١٧\٢\٢٠١٠
مومێک داگیرسێنی
باشتره له‌وه‌ی نه‌فره‌ت له تاریکی بکه‌یت.*

وه‌رگێڕانی: مسته‌فا
ڕابه‌ر
پرۆگرامی هاوبه‌ش
(ته‌نز)
دوو که‌س زۆر په‌رۆشی خۆ زه‌نگین کردن بوون
ویستیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیت به‌ختی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی گشتی تاقی
بکه‌نه‌وه ده‌ستیان بگاته پله‌و پایه‌و موچه‌ی گشتی و ده‌وله‌ت بۆیه
به نهینی پڵانێکی توکمه‌یان داڕشت هه‌موو ڕینمایه‌کانی کۆموسیۆنی
بالای هه‌لبژاردنیان کۆپی کرد ، وه‌کو دوو کاندیدی ڕکابه‌ری دژ یه‌کتر
خۆیان ناساند به‌رنامه‌یان داڕشت یه‌کێکیان به‌تووندی بانگه‌شه‌ی بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره داگیر کراوه‌که‌یان کرد بۆ باوه‌شی نیشتمان به‌مه‌به‌ستی
مسۆگه‌رکردنی ده‌نگی هاولاتیانی ڕه‌سه‌نی شاره‌که ، ئه‌ویتریان بانگه‌شه‌ی
ده‌کرد بۆ خۆشگوزه‌رانی هاولاتیان و سه‌اقامگیر کردنی هێمنی و ئارامی
وولات شاره‌که هه‌ر وه‌کو خۆی له ناو بازنه‌ی حوکمڕانی داگیرکه‌ری
بێگانه بمینێته‌وه باشتره وه‌کو فێلیک بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پشتگیری و
ده‌نگی خه‌لکی ناحه‌زی ڕکابه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ریه‌که‌ی
بۆ هه‌لبژاردن لۆگۆی تایبه‌تی ساز کرد ئامیری کامیراو پۆسته‌ریان
ئاماده کرد ده‌یان دروشمی قه‌به‌یان بلاوکرده‌وه ته‌نانه‌ت بیریان له‌وه
کرده‌وه له هیندستان چه‌ند دانه فیلێک به‌کرێ بگرن و بیان هێنن بۆ
ئه‌وه‌ی به‌سواری فیل مه‌زنی خۆیان نیشانی خه‌لکی شار بده‌ن له ئه‌فریقاش
مه‌یمون بینن به‌زمو ڕه‌زم بۆ بینه‌ران ساز بکه‌ن و چه‌واشه‌یان بکه‌ن.
یه‌کیکیان
بیری له‌وه کرده‌وه مال به‌مال بگه‌ڕی سه‌دانی پیاوه ماقوله‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی
بکات بۆ سوالی ده‌نگ باسی شیرینی و ده‌م چه‌ورکردنیان بکات به‌لێنی قه‌به‌و
زلیان بداتێ ، ئه‌ویتریان داوای کرد مێزگه‌ردێک سازبکات له‌گه‌ل ڕکابه‌ره‌که‌ی
باسی سه‌روه‌ریه‌کانی خۆی بکات و باسی به‌رنامه کاتیه‌که‌ی بکات له‌ڕۆژێ
دیاری کراو و به‌رامبه‌ر کۆمه‌لیک خه‌لکی به‌شمه‌ینه‌ت سه‌دجار فێڵ
لێکراو دانیشتن هه‌ندێ قسه‌ی ماقولیان کرد یه‌کێکیان خۆی هه‌لکێشا یان
وه‌کو ده‌لێن خۆی فش کرده‌وه و گۆتی من له هه‌مو بواره‌کانی ژیان
شاره‌زام بۆ نمونه با باسی بۆقتان بۆ بکه‌م بۆق ئاژه‌لیکی وشکاوه‌کی
یه بێ کلکه ده‌توانی شه‌ش مانگ بێ خواردن وخۆراک بژیت ، حه‌وسه‌د
جۆری هه‌یه له چاینا جۆره بۆقێک دۆزراوه‌ته‌وه وه‌کو چوێله‌که ده‌جریوێنی
له قورئانی پیرۆزدا له سوره‌تی ئه‌عراف ناوی هاتوه سالانه له فه‌ره‌نسا
زیاتر له چوار هه‌زار تۆن لاقه بۆق ده‌خوریت هه‌روه‌ها له ئاسیا‌و ئه‌فریقا
ته‌نانه‌ت له ئه‌مریکاش دلخوازی زۆره ، بۆیه توخمی بۆق مه‌ترسی له‌ناو
چون و قڕان تێکه‌وتنی زۆره رۆژی 28 نیسان به ڕۆژی بۆق ده‌ست نیشان
کراوه .
