٣\٦\٢٠١٣
موهەریجەکانی پارتی، مەلا بەشیر و مەلا
مەسعود وەک دوو نموونە.

موزەفەر عەبدوڵا
پارتی و بنەمالەی بارزانی وەک
حیزب و بنەمالەیەکی خیلەکی پشت بەستو
بەهەمو پیودانگ و پیوەرە دواکەوتوکانی سەدەکانی ناوەراست کە بە بالیکی
سەرەکیی جولانەوەی نەتەوەیی کورد - کوردایەتی - دادەنریت و ئەوە زیاتر لە
دوو دەیەشە دەسەلاتی بە زەبری هیزی سەرکوت و کوشتوبر بە دەستەوەیە و
بۆیە نوینەری زۆربەی سەرمایەداران بۆ مانەوەی دەسەلاتەکەیان کەلکیکی
زۆر لە ئیسلام وەردەگرن لە ریگای مەلاکانەوە و یەکیتی مەلاکانی
کوردستانەوە کە هەزاران مەلایان لە دەوری پارتی و بنەمالەکەیان کۆکردۆتەوە. دیارە خۆ دەرخستنی بارزانی باوکیش وەک مەلا ئەو کەلکەی زیاتر
بۆیان بووە.
لە راستییدا دەبوو جولانەوەی نەتەوەیی کورد وەک جولانەوەیەکی بۆرژوازی
نیشتیمانی لە جیاتی خۆ تیکەل کردن و شانازی کردن بە ئیسلامەوە خەریکی
هەرچی زیاتر دوورخستنەوەی ئیسلام بوایە نەک لەگەل خۆی بەلکو لەسەر
جەستەی کۆمەلگاش و هەولی بدایە بۆ زیاتر بە سڤیل کردنی کۆمەلگا و
سکولاربوونی دەسەلاتەکەی چونکە ئەمە یەکیک لە تایبەتمەندی یە سیاسیی و
کەلتورییە میژووییەکانی جولانەوە و
حیزبە بۆرژوا نەتەوەییە نیشتیمانییەکان بووە بە دریژایی میژوو. هەر کەس چاویک بە
مێژووی پیشکەوتن و
گۆڕانکاریی و شۆرشەکانی ئەوروپای سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیست
خشاندبێ ئەو
راستییە سیاسییە میژووییانە دەبێ بزانی.
بەلام بە پیجەوانەوە جولانەوە بۆرژوا ناسیونالیستییە نیشتمانییەکان
لە رۆژهەلاتی ناوەراست و زۆریک لە ئاسیاو ئەفریقیا لەم ریسایە بەدەر
بوون بەهۆی ئەوەی بە شیوەیەکی سروشتی جولانەوەکەیان لە دایک نەبوو و
نەیانتوانی ئەو رۆلە شۆرشگیرییە بگیرن وەک ئەوەی بۆرژوازی ئەوروپا
گیرای بەرامبەر دەرەبەگایەتی و دەسەلاتی کلیسا و جیاکردنەوەی ئاین لە
دەولەت و خویندن و پەروەردە تا رادەیەکی زۆر باش.
هەر بۆیە دەبینین بو نمونە جولانەوەی بۆرژوا ناسیونالیستی نیشیمانی
عەرەب سەرەرای هەر دژایەتی یەکی روالەتی دژی ئیمپریالیزم بەلام لەهەمو
دەورانەکاندا هەجین بووە لەگەل ئیسلام. تەنانەت
حیزبە سۆسیال
ناسیونالیستەکانی وەک بەعس و ناسری ..هتد سەرەرای ئەوەی کە کەسایەتی نا
ئیسلام و بگرە ئاتەئیستیش رۆلیان هەبو لە پیکهینانی وەک میشیل ئەفلەق و
شبل عەیسەمی..هتد بەلام لە هەمو دەورانەکان هەر بەشیک لە ئالاکانیان بە
رەنگی سەوز و ئارمی مانگ و زۆر جار شیرو ووشەی خوای رازینرابۆوە. تەنانەت
لە دوای داسەپاندنی دەسەلاتیان دامەزرینەرە نا ئیسلامەکانیان دەبون بە
ئیسلام و ناوی خۆیان دەگۆری بۆ موحەمەد و عەبدولا... هتد.
