په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٦\٢٠٢٠

مۆڵەتی ناردنی بەرهەم

بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یەک خولەک قەرەنتینە" درێژکرایەوە.

 


مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک قەرەنتینە" تاکوو ڕۆژی ٢٠ی جوونی ٢٠٢٠ درێژکرایەوە.

"غوڵام حوسێن شاەعەلی" بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک قەرەنتینە" گوتی: بە ھۆی پێشوازیی ھونەرمەندانی و سینەماکارانی لاو لەم فێستیڤاڵە، مۆڵەتی ناردنی بەرھەم تاکوو ڕۆژی ٢٠ی جوونی ٢٠٢٠ درێژکرایەوە.

ئەو ھەروەھا سەبارەت بە ئامانجەکانی فێستیڤاڵی "یەک خولەک قەرەنتینە" ڕایگەیاند: ئەم فیستیڤاڵە بە مەبەستی ھاوبەشی کردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیھان بە درێژایی سەردەمی قەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرینەکان، تاڵَ، دڵەڕاوکێی، بێکاریی، خۆشی و ھێوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

شاەعەلی سەبارەت بە بابەتەکانی ئەم فیستیڤاڵە گوتی: بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندیی بەم بابەتانەوە ھەیە بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن، لەوانە: ١. قەرەنتینە / ژیان / ئەوین / دین، ٢. قەرەنتینە / بنەماڵە / منداڵان / یارمەتی ھەژاران / یارمەتی کەسانی دیکە، ٣. قەرەنتینە / دەروون / تندووتیژی بنەماڵەیی / ئەزموونی تەنیایی / خۆدۆزینەوە، ٤. قەرەنتینە / نەخۆشە تایبتەکان / بەساڵاچووان و ٥. بەشی تایبەت / بێ قەرەنتینەکان (ئەو کەسانەی کە بە ھۆی پیشەکەیانەوە، ناچارن کە لە شوێنی کارەکەیان ئامادەبن).

گوتیشی: خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە بەشەکانی پیشەیی و ئاماتۆڕ لە بڕی پارەی ٢٠ میلیۆن ڕیاڵ تاکوو پێنج میلیۆن ڕیاڵ و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا لە ٤٠٠ دوڵار تاکوو ٢٥٠ دوڵار دەگۆڕدرێت.

شاەعەلی سەبارەت بە بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ گوتی: ھۆگران دەتوانن بە فیلمەکانی خۆیان لە چەند بەشدا بەشداریی بکەن و بەرھەمەکانی خۆیان بە ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir
 و یا پەیجی ئینستاگڕامی تایبەت بە فیستیڤاڵ، بە ناونیشانی @One_minute_Quarantine و بە ژمارەی واتس ئاپی ٠٠٩٨٣٥١٨٦٥١١٩ ڕەوانە بکەن.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "یەک خولەک قەرەنتینە" بە دەبیری "غوڵام حوسێن شاەعەلی"، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاریی کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بە ناساندنی سەرکەوتووان بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "یەک خولەک قەرەنتینە"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک