مست له درێشه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه.

مه‌هدی کاوانی
باشتر نه‌بوو ئه‌ردۆگان تواناکانی خۆی یه‌که‌م جار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی زیاتر له‌٢٥ ملیۆن کوردی ناو تورکیا به‌گه‌رخستبایه،
ئینجا بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان!
من له‌و بابه‌ته‌م پشتگیری ته‌واوی خۆم بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان و کێشه‌یان
و تێکۆشانیان ده‌رده‌بڕم و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هاو سۆزیانم له‌و ده‌ستدرێژیه‌وه‌حشیانه‌ی
ئیسڕایل که‌تیایا ته‌ڕو وشک پێکه‌وه‌ده‌سوتێندرێ ، هه‌روه‌ها له‌شوێن
خۆیه‌تی که‌تێکڕای خێرخوازانی جیهان با ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیش له‌گه‌ڵیان
بێت، تواناکانی خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن که‌هه‌رچی زووه‌ئاگری ئه‌و کوره‌یه‌بکوژێندرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که‌لێره‌وه‌پێویسته‌بکرێ و وه‌ڵامی ڕاستی ونه،
ئایا ئه‌ردۆگان خه‌مخۆری فه‌له‌ستینیه‌کانه‌یان غه‌می هه‌ریسه‌که‌ی
خۆیه‌تی.
خۆزگه‌و خۆزگه‌کوردیش ته‌له‌فزیۆنێکی له‌بابه‌ت جه‌زیره‌یان بڕۆکه‌ک له‌ڕۆخی
بوایه، هه‌بوایه و بیتوانیبایه‌پێیه‌وه‌ده‌نگی زیاتر له‌٢٥ ملیۆن
کورد له‌تورکیا له‌سه‌ده‌ی ٢١، سه‌ده‌ی کۆمپیوته‌رو ئه‌نته‌رنێت و قسه‌کردن
له‌سه‌ر مافی گه‌لان وپڕۆسیسی دیموکراتی‌و پێک هێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
و.....ئینجا به‌دوایه‌وه‌وه‌ڵامی ڕاستی پرسیاره‌که‌ی من ده‌بووه‌پرسیاری
ملیاره‌ها مرۆی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌و به‌گه‌لی فه‌له‌ستینیشه‌وه‌و به‌ئه‌ردۆگانیان
ده‌گۆت ده‌تۆ وه‌ره‌جاره‌ک هه‌ر ته‌نیا دان به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ٢٥
ملیۆن کوردی لای خۆت بنێ ، ئه‌و مافه‌یان پێ بده‌ن که‌بتوانن به‌زمانی
زگماکی دایکیان بدوێن، ئینجا وه‌ره ناوبژیوانی فه‌له‌ستینیه‌کان و
ئیسڕائیلیه‌کان بکه، به‌و دوعایه‌ی ئه‌ویش که‌س نه‌یده‌گۆت ئامیین. به‌ڵام
کێ ئه‌و که‌ناله‌ته‌لفزیۆنه‌کوردیه‌بۆمان دانێ و بچیته‌ناو بنج و
بناوانی هه‌موو کێشه‌کان و هه‌موو تواناکانی خۆشی بۆ ئه‌وه‌وه‌گه‌ر خا
که‌ته‌واوی کێشه‌ی خۆیان و نه‌یاره‌کانیان بگه‌یه‌نیته‌ناو زۆرترین
ناخبی جیهانی. داوا له‌حکومه‌تی هه‌رێم ناکه‌م چونکه‌ده‌زانم لای وان
بڤه‌یه. داواش له‌که‌ناله‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیش ناکه‌م ،چونکه‌ده‌زانم
کاری وه‌ها ئیمکانیاتی زۆری گه‌ره‌که. به‌ڵام خۆ په‌که‌که‌ده‌توانێ ئه‌و
کاره‌بکات . من ناڵێم ده‌زگای مه‌رئی په‌که‌که‌که‌مته‌رخه‌می کردووه‌له‌گه‌یاندنی
ده‌نگی کوردی و زۆر له‌ڕاستیه‌کان بۆ ڕای جیهانی ، به‌ڵام جه‌زیره‌ش
نیه‌و له‌ڕۆخیشی نادات . خۆزگه‌په‌که‌که‌ش هه‌ندێ توانای خۆی بۆ ئه‌وه‌وه‌گه‌ر
ده‌خست که‌ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی مه‌رئی سه‌ربه‌خۆش له‌بابه‌تی جه‌زیره‌دامه‌زرێنێ
و تیایا به‌ئازادانه‌هه‌موو که‌سه‌کانی کورد‌و تورک و عه‌ره‌ب و فارس
جیهانی و به‌رپرسه‌کانیان له‌مه‌ڕ دۆزی کوردی وه‌ده‌نگ بێنێ، کوردیش به‌ده‌یان
ئه‌نتوان باری ئه‌نتوانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بێت و بیان دوێنن وه‌ک
ئه‌و ئاسا ته‌واوی ڕاستیه‌کان بگه‌یه‌ننه‌ناو دڵ و ده‌رونی ناخبی کوردی
. خۆزگه‌که‌ناله‌که‌له‌و ئاسته‌بوایه‌که‌قبولی ڕای جیاوازیشی کردبایه‌با