بەلام جولانەوەی بۆرژوا نەتەوەیی کورد - کوردایەتی - لە جولانەوەی
ناسیونال بورۆژوای عەرەبیش دواکەوتو تر بوو کە لە سەرەتای بیستەکانی
سەدی بیست سەری هەڵدا تا لە جلەکان و پەنجاکان بو بە جولانەوەیەکی
سیاسی و کۆمەلایەتی و قەواری
حیزبی ورگرت لە چەشنی پارتی
چ لە کوردستانی
تورکیاو ئیران و عیراق بە تایبەتی لە ژیر ناوی پارتی دیموکرات دەستیان
بە کارو جالاکی سیاسی کرد و بوون بە نوینەری چینی بۆرژوازی کورد. هەر
بۆیەش بە حوکمی ئەو ناوەرۆکە چینایەتییە دواکەوتوییانەوە زیاتر مەلاو
ئاغا و شیخ رۆلی
سەرەکییان هەبووە لە پیکهینانی. لەم بارەیەوە قسەکانی
کەسانی وەک مەلا مسعود و زۆر مەلای تر کە جەختیان لەوە کردۆتەوە کە
مەلاو شیخ رۆلی
سەرەکیی و بەرجاویان هەبووە لە سەرهەلدان و پیشخستنی
جولانەوەی کورد و کوردستان ریک وایە و راست دەکەن و کەس ناتوانی نوکولی
لەوە بکات مەگەر رۆشنبیرە وردە بۆرژوا شارییەکانی دەیەی دوای شەستەکان
بە دواوە تەنانەت هەتا ئەمرۆش.
هەر بۆیە جولانەوەی بورژوا ناسیونال نیشتیمانی کورد و پارتەکانی هیج
کات نە توانیویانە و نە ویستویانە وەک
حیزبی تەواوی عیاری بیست و چواری
عەلمانی دەرکەون و هەمیشە خۆیان بە ئیسلامەوە هەلداوە. هەرگیز لە
بەرنامەو سیاستیان باسی جیاکردنەوەی ئیسلامیان نەکردوە لە دەولەتو
دەسەلات و خویندن و پەروەردە، لە کاتیکدا وەک ئاماژەمان پیدا کە ئەم
خواست و دروشمە سەرەتایی ترین و
سەرەکیی ترین خالی جیاکەرەوەی عەلمانی
بونی هەر حیزب و دەسەلاتیکە.
جا لە چەند دەیەی رابردوشەوە تا ئیستا پارتی چ وەک
حیزب و ج وەک بنەمالە
بە حوکمی جیگەو ریگەی ئابوورییو سیاسیی و کۆمەلایەتییان وەک مەلا و شیخ و
دەرەبەگ خاوەن دەسەلات لە سەرەتاوە هەمیشە بەرامبەر هەر لایەنیک زیاتر
خۆیان بە ئیسلامەوە هەلواسیوە و تەحەدایان کردون. هەر بۆیە ئەمرۆش بە
تایبەتی دوای ئالوگورەکانی ٢-٣ دەیەی رابردوو و سەرهەلدانی جولانەوە
ئیسلامی و حیزبەکانیان لە کوردستان زیاتر لەوان خەریکی تیکەڵکردنی
ئیسلام بوونە بە دەسەلاتەکەیان و بنەمالەکەیان.
هەر بۆ نموونە مەسعود بارزانی دەیان جا تا ئیستا تەحەددای ئیسلامییەکان
کردوە کە لە ئیسلامییەکان ئیسلام ترن. جا گەر لەم نیوەدا، بە تایبەتی
ئەمرۆ، چەند چاکەت و پانتول
لەبەر و بۆینباخ لە مل و خاوەن شەهادەی دکتورا
لە دەوری پارتی و بنەمالە کۆبونەتەوە بۆ بەرژەوەندیی یە سیاسیی و
کەسییەکانی خۆیان بە ژێر
لێوەوە دەلین پارتی
حیزبیکی عەلمانییە ئەوە هیچ لە
ناوەرۆکی قەومیی و
خێڵەکیی و ئیسلامیی پارتی ناگۆڕێ. لەسەر ئەم بنەما
سیاسیی و هزرییی و کۆمەلایەتی و کەلتوورییەشە کە هەم پارتی و هەم زۆربەی
مەلاکانی کوردستان مەیلیان بۆ یەکتر هەیە وەک سەرقاپو مەنجەل وان بۆ
یەکتر.