بۆ زانیاریتان جالجالۆکه هه‌شت چاو دوپشک شه‌ش چاو و مێش هه‌نگ پێنچ
هه‌روه‌ها کارتی یاری 42 چاوی تیایه زۆر بابه‌تی تریش ده‌زانم ئه‌گه‌ر
ماوه هه‌بیت پاشان بۆتان باس ده‌که‌م.
کاندیده‌که‌ی تریش باسی شاره‌زایی و پسپۆری خۆی کرد ووتی منیش کتێب و
رۆژنامه‌م زۆر خویندوته‌وه بۆ نمونه ده‌زانم مرۆڤ به درێژایی ژیانی
نزیکه‌ی ٣ سالی ڕه‌به‌ق له ئاو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌بات واته له ماوه‌ی
سالێکدا به ڕێژه‌ی ٢٥٠٠ جار به ناچاری سه‌ردانی ده‌کات .
ده‌رباره‌ی شیعر به‌دریژایی ژیانی مرۆڤ شیعر هه‌بوه و به‌لام نه‌نوسراوه‌ته‌وه
به‌لام داستان و چیڕۆکه میژویه‌کانی پێ تۆمار کراوه نه‌وه‌کان
پشتاو پشت لێکیان وه‌رگرتوه ، کۆنترین چامه که نوسرابیته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان (عیراقی ئیستا) که‌ده‌رباری داستانی گه‌لگامیشه
، گه‌لگامێش پاشای ئۆرۆک دوو هه‌زارو پێنج سه‌د سال به‌رله زایین فه‌رماڕه‌وایی
کردوه
درێژترین شیعر له جیهاندا شیعری مهابهارتا یه داستانێکه ده‌رباری
پیرۆزی ئایینی هیندوسه که بریتیه له 74 هه‌زار دێره شیعر ، یه‌ک
ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار ووشه‌یه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له
زایین نوسراوه ، به‌لام حه‌یف و مخابن له‌م سه‌رده‌مه‌دا له وولاته
پێشکه‌وتوه‌کان شیعر بره‌وی خۆی له‌ده‌س داوه خوێنه‌ری که‌مبۆته‌وه ،
له ژاپۆن و ئه‌لمانیا هه‌ندی کۆمپانیه شیعری هه‌لبژارده‌ی که‌له
شاعیره‌کان له‌سه‌ر کاغه‌زی نه‌رمی توالیت چاپ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له
کاتی ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندنا ئه‌گه‌ر که‌سێک تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یانی
هه‌بیت.
ئاماده‌بوان سه‌باره‌ت به‌درێژ دادڕی و له بابه‌ت ده‌رچون هه‌ڕاسان
بون یه‌کێک هه‌لی دایه و ووتی بۆیه پێتان ده‌لێی ین خاله هه‌تا
چوێله‌که‌مان بۆ بگرن یه‌کێکی تر به‌ته‌وسه‌وه ووتی کێ ده‌لێ خۆیان
چوێله‌که نین ، چه‌ند که‌سێکی تر ڕون و ئاشکرا تیشکیان خسته سه‌ر
کۆمه‌لێک نمونه‌ی گه‌نده‌لی و بێوه‌فایی ده‌ستده‌لاتداره‌کانی ناو ده‌وله‌ت
یه‌کێکیان گۆمانی لای خه‌لک په‌یدا کرد و به‌ڕاشکاوی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی
گێڕواه مه‌ترسی خۆی نیشاندا که دوور نیه هه‌ردولایان ژێر به‌ژێر وه‌کو
ئه‌و دوو سوالکه‌ره جووله‌که‌ی ڕۆما ڕێک که‌وتبن کامیان ده‌سکه‌وتی
زۆرتر بیت به‌شی ئه‌وی تر بدات.
سه‌ربرده‌ی یه‌که‌م:
دوو سوالکه‌ر له‌ڕۆما.
دوو سوالکه‌ر له ڕۆما به ته‌نشت یه‌که‌وه له شه‌قامێک دانیشتبون
سوالیان ده‌کرد یه‌کێکیان خاچێکی له‌به‌ر ده‌می خۆی دانابوو ئه‌ویتریان
ئه‌ستێره‌ی حه‌زره‌تی دادود . زۆر که‌س به‌وێدا تێده‌په‌ڕین و سه‌یریان
ده‌کردن به‌لام ته‌نیا پاره‌یان ده‌خسته ناو کلاوی ئه‌و سوالکه‌ره‌ی
له‌پشت خاچه‌که‌وه پاڵ که‌وتبوو قه‌شه‌یه‌کی دیان به‌وێدا ڕه‌ت بوو هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی
کرد‌و سه‌یری خه‌لکه‌که‌ی کرد ته‌نیا پاره بۆ ئه‌وسوالکه‌ره‌ی له
پشتی خاچه‌که‌وه‌یه فڕی ئه‌ده‌ن ، به‌لام هێچ ناده‌ن به‌ویتر.
