په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٣\٢٠١٥

(مومتاز حەیدەری) دانەری ئەدەبیاتی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی ژنانی کوردە.

شە ماڵ عادل سەلیم  


لە دوا ژمارەی گۆڤاری (لەیلا قاسم لەیلا زانا) دا کە لە ٨ی ئاداری ئەم ساڵ و بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان لە شاری هەولێری خۆشەویست دەرچوو، ،ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد مامۆستا حەیدری تابلۆیەکی رەنگینی وێنەو خەبات و بەرخۆدانی پۆڵێک پێشمەرگەی ئافرەتی کوردستانی نەخشاندووە و گۆڤارەکەی تایبەت بە شەهیدە ئافرەتە سەربەرزەکانی کوردستان کردووە ،کە تا ئێستا لەمێژووی کۆن و نوێی بزاڤی رزگاری خوازی کورد ،هەرگیزشاکاری لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە.


کاک مومتاز، بە (مومتازی) مێژوو بۆ نەوەکانمان تۆمار دەکات ، هەربۆیە (لەیلا قاسم لەیلا زانا ) بۆتە ناسنامەی راستەقینەی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان.


(لەیلا قاسم لەیلا زانا) ئەو لاپەڕە پڕشنگدارەیە کە سبەی رۆژە، کاتێک (ئەمڕۆ دەبێتە مێژوو) ، گۆڤاری (لەیلا قاسم لەیلا زانا) لە داگای مێژوو دێتە قسە و هاواردەکات و دەڵێت:


ئەو میللەت و خاکەی کە داگیرکەرانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەشی كردوون ، مومتاز حەیدەری لە (لەیلاقاسم لەیلا زانا)دا کۆی کردونەتەوەو و سنورە دەستکردەکانی بەیەک دەنگ و یەک رەنگ و یەک هەڵوێست تێکوپێک دا و پێش هەرهەموو کەس و لایەن و حزبێکی کوردستانی جاڕی کوردستانی گەورەی دا، خەبات و کێشەی ئافرەتانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان ، بە دۆکۆمێنت کرد و دۆزی ڕەوای گەلەکەمانی بەهەموو جیهان ناساند.


بەڵێ درەنگ یا زوو، خۆری ئازادی و یەکگرتن و یەک پارچەیی لە ئامێزی (لەیلا قاسم لەیلا زانا) هەڵدێ و مەدالیای شه‌ره‌ف ومەردایەتی و راستگۆیی و ڕێزلێنانیش بە کاک مومتاز دەبەخشرێت.


بەڵێ.. بەڵێ کاک مومتاز : ژنان هێزی ژیانن.


(لەیلا قاسم لەیلا زانا)ش ئەو روناکییەیە کە تاریکی و کۆیلایەتی لەگۆر دەنێت و ئازادی بۆ ژنان و سەرجەم مرۆڤایەتی بەدەست دێنێت.

لە کۆتاییدا دەڵێم:


کاک مومتاز بە کار و کردەوە و خەباتی درێژخایەنی بۆ هەموومانی سەلماند، کە دانەری ئەدەبیاتی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی ژنانی کوردە لە هەرچوارپارچەی کوردستانی لە خاچ دراومان، (لەیلا قاسم لەیلا زانا)ش شاهیدی ئەم راستیەن
.

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک