریکا کردوه ؟ ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌مریکاو وڵاتانی
رۆژئاوا زۆریان هه‌وڵدا کارێکی وا ئه‌نجام بده‌ن که ئۆلۆمپیات له
چیندا سه‌رنه‌گرێت و دوایی له گوپی خۆیاندا . هه‌موومان قه‌یرانی
تیبێتمان له‌بیره . ئه‌وانه گه‌ر نه‌زانن یان خۆ له گێلیی بده‌ن به‌ڵام
ده‌لای – لاما خۆی باشی له‌بیره کاتێ ماوتسی تۆنگی به‌سه‌رکرده‌یه‌کی
مه‌زن ناوبرد !
بۆ مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕپێکردن به ئه‌بخازیا و ئۆسێتیا نیکاراگوا یه‌که‌م
وڵاته دوای رووسیا به فه‌رمیی بڕواپێکردنی خۆی به ئه‌بخازیاو
ئۆسێتیا راگه‌یاند و پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی رووسیا کرد .
بێڵه رووسیاش هه‌ر زۆر ئاماده‌یه بڕوا به‌و دوو وڵاته بکات چونکه
، هه‌ر چه‌ند رۆژێک دوای هێرشه‌که‌ی ساکاشڤیلی بۆ سه‌ر شاری
تسیخینڤال ، سه‌رۆکی بێڵه‌رووسیا ئه‌لێکساندر ڵوکاشێنکه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو
سه‌رۆکی ئه‌بخازیا و ئۆ‌سێتیای باشووردا کۆ بۆوه . ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا
باوه‌ڕپێکردنه به‌و دوو وڵاته . چاوه‌ڕوانده‌کرێ له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌ی
داهاتوودا نزیکه‌ی یانزه تا دوانزه وڵات به فه‌رمی بڕوا به ئه‌سێتیا
و ئه‌بخازیا بکه‌ن له‌وانه : بێڵه‌رووسیا ، فه‌نزویلا ، کووبا ، ئه‌ندامانی
رێکخراوی شه‌نگه‌های له وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا ، هه‌رچه‌ند سارکوزی خه‌ریکی
ده‌ست له‌ملانێی به‌شار ئه‌سه‌ده ، دوور نیه سووریاش ئه‌م هه‌ڵوێسته
بگرێته به‌ر .
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر
کورد و قه‌یرانی کورد !
وڵاتانی ئه‌وڕوپای رۆژئاوا زۆر بێشه‌رمانه ئه‌و کاره‌ی رووسیا به
کارێکی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له‌کاتێکدا هه‌ر دوێنێ خۆیان به
زه‌قه زه‌قی چاوان ، بێئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یاسا نێه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان و
هه‌ڵوێستی دژانه‌ی سێربیا و رووسیا له‌به‌رچا و بگرن ، ملهوڕانه
کۆسۆڤه‌یان له سێربیادا دابڕاند . جا چونکه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ
کورد له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بێ ئابڕووانه‌دا نیه ئه‌وا بۆ حه‌ڤده ساڵ
ده‌چێ یاری به چاره‌نووسی کورد ده‌که‌ن له باشووری کوردستاندا و هه‌رچی
سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بوو ، فیل ئاسایی ، هه‌موویان هه‌ڵڵووشی .
به‌تایبه‌تی یۆرانیۆم که به ده‌یان ته‌نیان ئاوا کردوه بێئه‌وه‌ی که‌سێک
بوێرێ بڵێ بۆ ماڵی کورد ئاوا وێران ده‌که‌ن .
ئایا له‌ناوبردنی سه‌ددام حوسێن پێویستی به‌وه ده‌کرد ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
و ئه‌و هێزه سه‌ربازییه بێنن بۆ ئێراق ؟ گه‌لانی ئێراق ، بۆ له‌ناوبردنی
سه‌ددام حوسێن ، ته‌نیا پێویستیان به یه‌ک شت هه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی
سه‌ددام حوسێن ، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ئه‌مریکا ده‌ست له یارمه‌تیدانی سه‌ددام
هه‌ڵگرێ و پڵانه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێراق ، بۆ له‌ناوبردنی سه‌ددام ، نه‌گه‌یێنێته
سه‌ددام ! هیچ سه‌رۆکێک له ئێراقدا نه‌یتوانیوه به چاره‌گی سه‌ددام
درێژه به ده‌سه‌ڵات بدات . ئه‌مریکا خۆی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی به‌نێوی
ئه‌وه هاتن بۆ ئێراق گوایه خه‌ڵکی ئێراق له سه‌ددام حوسێن رزگار ده‌که‌ن
که‌چی بێشه‌رمانه رایانگه‌یاند که ئه‌وان داگیرکه‌رن نه‌ک رزگارکه‌ر!
