مۆنۆپۆلاسیون یا ئینحیسارگه‌رایی، کولتورێکی نا سیاسی و دۆڕاو!
ئه‌یوب ره‌حمانی
ئینحیسارگه‌رایی که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشینه‌کانی نیزامه دواکه‌وتووه‌کانی جیهانه نه ته‌نیا تا ئێستا چاره‌سه‌ری نه‌کراوه به‌ڵکو هه‌نۆکه وه‌ک کولتورێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ماوه‌ته‌وه و نیزام به دوای نیزام که دێنه سه‌ر کار، ناتوانن یا خۆ نایان هه‌وێت ئه‌م کولتوره نه‌خۆشه سیاسیه له سه‌ر ڕێگای پییان لابه‌رن و ته‌جروبه‌ش سه‌لماندوویه‌تی که هه‌ر ئه‌م کولتوره‌ش دوواتر ده‌بێته هۆی نه‌مانی شه‌رعیه‌ت و ئیعتیباری ئه‌م نیزامانه و دواتر ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تیه گشتیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی ڕوخانی ئه‌م نیزامانه‌یه، به‌ڵام ڕوخانێک به قیمه‌تی چه‌ند ده‌یه دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا له باری ئابوری و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌سازی و زۆر جاریش به نرخی له ناو چون و کوژرانی ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌ی بیر جیاوازان و پێشکه‌وتنخوازان و زۆر شتی دیکه‌شه! چونکو نیزامێکی گه‌نده‌ڵ به پێچه‌وانه‌ی نیزامه دێمۆکڕاتیکه‌کان که ڕای گشتی خه‌ڵک زۆر به سانایی ده‌وڵه‌تمه‌ردان عه‌زل ده‌که‌ن، ئه‌مان به ئاسانی ده‌سه‌ڵات به‌ر ناده‌ن و کۆمه‌ڵگا تووشی سه‌رکوتی خوێناوی و بگره شه‌ڕی ناوخۆیش ده‌که‌ن، ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و بۆ تاڵان‌کردنی زیاتر!
کۆماری ئیسلامی ئیڕان که هه‌نۆکه ئاخرین په‌له‌قاژه‌کانی بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات نه ته‌نیا له‌م قاعیده موسته‌سنا نیه به‌ڵکو نمونه‌ێکی زۆر زه‌ق و به‌رچاویشه، به‌و جیاوازیانه‌ی که کۆماری ئیسلامی که دیکتاتۆڕیێکی ئایینیه ده‌یان کێشه و که‌لێن و که‌له‌به‌ری دیکه‌یشی هه‌یه وه‌ک سه‌رکوتیی بیرجیاوازان، سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنی ژنانی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا، هه‌ڵاواردنی که‌مایه‌تیه ئایینی و ئه‌تنیکیه‌کان، سه‌رکوتی ڕۆژنامه نوسان و کوشتنی ئازادی و دێمۆکڕاسی به ناوی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی و زۆر شتی دیکه‌ش که که‌م تا زۆر هه‌مومان ده‌یانزانین و له‌م سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا ته‌جروبه‌مان کردون.
کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تادا که هێنایانه سه‌ر و "ده‌سه‌ڵاتیان دایه ده‌ستی"، بۆ سه‌قامگیر کردنی خۆی پێویستی به خۆ ئیسپات کرن بوو. ئه‌وه بوو که به فه‌توای خومه‌ینی که له وتاره به نرخه‌کانیدا ئابوری به هیی که‌ر ده‌زانی، له دژی هه‌مووان که‌وته شه‌ڕ، هه‌ر له بیرجیاوازانی ناوخۆییه‌وه بگره هه‌تا جیایی خوازان و به ناو "کافرانی" ئه‌هلی ته‌سه‌نونی کوردستان و ئه‌وجار دوژمنی ده‌ره‌کیش سه‌دام حسینی ئه‌فله‌قی و هه‌روه‌ها ئیمپیریالیسته شه‌رقی و غه‌ربیه‌کان که هه‌مو ببونه جندۆکه و خراپه‌کار و ناموسوڵمان و کافر و کۆماری ئیسلامی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی و فه‌رمانده‌یی خومه‌ینی ده‌بو بچێته شه‌ڕی هه‌مو ئه‌م دوژمنانه‌ی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسنا عه‌شه‌ڕی که خۆیان بوون، ئه‌ویش ته‌نیا لۆ ئیسپاتی خۆی!
