په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

موچە زیاد ئەکات کەواتە چاوەڕێى گرانى بە.


هەردى شەفیق     


کەزۆرێک لەتاکەکانى ئەم کۆمەڵگا ئەدوێنى و باسى کورد بوون و کوردایەتى بۆ ئەکەیت بێ قەیدو شەرت نمونەى بەرپرسەکانت ئەداتەوە بەنێو چاودا وبەتەوسێکەوە کۆلێک نمونەى زەق ئەخاتە بەردەستت ئەڵت فەرمووئەوەش نمونەى کوردایەتى.نامەوێ بچمە نێو ئەندامانى ئەو حیزبانەوە پارەو بەرژەوەندى بەحیزبەوە دەیان بەستێتەوە هەرکە ئەو دوانەش نەما یەکەمین کەسن پشت لەحیزبەکان ئەکەن.ئەڵێن قسە قسە ڕائەکێشى بۆیە بەنیوە ناچڵى ئەمەش جێناهێڵم وئەڵێم هەرئەندامێک ،کادرێک ،...هتد هەموو بیرو باوەڕەى کەى پارەو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى بوو ئەوا هەرلەپێناو ئەودوانەشدا دەبێتە داردەستى دوژمنانى حیزبەکەى ومیللەتەکەى وئەمەش کارەساتە گەورەکەیە.


هەموو کارێکى حوکمەت پیاوەتى حیزبەکانە بەسەر خەڵکەوە ئەوەتا دەڵێن ئێمە ئەوەمان بۆۆفڵان شوێنکرد.فڵان وفیسار کەس ئەوەیان بۆ فڵان شوێنکرد و...هتد.ناکرێت ئێمە بپرسین ئەرێ برالە ئەمە ناکاتەئەوەى خەڵک ببێتە خزمەتکارى حیزب و سەرۆکەکان نەوەک ئەوان خزمەتکارى خەڵک بن؟یابڵێین پارە لەدەست ئەواندا بێت وپرۆژە خزمەتگوزاریەکان پیاوەتى ئەوان بێت ئیتروشەى خزمەتکار چ مانایەک ئەبەخشێت وبۆچ لەوشتانەدا بەکار ئەهێنرێت؟لەهەموو ئەمانەش سەمەرەتر کاتێک موچەى موچە خۆران زیاد ئەکرێت بەقودرەتى قادر نرخى کاڵاو شتومەک ئەفڕێ و بەبێ ئەوەى حوکمەت بیرێک لەوە بکاتەوە ئەمەش ڕێگایەکەبەرەو کۆیلەکردنى خەڵک وچەوسانەوەى موچە خۆرو لەوەش خراپتر خەڵکى بێکار وئێ خۆ ئەو خەڵکەش هەمو موچە خۆر نیە کرێکارو بێکارو خوێندکارو ..هتد تێدایە کەهیچ سەرچاوەیەکى مادیان نیە وحکومەت ئاگاى لەحاڵیان نیە .جیالەمەش ئەگەرلێ ى ورد ببیتەوە موچەزیاد کردن و شتومەک گرانکردن هەمان تاس وحەمامى جارانە ئیدى ئەم مژدەبەخشینەوەى بۆ چیە؟!کەمن موچەکەم (100)هەزاربێت وخواردن هەرزان بێت هەربایی (100)هەزارەکە خواردنم ئەوێت .بەپێچەوانەوە کەبازاڕیش گران بوو موچەش زۆربێت هەمان تاس وحەمامى جارانە .بۆیە هەق وایە ئیدى ئەو مژدە بەکۆمپانیاکان بدرێت کەبەشێکیان شەریکى بەرپرسانن و فڕینى بازاڕیش پەیوەندى بەوانەوە هەیەو چ باکێکیشیان بەگرانى بازاڕنیە کەهەواش ببێت بەپارە دەتوانن بەئاسانى بژین و منەتەکەشى بۆ خەڵکى قوڕبەسەرو چینى فلیقاوەیە کەسەرچاوەى مادیان نیە وبازاڕ کارى تیانیە و هەمیشەش خەو بەوەوە ئەیینن دەقەیەک زوتر ئەم وڵاتە جێبێڵن.

 


Jgarsoz8181@yahoo.com