١٥\٣\٢٠١٠
مۆز.

فهرهاد کهریم
بۆیە پێت دەلێم خالۆ تا چۆڵهکەم بۆ بگری ،،،گەر دەتەوێ مەیمون پێت بلێ
خالۆ مۆزی بەرێ ،،هاورێکەم شاعیرانە گوتی ئای کە مۆز خۆشە، بێ مۆز ژیان
دۆزەخێکە بۆ خۆی، دوو رای جیاواز هەیە لە سەر بیردۆزەکەی داروین،
مرۆڤەکان کۆکن هاورای داروینن، مۆزخۆرەکانیش دەڵێن شەکری شکاند ،،بەکوردیەکەی
و بە ئەدەبانەوە بلێم با زورنا لێدا و مۆزمان نیشاندا و ئێمەش
هەڵپهرین..
لەبری نان مۆزمان دەدەنێ، لە بری ئازادیی گەڵا مۆز بۆ پۆشاک، درەختی
مۆز بۆ جۆلانێ، ئەی ئەوە نییه کوردستان بەشی هەموومان دەکا، جەنگەڵه
و مەیمون مۆز بخۆ و هەڵپهڕە.. ئەی ئەوە نییه دەسەڵات بەس مۆز و
هەڵپهڕکێی بە دەستهوه ماوە (پەنا بەخوا !) ئەویشیان لە دەست
دەردێنین... ئیتر بۆ هەتا هەتایێ مۆز خواردن و هەڵپهڕین لەنێوان مۆز و
مەیموندا .....
(سێو پێگەیی نەهاتی .. کە لیمۆ زەرد بوو
وەرە)*.
(گەر نان هەیە با هەموومان وەک یەک بخۆین
گەر نییشە با هەموومان وەک یەک برسیبین)**
بەهەشتی درۆینە مەهێننە مالەکەم، لێگەرێن لەپەنجەرەوە تەماشای
باڵندەکان بکەم، پێتان دەلێم ژیان جوانە.
رۆژتان باش.
_______________________________________
* سەری
رێزم و چەپکێ گوڵ بۆسەر گلکۆی (تاهیر تۆفیق)ی نەمر.
**
سەری رێزم و چەپکێ گوڵ بۆ
گەورە نووسەری مرۆڤدۆست (سەمەدی بەهرەنگی).
farhad4hamad@yahoo.com
|