قافیله‌ی کوردستانیان به شه‌ڕ و کوشتار و هه‌ڵاواردن به هه‌مو شێوه‌ێکی نامرۆڤانه و ناجوانمێرانه به چه‌ند ساڵانێک کۆتایی پێ هێنا و پێشمه‌رگه‌ی هێزی کوردستانیان تا ئه‌و دیو سنوره‌کان ڕاو نا. شه‌ڕی ئێڕاقیشی خومه‌ینی به نا به‌دڵی به خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌ی زه‌هر کۆتایی پێ هێنا و ڕژیم که به په‌له‌قاژه که‌وتبو و هه‌ر ئان شه‌ڕی ده‌دۆڕاند و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ڕوخا، به ڕێنوێنی ئه‌وانه‌ی که ئیتر له شه‌ڕ هیلاک بوبون و به شوێن به ئینحیسار ده‌رهێنانی وڵاته‌وه بوون کۆتایی پێ هێنا! ڕژیم ئێستا ئیتر هه‌م دوژمنه ناوخۆییه‌کانی وه‌ده‌ر نابو و هه‌میش له شه‌ڕی ده‌ره‌کی له گه‌ڵ ئێڕاق ته‌واو بوبون، ئه‌وجار ڕه‌فسه‌نجانی دروشمی ئاوه‌دان کردنه‌وه و سازه‌نده‌گی هێنایه گۆڕ و ده‌ستی کرد به ئینحیسار ده‌رهێنانی کارخانه و مه‌زراکان و به‌نده‌رگاکان و فڕۆکه‌خانه‌کان! ئێستا ئیتر شه‌ڕێکی ئه‌وتۆ له کارا نه‌بو بێجگه له شه‌یتانی گه‌وره و ئیسڕائیل که هه‌ردووکیان دوژمنانی ده‌ره‌کیی بوون و ڕژیم بۆ ڕاگرتنی دڵی نه‌ک گه‌لانی ناو ئێران به‌ڵکو ڕاگرتنی دڵی هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ده‌وری خۆیان کۆبوبونه‌وه جار و بار جنێونامه‌ێکیان له دژی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل ده‌نوسی و جار و باریش له‌م لاو و له‌ولا کرده‌وه‌ێکی تێرۆریستی له دژیان ده‌کرد وه‌ک بۆمبگوزاریه‌کانی سعودی له دژی هێزه نیزامیه ئه‌مریکایه‌کان و بۆمبگوزاریه‌که‌ی ئاڕژانتین له دژی ئیسڕائیلیه‌کان و هه‌روه‌ها تێرۆری زۆر که‌سایه‌تی سیاسی به‌رهه‌ڵستکاری رژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک کوشتنی سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان و هتد.. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مو ته‌نیا بۆ ڕاگرتنی دڵی ده‌ورو به‌ره‌کانیان بوو، له ژێره‌وه به‌ڵام ڕه‌فسه‌نجانی له ڕێگای شیرکه‌ته عه‌زیمه نه‌وتی و گازیه‌کان له گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌کان و ئوروپایی و ڕوسی و ته‌نانه‌ت ئیسڕائیلیه‌کانیش په‌یمانه میلیاردیه کانی ده‌به‌ست و ئه‌مه درێژه‌ی کێشا تا ئه‌وه‌ی که له ناو خه‌ڵک و وڵات‌دا ده‌نگی دایه‌وه و خه‌ڵک ناسناوی دزیان بۆ ڕه‌فسه‌نجانی و زۆر مه‌لای دیکه‌ش دانا. دیاره له ده‌وره‌ی سازه‌نده‌گی ڕه‌فسه‌نجانیدا سپای پاسدارانیش که هێزێکی نیزامیه و نه‌ک هێزێک بۆ بازرگانی کردن، به‌ڵام ئه‌وانیش که‌وتنه به ئینحیسار ده‌رهێنانی زۆر شوێنی ئابوری گرنگی ئێران و له ڕه‌فسه‌نجانیه‌کان وه‌دوا نه‌که‌وتن. سپای پاسداران که پشتیوانی شه‌خسی خامه‌نه‌یی و موجته‌بای کوری خامه‌نه‌یشی له پشت بوو چوار ساڵ له‌مه پێش به هه‌زاران فێڵ و ته‌ڵه‌که ئه‌حمه‌دینه‌ژادیان له سندووقه‌کانی ده‌نگدان هێنا ده‌ر و کردیانه سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک کۆمارێک که هیی ئه‌وان و بۆ ئه‌وان بێت و هه‌ر له خۆیان واته سپای پاسداران بێت! ئه‌وجار ئه‌م ئینحیساراتانه له‌م چوار ساڵه‌ی پێشودا زیاتر و زیاتر که‌وتنه ده‌ست سپای پاسدارانه‌وه که وه‌زیفه‌ی ئه‌وان وه‌ک هێزێکی نیزامی پاراستنی ئه‌منیه‌ت بون و نه‌ک بازرگانی و مه‌عامه‌له! به دوا ئه‌م گه‌نده‌ڵکاریانه‌دا کار گه‌یشت به جێگاێک که ئیتر ڕژیم له ناوخۆیدا دووبه‌ره‌کی تێ که‌وت و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌سه‌ڵات بۆ تاڵان کردن و به ئینحیسار ده‌رهێنانی باقیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که مابو، کۆمه‌ڵگای ته‌قانده‌وه و جه‌ماعه‌تێک که هه‌ر له خۆیان بوون و سه‌رده‌مانێک له سه‌رکوتی ئازادیخوازاندا کۆتای‌یان نه‌ده‌کرد سوار ئه‌م شه‌پۆلانه بوون و به ناوی چاکسازی ده‌وڵه‌تی له دژی ڕێبه‌ر و سپای پاسداران وه‌ستانه‌وه! دیاره گه‌نده‌ڵیه‌کان ته‌نیا به سپای پاسداران و ڕه‌فسه‌نجانیه‌کان کۆتایی پێ نایات، به‌ڵکو لیسته‌ێکی زۆر دور و درێژه که ته‌نیا مه‌گه‌ر سازمانه ئه‌منیه‌تیه‌کان هه‌موی به ڕێک و پێکی بزانن!
ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه کاتێک زیاتر ده‌رکه‌وتن که له کاتی ته‌بلیغاتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له تلویزیۆنه ده‌وڵه‌تیه‌که‌یان شرت و شۆیان له یه‌کتر برد و دزیه‌کانی یه‌کتریان له به‌ر چاوی گه‌لانی ئێران و جیهان به چاوی یه‌کتردا ده‌داوه و ناوی ڕه‌فسه‌نجانیشیان که له پشت پرده‌وه بو هێنایه مه‌یدان. ئه‌وجار که شانۆی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو و ئه‌حمه‌دینه‌ژادیان به ساخته‌کاری له سندوقه‌کان ده‌رهێنا خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو به ناوی پشتیوانی له ئیسڵاح‌خوازان، ئه‌سڵی نیزامی‌یان نیشانه گرتبوو و نایان به ڕژیم و خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وته‌وه. به‌ڵام وه‌ک وتمان شه‌خسی خامه‌نه‌یی به پشتیوانی سپای پاسداران، ئه‌مجاره‌ش ئه‌حمه‌دی نژادی پاسداریان که ده‌ستی له تێرۆره ده‌ره‌کیه‌کانیشدا دیاره له سندوقه‌کان ده‌رهێناوه و ئه‌مه بووه به‌هانه‌ێکی زۆر گرنگ بۆ خه‌ڵک که بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و شه‌پۆلێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی ناڕازی دژی حکومه‌ت دروست ببێت که هه‌مومان دیتمان دوو حه‌وتو ئێرانی هه‌ژاند و تا ئێستاش هه‌ر که‌م تا کورت به‌رده‌وامه و وا پێ ده‌چێت به‌ره‌و شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری و کۆتایی هاتنی پڕ له نفره‌ت ترین دیکتاتۆڕی سه‌رده‌م بڕوات!
ئه‌مه ئاکام و سه‌رئه‌نجامی کولتوری به ئینحیسار ده‌رهێنانی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی ناو وڵاتێکه که ڕژیمگه‌لێکی گه‌نده‌ڵ و نادێمۆکڕات، زاڵن به سه‌ریدا و حکومه‌ت ده‌که‌ن و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شیان ڕۆخانی نیزامه‌که‌یان به ده‌ست گه‌لانه‌وه و کێشرانی گه‌نده‌ڵانیش بۆ به‌ر ده‌م دادگاکانه. سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ر وڵاتێک پێویسته له نێو خه‌زێنه‌ی دارایی وڵاته کاندا بمێنێته‌وه و یاسا به ته‌واوی له ده‌خل و خه‌رجه‌کانی ئاگادار بێت و هه‌ر کات ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه زیاد بوو پێویسته بۆ خوێندنگاکان و خوێندنی خۆڕایی منداڵان و لاوان و هاووڵاتیان، ده‌رمانگا و نه‌خۆشخانه‌کان، ڕێگا و بانی خۆڕایی و سه‌دان و هه‌زاران پێداویستی هاووڵاتیان خه‌رج بکرێت و نه‌ک کۆمه‌ڵێک کاسه لێس که به ده‌وری حکومه‌ت و سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کانه‌وه‌ن و نه‌ک حیزبه‌کان خۆیان له په‌ستا ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانانه بڕژێننه حیساباتی ده‌ره‌کی خۆیان و وڵات و گه‌ل لێی بێ به‌ش بن و کۆمه‌ڵێکیش به سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌فسانه‌یی و خه‌یاڵیه‌کان بگه‌ن!