دژی په‌ککه‌که‌ش بوایه. به‌ڵێ کورد پێویستی به‌که‌نالێکی له‌بابه‌ت جه‌زیره‌هه‌یه‌به‌تام
و بۆی کورد‌و کێشه‌یان . جه‌زیره‌تێکڕای ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و
ناوچه‌که‌ی ترساندووه‌و ناتوانن له‌ترسی له‌هه‌ڵادانی جه‌زیره‌به‌هه‌موو
شتێکیانه‌وه‌بێ هه‌لوێست بمێننه‌وه. جه‌زیره‌که‌ده‌ڵێ که‌ناله‌که‌مان
که‌نالی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌بی که‌نالن، بۆ عه‌ره‌به‌کان ڕێکاو ڕێک ده‌چێته‌خانه‌ی
ڕاستی . باکورده‌کانیش وه‌ک ئه‌و که‌ناله‌ئازا بن و ئه‌سپ سواری خۆیان
تاو ده‌ن و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ڕاستیه‌کان به‌وێنه‌یی بگه‌یه‌ننه‌ناو خه‌لک
و به‌جیهانی کردنی. ئیسرایلیه‌کان له‌هه‌رێمی غه‌زه‌به‌ناوی ساروخی حه‌ماس
ته‌ڕو وشک پێکه‌وه‌ده‌وسوتێنن، به‌ڵام جه‌زیره‌ش توانی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی
ئیسڕایل به‌وێنه‌یی بگه‌یه‌نێته‌ملیاره‌ها مرۆی ئه‌و زه‌مینه‌وه، ڕای
جیهان به‌لای کێشه‌ی فه‌له‌ستین ببزوێنێ. هه‌ق وانیه‌کورد له‌چاوی ده‌سه‌ڵات
ته‌ماشای کێشه‌که‌یان بکه‌ن به‌لکو وه‌ک جه‌زیره‌ئاسا هه‌وڵی چالاکی وه‌ها
بده‌ن که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناچار بکه‌ن هه‌نده‌ک بۆ قازانجی کورد خۆیان
ببزوێنن. ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌بێ خۆیان له‌دژی دۆزی ڕه‌وای کورد نه‌خه‌نه‌پاڵ
نه‌یارانیانه‌وه، مست له‌درێشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌رکی جه‌زیره‌نیه‌له‌تورکه‌کان بداته‌هه‌ڵاو پێیان بڵێ بڕۆن کێشه‌ی
خۆتان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئینجا وه‌رن ناوبژیوانی عه‌ره‌به‌کانمان بۆ بکه‌ن،
چونکه‌ڕه‌نگه‌پێیان خۆش نه‌بێت وه‌ک که‌ڕاستی کێشه‌ی عه‌ره‌به‌کان ده‌گوازنه‌وه‌ئه‌وهاش
بۆ کورد‌و ئیدی بکه‌ن . به‌ڵام باکوردیش ئازا بیت وا بکات هه‌ر هه‌موو
هێلکه‌کانی تێکۆشانی نه‌خاته‌ناو سه‌به‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات .
که‌ئه‌ردۆگانیش وا ده‌کا ، هه‌ر ده‌بێ وا بکا چونکه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ
به‌ده‌نگی ئیسلامه‌کانی ناو خۆیان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌و ده‌شزانی
ئه‌گه‌ر سیناریۆی وه‌ها بۆ جه‌ماوه‌ری خۆی ساز نه‌کا له‌وانه‌یه‌له‌خولی
نو‌ێی هه‌لبژاردن هه‌لی نه‌بژێرنه‌وه. ئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌یه‌وێ
لاسای ئیرانیه‌کان بکاته‌وه‌بۆ فراوانکردنی قه‌له‌مڕه‌وی ئیسلامه‌تی
خۆیان بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی.
پێشم وانیه‌ناو بژیوانی ئه‌ردۆگان بچێته‌خانه‌ی داککۆکی کردن له‌کێشه‌ی
فه‌له‌ستین له‌دژی ئیسرایل، به‌لکو پۆشته‌کردنی جینایه‌تی ئیسرایلی
زیاتر لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئیسرایل و ئه‌وانه‌ی داکۆکیشی لێ ده‌که‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه‌پاش
ته‌مبێ کردنی نه‌یاره‌کانیان له‌ترسی ڕای جیهانی که‌سانی له‌بابه‌ت ئه‌ردۆگان
پاش ئه‌وه‌ی که‌حه‌زی خۆیان تێر کرد ،به‌ده‌ر بکه‌ون و کاره‌کانیان بۆ
پۆشته‌بکه‌ن . هه‌ق وابوو جه‌زیره‌ئه‌مه‌ی تورکه‌کانیشی ئاشکه‌را
کردبایه‌که‌نایکا به‌مه‌زنده‌ی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌نه‌وه‌کا کورده‌کان
قازانجی لێ بکه‌ن و دوا جار عه‌ره‌به‌کانیش پێیه‌وه‌تاوانبار بکرێن له‌سه‌ر
نکۆلی کردنیان له‌ڕه‌وایه‌تی کێشه‌ی کوردان.
