په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠١٦

مزگێنیی و هەواڵیکی دڵخۆشکەر

بۆ هەموو ئەڤیندارانی وێژە و فەرهەنگی رەسەنی کوردیی!


سیروان کاوسی    


زمان و مێژوو دوو کۆڵەکە و دوو سەرخانی سەرەکی و گرنگن بۆ هەر کۆمەڵەخەڵکێ کە خۆی بە نەتەوەیەکی سەربەخۆ دەزانێ. نەبوونی کیانی کوردی وەک پێگە و بناخەیەک بۆ مانەوە و گەشەپێدانی زمانەکەی و گەردەلوولی پڕکارەسات و لەپساننەهاتووی سەتساڵی رابردوو، هۆکار بوونە لەوەی کە زۆرینەی کورد زمانەکەی خۆی نەزانێ و، بۆ خوێندنەوە و فێربوونی هەر تەوەر و بوارێ - تەنانەت لەبارەی زمان و مێژووی خۆشییەوە، پەنا بەرێتە بەر ئەو پەرتۆک و سەرچاوانەی بەزمانی گەلانی باندەستی کوردەوە نووسراون.


دوو مامۆستای دڵسۆز، زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری ''دیواندەرە''ی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هزر و تێگەیشتنێکی بابەتانەی ئەم پرسە مرۆڤی و نەتەوەیییە، کارێکی گەورە و لەبیرنەکراویان کردووە، ئەویش نووسین و ئامادەکردنی پەرتۆکی ''رێنووس و وێژەی کوردیی'' یە لە (١٢٦) لاپەڕەدا بۆ پۆلەکانی (٧) و (٨) و (٩)ی قوتابخانەکانی دیواندەرە و گوندەکانی سەر بە شارەکە و، لە مانگی رێبەندانی ئەمسالەوە، خوێندنی زمانی کوردی بە فەرمیی لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچە گەورەیەی کوردستان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


هیوادارین ئەم هەنگاوە پیرۆزە رەچەیەک بێت بۆ دامەزرانی ناوەندێکی زانستیی - زمانەوانیی لە سەرجەم شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و، تێکڕای خوێندنگە و زانستگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەچاوی سەرچاوە و پەرتۆکی وەکیەک بکەن، هاوکات دەستخۆشی و پیرۆزباییەکی گەرم لەو مامۆستا بەڕێزانە، هەزار ئافەرینیان لێبێ و، بەو هیوایەی نموونەیان زۆربێ.


ئەمەش وێنەی بەرگی پەرتۆکەکە:

 


٤\٢\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی سیروان کاوسی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک