١٢\٢\٢٠١٦
میوانی ناوەخت!

بورهان
جۆڵ
ئه‌مشه‌و له باوه‌ش
خه‌یاڵی بێ بن
بۆ تاڵێ گزنگ ده‌خولێمه‌وه
هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك نامگرێته خۆی
تیشكی ئه‌وینێك له من هه‌ڵنایه
بۆیه به بێ دڵ
بۆ تاریكی خۆم ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
* * *
نه خۆشئاوازێ به سۆزی شمشاڵ
گریه و حه‌سره‌تم ده‌هۆنێته‌وه،
نه فریشته‌یێ به ماچی خوایی
له به‌یانییا ده‌ملاوێنێت و
منیش له خۆشیا بێدارببمه‌وه.
* * *
بۆیه په‌یمان بێ شه‌وی داهاتوو
سه‌ردانی ماڵی خه‌یاڵت ده‌كه‌م
پێكی تامه‌زرۆ وێكڕا نۆشده‌كه‌ین
به ده‌ستی میهر و په‌نجه‌ی ته‌زیوم
ده‌نكه فرمێسكت كۆده‌كه‌مه‌وه.
* * *
ئینجا سڵاو و هه‌زاران سڵاو
كه میوانێكی نێو ناوه‌ختی تۆم
به‌رۆكت ده‌گرم
به باڵای گه‌رمت هه‌ڵده‌گه‌ڕێم و
تا شه‌وی دواتر ناگه‌ڕێمه‌وه.
٢٠١٦
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|