کولتوری گه‌نده‌ڵی و به ئینحیسار ده‌رهێنان له وڵاتانی دواکه‌وتوو له باری فه‌رهه‌نگیه‌وه، زۆره و له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردودا له هه‌ندێک وڵاتی ده‌ور و به‌رمان دیتومانه و ته‌جروبه‌مان کردووه. بۆیه پێویسته که ئێمه هه‌ر له ئێستاوه زۆر وریا بین و نه‌که‌وینه داوی فه‌رهه‌نگی ئینحیساراتی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی وڵات ته‌نیا هیی به‌شێک و بۆ کۆمه‌ڵێک نیه، به‌ڵکو بۆ هه‌مووانه و بۆ ئاسایش و ئیستراحه‌ت و پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی و ئابوری و سیاسی کۆمه‌ڵگایه، نه‌ک بۆ پڕوکانه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و نه‌ک بۆ دواکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی و ئابوری و سیاسییه و نه‌ک بۆ گه‌یشتنی جه‌ماعه‌تێک به سه‌روه‌ته ئه‌فسانه‌ییه‌کانه، به‌ڵکو بۆ هه‌مو کۆمه‌ڵگا و بۆ هه‌مو شارومه‌ندانه و بۆ ئاسایش و ئه‌منیه‌تیانه! پێویسته له ئێستاوه وریا بین، ته‌نانه‌ت له دانه ده‌ره‌وه‌ی ئیعلامیه‌ش وه‌ک نمونه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ 28ی گه‌لاوێژ دراوه‌ته ده‌ره‌وه و کۆمه‌ڵێک ئینسان دیاره به مه‌به‌ستی پاک پێش ئه‌وه‌ی بیگه‌ێننه به‌ر ده‌م ڕای گشتی له ناو دائیره‌ی خۆیاندا واژۆیان کردووه و ئه‌وجار خراوه‌ته به‌ر ده‌م ڕای گشتی، وریا بین! دیاره من واژۆم کردووه و به هه‌وڵێکی چاکی ده‌زانم، به‌ڵام سه‌د بڕیا پێشتر پێشنیازه‌که‌ی مه‌تره‌ح بکرایه و ته‌نیا ڕای چل په‌نجا که‌س نه‌بوویایه و باقیه‌که‌ش وه‌دوای که‌ون!!
بۆیه له گه‌ڵ ڕێزم و به بێ هیچ لایه‌نگریێک و کامیله‌ن بێ لایه‌ن و وه‌ک نمونه ئینحیسارات له شتێکی ئاوا بچوکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که کۆمه‌ڵێک یا حیزبێک ده‌بن یا د‌ه‌کرێنه خاوه‌نی بڕیارێک و ئه‌مه‌ش له پاشه ڕۆژ گه‌نده‌ڵی به دواوه دێت و ئاکام و سه‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیش، تێکچون و ڕوخانی نیزام و چه‌ند ده‌یه دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه له هه‌مو بوارێک‌دا! ئه‌مڕۆکه چاوی خه‌ڵک زۆر تیژتره له ڕابردوو و شعوری کۆمه‌ڵگاش به ده‌یان قات چۆته سه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر زه‌مانێک ده‌ورانی کۆماری کوردستان بۆ هه‌ر ده هه‌زار کوردێک یه‌ک مامۆستا بووه، ئه‌مڕۆکه به خۆشیه‌وه هێنده مامۆستا و خوێنده‌وار و ڕامیار و پزیشک و کارناس و ئه‌مانه‌مان زۆره که کۆمه‌ڵگا لێی ده‌ڕژێت و ده‌توانێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانیشی ڕه‌وانه کات. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕژیمی پاشایه‌تی ئێران چل ساڵ و کۆماری ئیسلامی ئێران سی ساڵ به‌رگه‌ی گه‌نده‌ڵیان گرت و دراوسێکان بیست ساڵ، ڕژیمی داهاتوی ئێمه به هۆی وشیاری خه‌ڵک ده ساڵیش به‌رگه‌ی ناگرێت، بۆیه پێویسته نیزامی داهاتودا ڕێز له دێمۆکڕاسی، ڕێز له شعوری کۆمه‌ڵگا و ڕێز له که‌رامه‌ت و شه‌رعیه‌تی خۆیشی بگرێت و ده‌بێت ببێته نمونه له هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و پێویسته یاسا حاکم که‌ین و نه‌ک گه‌نده‌ڵ!!
26ی پوشپه‌ڕی 2709
|