١٤\١٠\٢٠١٢
(مو یان)
خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵیان پێبەخشی!

وەرگێڕانی لە فارسییەوە:
نەهرۆ
گوان
موئە ناز ناوی ئەدەبی (مو یان)ە، ناز ناوەکەی بەواتای (قسە مەکە) (بێدەنگ
بە) دێت، لە شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، بەیەکی لە ناوبانگترین
چینیەکان دەژمێردرێت کە زۆرێک لە بەرهەمەکانی لە لایەن دەسەڵاتی
چینیەوە سانسوری لەسەرەو ناهێڵن بڵاوبێتەوە!
مو یان لەساڵی ١٩٥٥ لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری گوئومی کە کەوتۆتە
پارێزگای شاندونغ ی چینەوە لەبنەماڵەیەکی جووتیار هاتۆتە دنیاوە،
لەزەمانی شۆرشی فەرهەنگی وازی لە قوتابخانە هیناوەو لە کارخانەی
بەرهەمهێنانی بەروبومی نەوت دەست بەکار بووە، دوای شۆرشی فەرهەنگی
چووەتە ریزی سوپای میللی ئازادیخوازەوە، لە ساڵی ١٩٨١ کاتێ کە سەرباز
بوو دەستی دایە نووسین، دوای سێ ساڵ بوو بە مامۆستا لە بەشی ئەدەبیات
لە ئەکادیمیای فەرهەنگی سوپای ئازادیخواز، لە ساڵی١٩٩١ پلەی ماجستەری
بە دەستهێنا لە زانکۆی چین بۆ مامۆستایان.
شێوازی نووسین!
مو یان لە نووسینەکانی دا ئیلهام لە ئەزموونی لاویەتی و ژیان لە زێدی
خۆی وەردەگرێ، ئەزموونی هەژاری وبرسیەتی و سەرکوتکردنی لەلایەن باوکێکی
دڵسەختەوە.
پیتەر ئەنگلاند سەرۆکی ئەکادیمیای نۆبڵ دەڵێ، بەرهەمەکانی مو یان لە
پیشینەی دێهاتی خۆی و ئەفسانەی مەحەلی کە لە مناڵی گوێیی لێبووە
سەرچاوە وەردەگرێ.
ئەو دەربارەی زراعەت و ژیان لە گوندەکان دەنووسێ، سەبارەت بە خەڵکانێک
کە بۆ مانەوە لە ژیان هەوڵ ئەدەن بەشێوەیەک کە کەرامەتیان پارێزراو بێت،
هەندێ جار گرەو دەبەنەوە، هەلبەتە زۆر جاریش ئەدۆڕێنن.
رۆمانەکانی!
١/ باران لە شەوی بەهاردا.
٢/ گەنمەشامی سوور (١٩٨٧).
٣/ گۆرانیەکانی گیای سیر (١٩٨٨).
٤/ کۆماری شەراب (١٩٩٢).
٥/ مەمکە گەورەکان و سمتە زلەکان(١٩٩٦).
٦/ مەرگی کورسی (٢٠٠٤).
٧/ مەرگ و ژیان لە چاوەروانی مندا(٢٠٠٦).
داستانی کورت!
- تەقینەوە چەند داستانێکی تر.
- سیفو، هەموو شتێ دەکا بۆ ئەوەی پێکەنین دەستەمۆ بکا(١٩٩٩).
خەڵاتەکان:
١٩٩٨ هەڵبژادەی خەڵاتی نێونەتەوەیی نیوستاد بوو بۆ ئەدەبیات.
٢٠٠٥ خەڵاتی کریامای وەرگرت.
٢٠٠٦ خەڵاتی فەرهەنگی ئاسیایی فوکاکا وەرگرت.
٢٠٠٧ هەڵبژاردەی خەڵاتی ئەدەبی ئاسیا بوو.
٢٠٠٩ خەڵاتی نیومن بۆ ئەدەبیاتی چینی وەدەستهێنا.
٢٠١٠ بوو بە ئەندامی شانازی لە ئەنجومەنی زمانی هاوچەرخ.
٢٠١١ خەڵاتی ئەدەبی مائودات وەدەستهێنا.
٢٠١٢ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب پێبەخشرا.
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات!
لە ١١ی ئۆکتۆبەر ئەکادیمیای سوێد رایگەیاند کە خەڵاتی نۆبڵ بۆیە
دراوەتە ئەم نووسەرە چینیە لەبەر ئەوەی نووسینەکانی واقعیەتی تێکەڵاوە
بە وەهم، ئاوێختەیە بە داستانی عامیانەو مێژوو، لە زەمەنی راگەیاندنی
ئەم هەواڵە تەمەنی نووسەر ٥٧ ساڵانە، سەدوو نۆهەمین کەسە کە خەڵاتی
نۆبڵ وەرگرێ، یەکەمین چینیە کە دانیشتووی وڵاتی چینەو سەرکەوتوو بوو لە
بەدەسهێنانی ئەم خەڵاتە ئەدەبییە پایەبەرزە، پێش ئەم لە ساڵی دوو هەزار
گائو شینگجیان خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی وەدەستهێنا، گەرچی بەرەگەز چینی
یە بەڵام ناسنامەی فەرەسی هەڵدەگرێ.
پیتر ئەنگلاند سەرۆکی ئەکادیمیای سوێدی گووتی، لەزەمەنی راگەیاندنی ئەم
هەواڵە، مو یان لەگەڵ باوکی لە ماڵەوە بوو، کاتێ گوێبیستی هەواڵەکە بوو
خۆشحاڵبووەو هەروا سەری سوڕماوە، ئەنگلاند لە درێژەی قسەکانی دا گووتی،
مویان لە نووسین دا خاوەن شێوازێکە بە جۆرێک نێو لاپەرەی نووسینی
بخوێنیتەوە پەی پێ ئەبەی، ئەزانی نووسینی ئەوە.
ئەم هەواڵە بە جارێک غروری میللی چینیەکانی ورووژاند تەنانەت لە تۆری
ئەنتەرنێت رەنگی دایەوە، یەکی لەوانەی کە سەردانی ماڵپەری خەڵاتی نۆبڵ
دەکەن بەم شێوەیە سەرنجی خۆی دەربریوە (چین رادەپەرێ). دەزگاکانی
راگەیاندنی وڵاتی چین بەشێوەیەکی بەرفراوان رەنگدانەوەی ئەم هەواڵەیان
پێوە دیار بوو، لەکاتێکدا کە لە ساڵی دوو هەزار و دە کاتێ خەڵاتی نۆبڵ بۆ
ئاشتی درایە (لیو شیائوبو) نووسەر و
چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی، دەزگاکانی راگەیاندنی دەوڵەتی
چین هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەدا!
ئەو فیلمە سینەماییانەی کە لە بەرهەمەکانی
مو یان وەرگیراون ئەمانەن:
- ١٩٨٧ گەنمە شامی سوور لەدەرهێنانی ژانگ ییمو.
- ٢٠٠٠ ساتەکانی شادومانی لە دەرهێنانی ژانگ ییمو.
- ٢٠٠٣ نوآن لەدەرهێنانی جیانکی.
_________________________________
تێبێنی: لە
ویکیپیدیا بەشی فارسی وەرگیراوە.
نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ
|