١\٩\٢٠١٠
مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی
کوردستان.

هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
کورد
یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که به‌درێژایی مێژوو بۆ خۆسه‌لماندن و
مانه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به دوژمنان و هه‌وڵ دان بۆ گه‌یشتن
به مافه‌کانی قوربانی زۆری داوه و ده‌کرێ بڵێین ئه‌م هه‌وڵانه له
ساڵانی سفره‌وه درێژه‌ی هه‌یه ... له دونیادا زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کان
و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له‌چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت دا
بوونیان هه‌یه ، هه‌میشه به شانازیه‌وه باس له سه‌روه‌ریه‌کانی
خۆیان و قوربانیه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕێزیان لێده‌گرن و به‌رزڕایان ده‌گرن
و له‌و سومبوله‌ی که خۆیان پێیان باشه یادیان ده‌که‌نه‌وه گه‌ر ئه‌وه‌ش
له‌ڕێگای په‌روه‌رده‌و و زانسته‌کانیانه‌وه بێت ، یان له ڕێگای ڕاگه‌یاندن
و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و سه‌رجه‌م به‌شه‌کانیه‌وه بێت ، ئه‌و ڕاستیانه
له بۆنه‌وه‌کانیان ده‌خه‌نه ڕوو تاوه‌ک خۆیان ڕێزیان لێبگیرێ و له‌یاد
نه‌کرێن و هه‌میشه به‌زیندوویی بمێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌زگایی
تایبه‌ت و پسپۆڕ له‌م بوارانه‌دا به پلانی ستراتیجی کاری تێداده‌که‌ن
و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواچوونی به‌رده‌وامیش هه‌یه .
گه‌ر ئێمه‌ی کورد له قوربانی دان به‌رده‌وامین و هێشتا خواسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان
به‌ده‌ست نه‌هاتوون و خه‌بات و تێکۆشان له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی
دایه ، ئه‌مه به بڕوای هه‌ندێک ئێمه‌ی کورد هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و
ده‌ستکه‌وتی باشیش به‌ده‌ست هاتووه ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه
ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی کورد هێشتا کێشه‌کان له هه‌رێمی کوردستان یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه
و گرفته‌کان بۆ ئاینده ئاڵۆزترده‌بن چ ئه‌وکاته‌ی باس له کێشه‌ی گشتی
نه‌ته‌وه‌ییمان بکه‌ین ، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که ئاینده ده‌بێته ده‌رگایه‌ک
بۆ ناساندنی نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و پێناسه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی
که دوژمنانی کورد ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یان جینۆساید ده‌کرد ، ئه‌ویش
مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی کوردستانه که تێکڕایی پڕۆژه‌که له‌سه‌ر پانتایی
15 دۆنم زه‌وی جێ به‌جێ کراوه و به‌شیوه‌یه‌کی گشتی له هۆڵی تایبه‌ت
به‌شانۆی داخراو کراوه که زیاتر له 2000 هه‌زار که‌س ده‌گرێ ، له‌گه‌ڵ
مۆزه‌خانه و هۆڵی سینه‌مایی و هۆڵی تایبه‌ت به هه‌ڵواسینی تابلۆ
تایبه‌ته‌کان به کاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد و شوێنێکی تایبه‌ت
به شه‌هیدی نه‌ناسراو له‌گه‌ڵ ژوری تایبه‌ت به نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ده‌که‌ن و دانانی ئاگری نه‌ورۆز به‌سه‌ر
ترۆپی مۆنۆمێنته‌که‌وه که هه‌میشه داگیرساو ده‌بێت .. بێ گومان له
هه‌موو ئه‌و کارانه‌دا جێ ده‌ستی به‌ڕێز خه‌سره‌و جاف وه‌ک خاوه‌ن
بیرۆکه‌و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پڕۆژه‌که له ڕوی کاری هونه‌ری و په‌یکه‌رتاشی
و هونه‌ری بیناسازیه‌وه جێ په‌نجه‌ی دیاره‌و ڕه‌ونه‌قی تایبه‌تیان
هه‌یه و جێگای ستایش و ده‌ست خۆشیه ..