دیارە پارتی بە دریژایی میژووی سیاسیی خۆی توانیویتی زۆربەی مەلاکان لە
دەوری خۆی کۆکاتەوەو تەنانەت مەلا مستەفا یەکەم کەس بوە کە لە کوردستان
ریکیخستون و یەکیتی زانایانی لی پیک هیناون و کردونی بە داردەستی خۆیان
لە پیناوی ئامانجە سیاسیی و ئابووریی و کەلتوورییەکانیان. تەنانەت ئەم
مەلایانە لە کاتی ئاشبەتالی ١٩٧٥ و گەرانەوەی زۆربەی هەرە زۆریان بوون
بە بەعسی و بە شان و بالی بەعس و سەدامیان هەلدەدا دەیان وت سەدام جیگای
ئیمامی عەلی گرتوتەوە. لەوەش ریسوا تر زۆریک لەم مەلایانە لە دیسەمبەری
سالی ٢٠٠٢ لەسەروبەندی رودانی
شەڕ و داگیرکاریی
ئەمەریکا بۆ عیراق بە
فەرمانی سەدام حوسین و لە ژیر
چاودیریی عزەت ئیبراهیم لە کەرکوک هەزاران
مەلا کۆبوونەوە تا فەتوا بدەن کە شەر لە پیناوی عیراق و دەسەلاتی سەدان
واجبە و غەزایە بەرامبەر بەشداریی ئەم کۆبونەوەیەش هەر مەلایەک چەند
هەزار دیناری وەرگرت گەرچی هەندیک لەو مەلایانە پەرەکەشیان وەرگرت
بەلام بە دزییەوە چووبوونە دەرەوە لە کۆبوونەوەکە لە کاتیکدا زۆربەی ئەم
مەلایانە جگە لە سەرفترەو زەکات و سەرقەلەمانە هاوکات مووچەیان لای
پارتی و یەکیتیش وەردەگرت. ئەمانە میژووی رەشی ئەو مەلایانەیە کە مەلا
مەسعود بە بەرگریکاری خەلکی ستەملیکراوی کوردستانیان دادەنری. لە
راستییدا مەلاکان هەموو کات زۆربەیان لەگەل دەسەلات و مووچەخۆری مفتەخۆری
دەسەلاتەکان بوونە جا ئەو دەسەلاتە چەند ستەمکاریش بووبێ وەک بەعس و
سەدام.
بە کورتییەکەی پارتی و بنەمالەی مەلا بارزانی هەر
سەردەمێک کۆمەلی
مەلا دەکەن بە موهەریجی خۆیان .لەم بارەیەوە لە جەند ساڵی رابردودا
مەلا بەشیر ئەو رۆلی موهەرجییەی دەگیرا لە سالی ١٩٩٨ لە ململانیی
نیوان بەرەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی لە دژی کۆنەپەرستی ئیسلامی بە
تایبەتی لەسەر مەسەلەی ژنان و ململانیی نیوان
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی و
ئیسلامییەکان. پارتیش نەوتی بەسەر ئەم ئاگرەدا کردو بۆ کەلکی خۆی مەلا
بەشیری کرد بە موهەرج و لە خوتبەی
هەینی بە ئاشکرا بانگشەی کوشتنی
کۆمۆنیستەکانی داو ئەوەبوو چەند ئیسلامی یەک تیرۆری شاپوور و قابیلیان کرد
و مەلا بەشیریش دواتر بووە دەمراستی بارزانی و رۆلی موهەریجیی وەدەرکەوت.
هەلبەت ئەوە چەند سالیش کە مەلا بەشیر ئەو دەورەیان لی سەندۆتەوە و
پیشەی موهەرجییەکەیان داوە بە مەلا مەسعود و مەلا مەزهەر و بە رۆژی رۆشن
و بە بەرچاوی پارتییەوە چی
جنێوی ئەخلاقی و سووکایەتی هەیە دەیکەن بە
خەلکی ئازادیخواز و هونەرمەندان و رۆشنبیران و نوسەران و هەلسوراوانی
بزووتنەوەی ژنان و مافەکانی مرۆڤ، و تەنانەت زۆر جار لە خوتبەی رۆژی
هەینییان لەبەر زۆر بڵیی تف لە دەمی مەلا مەسعود و مەلا مەزهەر
دەردەپەری و دەکەوی بە رووی خودی سەرانی پارتیشدا چ جای یەکیتی ئەوە زۆر
ئاساییترە.