به‌ڵام با بێین به‌راوردی به‌رهه‌لستی فه‌له‌ستینیه‌کان به‌و توانا که‌مه‌یان
و ئه‌و توانه‌له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی ئیسڕایل به‌نوێ ترین ماشێنی جیهانی
بکه‌ین. ئیسڕایل به‌زه‌حمه‌ت جورئه‌تی واده‌کا بچیته‌ناو غه‌زه‌نه‌وه‌کا
به‌رهه‌لستی جه‌نگاوه‌ره‌فه‌له‌ستینیه‌کان ئیسرایل توشی هه‌مان شکستی
چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ئێستایان له‌دژی حیزبولله له‌لوبنان لێ بکه‌وێته‌وه‌و
ڕیسه‌که‌یان لێ ببیته‌وه‌خوری. به‌ڵام ئایا جه‌نگاوه‌رانی فه‌لستینی له‌گه‌ریلاو
جه‌نگاوه‌ره‌کانی تری کوردی ئازاترن؟، یان ئایا جه‌ماوه‌ری کوردی ئه‌و
گیانه‌ی تیا نیه‌که‌ڕووبه‌ڕووی سوپای تورکی ببیته‌وه؟ یان ئایا که‌ئه‌و
کاره‌ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌که‌مو کورتی تفاقی جه‌نگیان هه‌یه.
هه‌ل و مه‌رجی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کوردان له‌دژی سوپای تورکان به چه‌نده‌ها
جار له‌پێش ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کانه‌له‌دژی
ئیسڕایل. ئیسڕایل له‌شوێنێکه‌وه‌هێرش ده‌باته‌سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان
که‌له‌ڕێگای قه‌مه‌ره‌سناعیه‌کانیان نه‌فه‌ره‌کانیش له‌ناویان لێک جودا
ده‌که‌نه‌وه، که‌چی شاخه‌کانی کوردستان هه‌ر له‌خۆیان ده‌بنه‌ده‌بابه‌ی
کوردان و ده‌توانن نه‌هێلن قه‌مه‌ر سناعیه‌کانیشیان بگه‌نێ .ئه‌و
چه‌کانه‌ی له‌بن ده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێمه‌به‌ده‌یان جار به‌هێزتره‌له‌و
چه‌کانه‌ی له‌به‌رده‌م جه‌نگاوه‌ره‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کانه‌له‌هه‌رێمی
غه‌زه. له‌ڕووی چری دانیشتوانیش هه‌رێمی غه‌زه‌یه‌ک ملیۆن و نیوه و
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئافره‌ته‌لاوه‌کانیش بخه‌نه‌شه‌ر ئه‌وا
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌هه‌ر ته‌نیا ده‌توانن به‌ده‌یان هه‌زار جه‌نگاوه‌ر کۆ
که‌نه‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم خۆی بخورێنێ بۆ به‌رگری
کردن به‌بڕوای خۆم ده‌توانێ ١ ملیۆن کورد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
سوپای تورکی چه‌کدار بکات . که‌نایکات مانای دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و
مێژووه‌ده‌گه‌یه‌نێ که‌ده‌ڵێ کوردان بۆخۆیان هه‌نه‌به‌ڵام
سه‌رکرده‌کانیان له‌و ئاسته‌نینه‌که‌سه‌رکردایه‌تی بزاڤه‌که‌یان
به‌دروستی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌بڵێم خۆزگه‌و خۆزگه‌ده‌نگی کوردیش یان به‌ڕوونتر
بڵێین ناخبی کوردیش بۆ له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه‌ده‌نگی بدابایه‌که‌دۆزی
کوردی پێ باشکرابایه‌نه‌ک به‌سۆزی حیزبایه‌تی . به‌پیره‌وه‌نه‌چوونی
پار ساڵێ کورده‌کان بۆ ناو نوسین بۆ خولی هه‌لبژاردنی کوردان هه‌ندێ
سه‌ره‌تای هێناوه‌ته‌پێشه‌وه‌که‌بۆ له‌مه‌و دوا شه‌قامی کوردیش بۆ
داوای ڕاسته‌قینه‌ی کوردان خۆیان بجولێنن . مست له‌درێشه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
١/ ١/ ٢٠٠٩
MAHDIKAWANI@YAHOO.CO.UK
|