دواجار قه‌شه‌که له‌وسوالکه‌ره‌ی ئه‌ستێره‌ی داودی له‌به‌ر ده‌می خۆی
دانابوو نزیک بۆوه و پێی گۆت برای هه‌ژارم ، تۆ نازانی ئێره وولاتی
کاسۆلیکانه.
پیاوه‌که بێ ده‌نگ بوو هیچی نه‌ووت ته‌نیا هه‌ر سه‌یری ده‌کرد .
قه‌شه‌که درێژه‌ی دایێ و گۆتی خه‌لک هیچت پێناده‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
ئه‌ستێره‌ی داودت له‌به‌ر ده‌م بیت نه‌خوازه‌لا ئه‌گه‌ر به ته‌نیشت
سوالکه‌رێک دانیشیت خاچی دانابیت بیت مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی
دڵیان ڕق و کینه‌ی تیا نه‌بیت خێرێکت پێبکه‌ن.
سوالکه‌ره‌که‌ی پشتی ئه‌ستێره‌ی داود ڕوی له سوالکه‌ره‌که‌ی تر کردوو
پێی گۆت: مۆشێ ته‌ماشاکه کێ به‌ته‌مایه برایانی گۆلدستاین فیری کاسبی
بکات.
سه‌ربرده‌ی دووه‌م:
که‌وچکه ده‌سک درێژه‌کان.
هه‌ر له‌و کۆڕه که‌سێکی تر هه‌لی دایه ووتی منیش چیڕۆکێک ده‌گێڕمه‌وه
ده‌رباره‌ی هه‌ندی که‌س ته‌نیا خۆشگوزه‌رانیان بۆ خۆیان‌و ده‌ست و پێوه‌نده
کانیان ده‌وێت ،
پیاوچاکێک له‌گه‌ل په‌روه‌ردیگار گفتوگۆی ده‌بی رۆژیکیان پرسیاری لێ ده‌کات
حه‌زده‌که‌م ئه‌حوالی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بزانم ؟ په‌روه‌ردیگار
پیاوچاکه‌که‌ی بۆ لای دوو ده‌روازه برد . ده‌رگایه‌کیانی کرده‌وه ته‌ماشای
کرد له‌ناوه‌ڕاستدا مێزێکی خڕی گه‌وره دانراوه مه‌نجه‌لێکی زلی چێشتی
له‌سه‌ره بۆنی ئه‌وه‌نده خۆش و تامدار بوو پیاوچاک ده‌می ئاوی تێزا .
ئه‌و خه‌لکه‌ی له‌ده‌ورو به‌ری مێزه‌که دانیشتبوون
دیار بوو له‌ڕو لاواز‌و برسی و نه‌خۆش بون سه‌رو که‌وچکی ده‌سک درێژیان
له‌ده‌ست داب‌و به‌درێژی قۆل و باسکیان ده‌یان توانی له مه‌نجه‌لی
شۆرباکه‌ی باوێن به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلکی که‌وچکه‌کان له باسکیان
درێژتر بون نه‌یان ده‌توانی بۆ ده‌می خۆیان ببه‌ن پیاوچاکه‌که له‌حه‌ژمه‌ت
ئه‌و دیمه‌نه سامناک و پڕ مه‌ینه‌ته ده‌له‌رزی و سه‌ری سوڕمابوو ،
په‌روه‌ردیگار فه‌رموی ئه‌وه دۆزه‌خ بو نیشانمان دایت.
پاشان هه‌ردوکیان چونه ده‌روازه‌ی دووه‌م و
ده‌رگاکه‌یان کرده‌وه هۆله‌که کتو‌مت وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشتر وابوو له‌وێش
مێزێکی گه‌وره ، مه‌نجه‌لیکی زلی پڕ شۆربا و دیسان له‌به‌ر تام و بۆنی
خۆش ده‌می پیاو چاک ئاوی تێزا خه‌لکه به‌هه‌مان شێوه به‌که‌وچکی کلک
درێژه‌وه به‌لام خه‌لکی گۆشتن له‌ش ساغ و به‌که‌یف ، له‌نێوان خۆیان
خه‌ریکی باس و خواس بون پیاو چاک ووتی تێناگه‌م هه‌ردوو لایان وه‌کو یه‌کن
، په‌روه‌ریدیگار فه‌رموی به‌لێ ته‌نیا یه‌ک ووریایی و کارامه‌یی تیایه
ئه‌وانه فێری ئه‌وه‌ن هه‌ریه‌که‌ی خواردنه‌که بداته ده‌می ئه‌ویتر
له‌کاتێکدا پیسکه‌و چاوچنۆکه‌کان ته‌نیا بیر له ده‌می خۆیان ده‌که‌نه‌وه.
*
په‌ندێکی چینییه.
_____________
سه‌رچاوه‌کان:
Wikipedia
www.jumbojoke.com
google
|