خۆی لە بنچینەدا دەبوو جیگای ئەم مەلایانەی وەک بەشیر و مەسعود و مەزهەر ناو
ئیسلامییەکان بوایە نەک پارتی یان یەکیتی. هەر ئەم رۆلەشیانە لەناو
پارتی کە ئیمە وەک موهەریج پیناسیان بکەین. چونکە هەر وەک موهەرج چۆن
بە روالەت بۆ خۆشی و رابواردنی خەلک هەزار و یەک فرتوفیل و سحر و کاری
چاو هەلخەلەتاندن دەکات بەلام لە بنەرەتدا هەمووی
فشەیە و بۆ پارەیەتی
.ئەم مەلایانەش پیشەکەیان هەر وایە. وا خۆیان پیشان دەدەن کە ئەوان
بەرگری لە هەق و بەرژەوەندییەکانی خەلکی هەژار و ستەمدیدە دەکەن وبە
روالەت دژی دەسەلاتن بەلام خۆیان لە ژیرەوە لەگەل دەسەلات دەستیان
تیکەلە و کاتیک دەچنە بەردەم سەرانی دەسەلاتەوە سەمایان لەبەر دەکەن. ئەمە ئەوەش لەولاوە بوەستی کە ئەم مەلایانە کاتیک سەیر دەکەن سەدان و
بگرە هەزاران کەسی خۆش خەیال و تەفرەخواردوو سەر دەلەقینن بۆ قسەکانیان
ئیتر سەد ئەوەندەی تر سەرگەرم دەبەن بەم کاری موهەرجییەیان.
هەلبەت هۆکاری ئەوەش کە ئەم کەسانە کە دەبنە مەلا و ئەو رۆلانە دەبینین
لە راستییدا ئەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە خودی ئیسلامەوە وەک مەنزومەیەکی
عەقیدەیی و سیاسی و کەلتووریی کە بەشیکی
سەرەکییە لە دەسەلاتی سیاسی
چینی چەوسینەری بۆرژوازی بەسەر جەماوەری کریکار و تویژە ستەمدیدە
ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکانەوە.
ئاخر هەر لەم روانگەیەوەیە کە پارتی دەیەوێ لە
دەستووردا هەرچی زیاتر
ئیسلام تیکەل بکا و شەریعەی ئیسلام ببیتە سەرچاوەیەکی
سەرەکیی لە
دارشتنی دەستوور و یاساکاندا.
هەر بە پالپشتی ئەم موهەریجانە و دەستە و تاقمە ئیسلامییەکانی تری
بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی توانی یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینییەکان و
نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و دابونەریت و ئەخلاقی داسەپاوی ئیسلامی و
خیلەکی دەربکا و یاسای
فرەژنیی و قەدەغەکردنی خۆپیشاندان و رادەربرین
و چەندین یاسای تری کۆنەپەرستی دەربکات کە هاوشیوەی یاساکانی بەعسن.
ئەمرۆش ئەم موهەریجانەی وەک مەلا مەسعود و مەلا مەزهەر و... هتد کە بە
پالشتی دەستوور و یاساکانیان هاوکات بە تاکتیک دەیان هیننە پیشەوە و
سووکایەتی بە گۆرانیبێژی وەک پەرواز و سەدان هەزار و ملیونان کەسی
ئازادیخواز دەکەن و لە قسەکانیشیان پاشگەز نابنەوە ئەمە هەمووی بە
قازانجی مانەوەی زیاتر خۆ راگرتنی پارتی یە هەم بەرامبەر نەیارە هاوچینەکانیانە کە ئەوە چەند سالە خۆیان وەک موعارەزەی پارتی هەلخستوە و
هەم بەرامبەر جەماوەری بە تەنگ هاتوو تا بە هەموو شیوازیک پاشەکشە بە خەلک
بکا.
بۆیە پێویستە جەماوەری ئازادیخواز بە گشتی، هونەرمەندان و رۆشنبیران و
نووسەران و رۆژنامەنووسان و هەلسووراوان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و
ژنان و منداڵان و لاوان و چەپەکان بە تایبەتی ئەم موهەریجانە بناسن و لە
کات و ساتی خۆیدا نارەزایەتییان بەرامبەر دەربرن و بیانکیشنە دادگا و
ریسوایان بکەن و ئەم دەمامکانەی رووی دەسەلات داماڵن.
١\٦\٢٠١٣
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|