له مۆنۆمێنته‌که‌دا به‌دیارخستنی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رهه‌ق به گه‌لی
کورد کراون به‌دیارده‌که‌ون وه‌ک:
• کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دی کوردستان .
• زیاتر له 188 هه‌زار ئه‌نفال کراوی کورد .
• ئه‌نفال کردنی 8 هه‌زار بارزانی .
• که‌سایه‌تیه له سێ داره‌دراوه‌کان له‌زیندانه‌کانی ڕژێم
• له‌ناوبردنی 5 هه‌زار فه‌یلی .
• کاره‌ساتی کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ی گه‌لی کورد .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م پڕۆژه‌یه هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌و له‌کۆتایی
کاره‌کانی دایه و ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه که ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌و
شێوه پێویسته کاریان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌کردووه .
دوای ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه سه‌ردانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م کرد و ئه‌وه‌ی له‌و
کاته‌دا به‌رچاوم که‌وت ووردی کارکردن و پرکردنه‌وه‌ی ته‌واو و ڕێوو
شوێنی تایبه‌تی بۆ هه‌موو پێداویستیه‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه بوو .. مرۆڤ
هه‌ستی ده‌کرد که ئه‌م کاره له وڵاتێکی دی دایه و مۆرکی ئه‌م وڵاته
و شیوازه سه‌پێنراوه‌کانی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری پێوه دیارنیه ،
هه‌میشه کاره‌کانی کورد له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بینین که گه‌نده‌ڵی و
سستی و که‌موکورتی له‌کاره‌کانیدا هه‌یه و ته‌نها بیرکردنه‌وهی له‌و
چوارچیوه‌دایه که له‌م پڕۆژه‌یه‌دا چه‌ندی ده‌ست ده‌که‌وێت ، بۆیه ئه‌م
پڕۆژه‌یه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه..
ئه‌وه‌ی له تێکڕای کاره‌که‌دا سه‌رنج ڕاکێش بوو په‌یکه‌ری شه‌هیدی نه‌ناسراو
بوو ، ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی که شه‌هید ده‌بێت و له‌و کاته‌دا ده‌وری به
چوار شێر دراوه ئه‌ویش چوار داگیرکه‌رانی کوردستان به‌دیارده‌خات. ئه‌وشیوه
بیناسازیه جوانه‌ی که‌مۆرکی کورده‌واری پێوه‌دیاره و له‌و دارشتنه‌دا
وێنه‌یان داوه‌ته‌وه .. سه‌رته‌خت و شانۆیی کراوه‌و داخراو و هۆلی
وێنه‌کان شوێنی تایبه‌ت به له‌سێداره‌دان و ژوری یاداشته‌کان و له‌هه‌موویان
گرنگ تر مه‌زاری شه‌هیدانه که‌سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد له‌خۆده‌گرێت و
شوێنی تایبه‌تی خۆیان بۆ دیاری کراوه ...
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێته جێگای دڵخۆش بوون له له‌ئاینده‌دا ئه‌م
شوێنه ده‌بێته جێگای سه‌ردانی که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی دونیا که
سه‌ردانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌ن به‌هه‌موو ره‌نگه‌کانیانه‌وه و به‌بێ
جیاوازی ، لێره‌دا له نزیکه‌وه ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌بینن و
یاداشته‌کانیان و ڕایی خۆیان بۆ مێژوو تۆمارده‌که‌ن ... ئه‌م پڕۆژه‌یه
وه‌ک کارێکی گه‌وره‌و به‌نرخ پێویسته به‌هه‌موو لایه‌ک به‌ڕێزو گرنگی
تایبه‌ته‌وه سه‌یربکرێت .. ته‌نها خاڵێک وه‌ک تێبینی ده‌بێ هاوته‌ریب
بوون له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی هه‌موو زوڵم و زۆری دوژمنان ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان
و نیشان دانی نه‌هامه‌تیه‌کان ، به‌هه‌مان شیوه گرنگه سه‌روه‌ریه‌کانی
کورد و شۆڕشه‌کانی و ده‌ستکه‌وت و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و گه‌ل و
خۆڕاگری بخرێنه ڕوو .
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|