١٦\٥\٢٠٢١
منیان بەبیرهێنایەوە.*

عەبدولوههاب محەمەد |

و: جەلال
دەباغ |
دیسان باسی تۆیان
کرد بۆم
منیان بە بیرهێنایەوە... منیان بە بیرهینایەوە
لەناودڵم و چاوەکانم
ئاگری تاسەیان گەشاندمەوە
رابووردویان گەڕاندمەوە
بە بەختیاری و خۆشییەوە
بە شیرینیەکەی..بە ئازارو.. دڵڕەقییەکەی
هاتەوە یادم
لەگەڵ تۆدا زۆردڵخۆشبووم
هەروا بیرمکردەوە گیانەکەم
لێکدووریمان بۆ؟
دوای ئەوەی تۆ باوەڕتکرد
من توانیومە تۆم لەبیرچێت
دوای ئەوەی کە دڵم توانی
دڵخۆشتکاو دڵڕەقیشبێ
ئەوان بە چرپە هاتن و ئێرەییان پێ دەبردم
لەبەرچی بوو منیان بەبیرهێنایەوە
دوای ئەوەی من بەناچاری
لەسەردووریی تۆ ڕاهاتم
پاشئەوەی هیواو ئاواتم
گشت لەبیرچوون
بە تەنیا دوو وشەیان گوت
ئارامیان لەمن هەڵگرت
تاسەمیان بۆ زەدەخەنەت
لەچاومدا بوژاندەوە
بیستنیان بەئاگاهێنامەوە
بۆ بیستنی وشەیەک لە پەیڤینت
تەنانەت ئێرەییان بەئاگاهێنامەوە
گومانەکانیان بە ئاگاهێنامەوە
دڵم بە ناڵەی کەوتە توانەوەم
شەویش کەوتە مانەوەی
درێژتر لە کاژێرەکانی خۆی
شەونخونی دەکەم و گوێم
لە چرکەی دڵمە بانگت دەکات
گیانم لە تۆدایەو هەرچی ببێ
گیانی من وا لەناوتۆدا
دنیا چی دەهێنێ گیانە
کە تۆ لەگەڵ مندا نەبیت
بەتۆ نەبێ ئایا دنیا
هەردنیا دەمێنێتەوە
ئەوەی لەگەڵ تۆ بەسەرچوو
گیانەکەم من بۆی دێمەوە
ئەوەشی لەگەڵ تۆدا ژیام...
دیسان لەسەری دەژێمەوە
لەدوای ئەوەی باوەڕتکرد
کە من توانێم لەبیرمچێ
لەدوای ئەوەی دڵم توانیی
دڵخۆشتکاو دڵڕەقیشبێ
بە چرپە هاتن و ئێرەییان پێبردم
بۆچی ئەوان منیان بەبیرهێنایەوە
دواجار لەسەرتۆ باسیان بۆ کردم
لە دوای بێبەشبوونی درێژم لەتۆ
ئەو برینەیان زامدارکرد
کە لە نزیکیەوە
یادەوەریی دەمێنێتەوە
خەویان لە چاوان زڕاندم
لە سبەینێ و دووسبەی بژیم
ئەی ژیان من هەمووم سەرسامی و ئاگرە
ئێرەیی و تامەزرۆبوونە بۆ تۆ
خۆم لە ئازارم ڕادەکەم
خۆم لەنێوان دەستەکانتدا دەحەسێمەوە
نەیاری و...لێدوورکەوتنەوەو.. شەوانی کڵۆڵی
هەموو ئەوانە خۆشەویستی تۆ
لەلای من کزناکات
ئەوەی لەناو دڵمدایە هەر لەناو دڵمدابوو
ڕۆیشتین و...ئیمە گۆڕدراین...ئەونەگۆڕبوو
ئەوە هەمان خۆشەویستی و زیاترە
ئەوە هەمان تاسەو زیاترە
ئەوەی لەگەڵ تۆ بەسەرچوو
گیانەکەم من بۆی دێمەوە
ئەوەشی لەگەڵ تۆدا ژیام
دیسان لەسەری دەژێمەوە
لەدوای ئەوەی باوەڕتکرد
کە من توانێم لەبیرمچێ
لەدوای ئەوەی دڵم توانیی
دڵخۆشتکاو دڵڕەقیشبێ
بە چرپە هاتن و ئێرەییان پێبردم
بۆچی ئەوان منیان بەبیرهێنایەوە
ئاخ خۆشەویستم...ژیانم دوای تۆ مەحاڵە
ئەی خۆشەویستم دەزانی...
ژیان کەمە ڕۆژەکانی...
بۆچی تەمەن بە لێکدووری
بەنەیاری بەفیڕۆدەین..؟
لە کاتێکدا باش دەتوانین
ئەم دنیایە جوانتربکەین
بە نازداری و لێکنزیکی
ژیانمان نوێ دەبێتەوە
هەر بە تاسەو خۆشەویستی
ئاخەکانمان دێنە گۆڕین
ئەوەی لەمەولا تیادەژین
خۆشترە لەوەی لەدەستمانچوو
مانگ لە خۆشی ئێمە زۆرتر
گەشەو روناکدەکاتەوە
ئەستێرەکان بە جوانترو بە گەورەتر
بۆ ئێمە دێنەبەر دیدار
درەختەکانیش پێش بەهار
سەوزتریان دەبینین
ئەوەی رابورد بیرمان دەچێ
هەموو کڵۆڵییەکانی بیردەکەین
دەی سا لەگەل رۆژگارا
بگەینە ڕۆژانی خۆشی..
ئەم ژیانە
بەبێ بەیەک گەیشتنمان
کەی ژیانە؟
گیانەکەم ئێمەش ناتوانین
دووجار بژین
بیرێکم لێبکەرەوە
ئەوە من تۆم لەبیرکردووە..؟
تۆ لەمن نزیکتری.. ئەی خۆشیم
تەنانەت تۆ لەمن دووربیت
یان لەگەڵما پێکەوەبین
ڕۆژەکانمان بە کۆتادێن
تەمەن لێمان دادەپێچێ
خۆشەویستییەکەی تۆش نازدارم
هەمیشەیی و تاهەتایە..
بێ کۆتایە..
خۆشەویستی تۆ هەمیشە
بێ کۆتایە...بێ کۆتایە..
*****
*
ئەمە یەکێکە لە
بەناوبانگترینی گۆرانییەکانی (ئوم کەلسوم)، شیعری عەبدولوەهاب محەمەد و
ئاوازی محەمەد عەبدولوەهاب، رۆژی پێنچ شەمەی رێکەوتی ١ی کانونی یەکەمی
١٩٦٦ گوتوویەتی. ئەمە درێژترین گۆرانیی عەرەبیە و پتر لە دوو کاژێر و
نیوە.
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|