ئیتر سیاسه‌تی خه‌ڵک برسیکردنیان گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ، له‌هه‌موو
بوارێکه‌وه ، چۆک به خه‌ڵکه‌که دابده‌ن . خه‌ڵکیش که برسیبن ئاماده‌ن
هه‌رچی کاری ناشرین و تاوان هه‌یه ، له پێناوی پارووه نانێکدا ، ئه‌نجامی
بده‌ن . ئه‌وه له‌به‌رچاوی هه‌موومانه دوای هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که‌مان
تێکڕای خه‌ڵکی ئێراق له چ بارێکی ژیاندان ! گه‌نده‌ڵی و به‌دڕه‌وشتی
له هه‌ره لووتکه‌دایه که‌چی خه‌ڵکه‌که له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و
راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌میان تێکناوه هه‌ریه‌که ئه‌ویتر نا وزه‌ند و
ناشرین ده‌کات . راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێ هه‌موومان بیزانین . هه‌ر یه‌کێک
له ئێمه ، هه‌رچه‌ند خۆێ به پاک و بێگه‌رد و فریشته بزانێ گه‌ر ده‌ستی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپای رۆژئاوادا تێکه‌ڵکرد ئیتر ده‌بێ ده‌ستی
لێبشۆردرێ . به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێ که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی
کوردستان رۆڵیان داوه‌ته جاش و کۆنه مسته‌شاره‌کانی سه‌رده‌می سه‌ددام
حوسێن . سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌ک هه‌ر هیچی به‌ده‌ست نیه به‌ڵکو خۆیشی
به‌ده‌ست نیه . هه‌رچییه‌ک داخوازی ئه‌مریکا بێ ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن
.. ئه‌مریکایه‌ک به‌زاری خۆی بانگی داگیرکه‌رێتی رابگه‌یێنێ ده‌بێ چ
هیوایه‌کمان پێی هه‌بێ .. ئه‌مریکا یه‌ک به راوه‌ڕووت و دزی و کوشتنی
خه‌ڵکدا بگه‌ڕێ نیشتیمانپه‌روه‌ری وه‌کو ئیمه‌ی بۆچییه ! . ئیتر با
چیتر خۆ له گێلی نه‌ده‌ین و یه‌کتر سووک و چرووک نه‌که‌ین .
من زۆر په‌شۆکاوی کاک مه‌سعوود بارزانیم که ، وه‌ک سه‌ره‌ک هۆزێک ،
خۆی خستۆته نێو ئه‌م زه ڵکاوه ! من مافم به‌سه‌ر که‌سانێکی وه‌کو
مام جه‌لال نیه که له‌برژه‌وه‌ندی خۆی زیاتر ، هیچ شتێکی‌تر به‌لایه‌وه
پیرۆز نیه . به‌ڵام بۆ کاک مه‌سعوود ، ناڵێم وه‌ک سه‌رۆکی پارتی ، به‌ڵکو
وه‌ک جێگری باوکی ، وه‌ک سه‌رۆک هۆزی بارزانییه‌کان ، بۆ ئه‌و زۆر
مخابنه هۆزایه‌تی له‌ده‌ست بدات . سه‌رۆک هۆزان رێز‌و حورمه‌تی خۆیان و
هۆزه‌که‌یان به هه‌موو دنیا ناگۆڕنه‌وه .من گومانم له‌وه‌دا نیه که
ره‌وشتبه‌رزێتی ، له سێبه‌ری هۆزایه‌تیدا ، سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه
. هه‌رچه‌نده تا راده‌یه‌کیش دره‌نگ داهاتووه به‌ڵام زۆر پێویسته
کاک مه‌سعوود بارزانی سنوورێک بۆ ئه‌م باره ناله‌باره‌ی کوردستان و
سه‌نگی له‌شوینخۆترازاوی هۆزی بارزانییه‌کان دابنێ ..راسته دابونه‌ریته
کۆمه‌ڵایه‌تیه کوردییه‌کان پێشێلکراون و کار له کار ترازاوه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بیکات له‌وه چێتره که هه‌ر نه‌یکا .
ئه‌مریکاو رۆژئاوا ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ، یۆگۆسلاڤیایان کرد
به حه‌وت ده‌وڵه‌ت . هه‌رکارێکیش بۆ ئه‌وان و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا
نه‌بێت ، ئه‌وا ، به بۆچوونی ئه‌وان ، پێشێلیکردنه له یاسا کانی
نێوده‌وڵه‌تی . گه‌ڕانه‌وه ، یاخود بڵێین نزیکبوونه‌وه ی ئۆسێتیا و
ئه‌بخازیا له وڵاتی دایک ، به بۆچوونی ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپای رۆژئاوا
، پێشێلیکردنه له یاسا کانی نێوده‌وڵه‌تی! .
گرینگ ئه‌وه‌یه به‌بۆچوونی رووسیای فیدراڵ ئه‌مه هه‌نگاوێکی به‌ره‌و
پێشه و بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه ئیتر خوایده‌کرد ناحه‌زان هه‌ر یه‌خه‌ی
خۆیان داده‌دڕی".
له‌هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه که رووسیا هه‌ڵوێستی دژانه‌ی ئه‌وڕوپا و
ئه‌مریکای به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرت هه‌روه‌ک دمیتری میدڤێدێڤ له چه‌ند
چاوپێکه‌وتن و راگه‌یاندنێکدا دووپاتی له‌سه‌ر کرده‌وه . وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی رووسیا شی تێگه‌یاند که په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له نێوان
رووسیاو ئه‌بخازیا ، هه‌روا رووسیا و ئۆ‌سێتیای خواروو دا بکه‌نه‌وه .
له‌وه‌ش گرینگتر .. له ئه‌بخازیا و ئۆ‌سێتیای باشوور ، به‌بۆنه‌ی ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه ، جه‌ژن و ئاهه‌نگگێڕان سازدرابوو . به‌فه‌رمی
له ئه‌بخازیادا بڕیاری سێ رۆژ ئاهه‌نگگێڕان راگه‌یێندرا .
له‌وانه‌ش زۆر زۆر گرینگتر ، به‌بۆچوونی من وه‌کو کوردێک ، ئه‌وه بوو
کاتێ هێزه‌کانی ساکاشڤیلی ، به هاوکاری ئه‌مریکا و ئیسڕائیڵ و ناتۆ ،
وه‌کو ئاژه‌ڵ په‌لاماری خه‌ڵکی ئۆسیتیایاندا " مه‌لا عوزێر" ی ئۆ‌سێتینییان
له‌گه‌ڵدا نه‌بوو !
|