٩\١\٢٠١٧
نائارامیی
کۆمەڵگە.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
جیاوازیی جۆراوجۆر و ریشه‌یی له‌نێوان
كۆمه‌ڵگه نه‌ریتییه ساده و كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه ئاڵۆزه‌كاندا هه‌یه،
چ له ڕووی شێوازی دابه‌شكردنی رۆڵ و كاره‌كان، چ له ئاستی
به‌رهه‌مهێنان و ژێرخانی ئابووریی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام جیاوازییه‌ك كه
زۆر جار خه‌ڵكی ئاسایی له كاتی قسه‌كردنیاندا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پێ
ده‌كه‌ن، یان له ژیاندا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بوونی ئارامی و
دڵنیایی و نه‌بوونی ترسی گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا. مرۆڤی
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه كه‌متر له‌ژێر فشاره جۆراوجۆره‌كانی كار و
به‌رهه‌مهێنان و ململانێی نێوان كرێكاره‌كان و خاوه‌ن كار
ده‌یانناڵاند، زۆرینه‌یان هه‌ر خۆیان خاوه‌ن كار و كرێكاریش بوون،
مانه‌وه و زیان و قازانجیان نه‌به‌سترابووەوه به رێسا و یاساكانی
بازاڕ و بیركردنه‌وه‌ی قه‌ده‌ری به‌سه‌ردا زاڵ بووه. ئه‌م حاڵه‌تی
ئارامی و دڵنیاییه له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا له‌به‌ین ده‌چێ و زیاتر
به‌ره‌و جووڵه و ناجێگیری ده‌ڕوات. له كۆمه‌ڵگه‌ی ساده‌دا
باووباپیران و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان قورساییان هه‌یه و نه‌وه
تازه‌كانیش له هه‌موو شتێك چاویان لێ ده‌كه‌ن و شاره‌زاییه‌كانیان به
گرنگ داده‌نرێ، كه‌چی له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا مرۆڤ پێشكه‌وتن ده‌كاته
ئامانج و له داهاتوودا ده‌ڕوانێ و چاوی له گۆڕانی بارودۆخی ئابووری و
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كه‌سه
به‌ته‌مه‌نه‌كان له شوێنه‌كانیان دوور بخرێنه‌وه و خۆیان جێیان
بگرنه‌وه.
مرۆڤ به سروشت بوونه‌وه‌رێكی خۆگونجێنه و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره
بارودۆخێكی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌كات، ئینجا چ ژینگه‌یی یان مرۆیی بێت،
به‌ڵام تا گۆڕانكارییه‌كان زۆرتر بن و سیسته‌مه‌كان ناجێگیر بن، ئه‌وا
مرۆڤ زیاتر نائارام ده‌بێ و ترس دایده‌گرێ. له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنیشدا
سه‌رمایه‌داره‌كان یاساكان داده‌ڕێژن، گه‌مه‌كانی بازاڕیش كۆنتڕۆڵی
ژیانی هه‌موومان ده‌كا، به مه‌به‌ست زیاتر شت ده‌گۆڕن تا مرۆڤ ببێ به
به‌كاربه‌رێكی تێرنه‌بوو و ناڕازی و به‌رده‌وام به‌دوای شت‌دا بگه‌ڕێ،
هه‌ر تۆزێك داهاتی زیاتر بێ بچێ له كڕینی شته تازه و
تاقینه‌كراوه‌كاندا خه‌رجی بكات.
به‌ستانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان به‌یه‌كه‌وه، چه‌نده ده‌بێته
هۆكاری زیاتربوون و خێراتربوونی به‌ده‌ستكه‌وتنی كه‌لوپه‌كان، ئه‌وا
هێنده‌ش ده‌بێته هۆی زۆربوونی ترس له‌ناو چین و توێژه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه به سیسته‌مه‌كه‌وه به‌ندن، ترسی خاوه‌ن
بڕوانامه‌كان له له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان، ترسی كرێكاره‌كان له
شوێنگرته‌وه‌یان به ئامێر و رۆبۆته‌كان، ترسی نماییشكار له
قه‌ڵه‌وبوون له كاتی وه‌ستان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا، ترسی خێزانه‌كان
له هه‌ڵوه‌شانه‌وه به‌هۆی كێشه‌كانی ژیانه‌وه، ترس له هه‌ژاری، ترس
له تیرۆر، ترس له داته‌پینی كۆمه‌ڵایه‌تی، ترسی ده‌وڵه‌مه‌ند و
سه‌رمایه‌دار له مایه‌پووچبوونی ئابووری، له هه‌موو لایه‌ك ترس
ده‌وری داوین، ترس له داهاتوو، ترس له له‌ده‌ستدانی ئه‌و شتانه‌ی كه
هه‌مانه، ترس له نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن، ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی
شێرپه‌نجه، ترس له رابردوو به‌وه‌ی كه ره‌نگه به‌هۆی
ته‌كنه‌لۆجیاوه چه‌ند شتێك یان چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی رابردوو
سه‌رهه‌ڵبده‌ن كه بیریان لێ ناكه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و ترسانه
له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و سه‌رمایه‌داری و په‌ره‌سه‌ندنی
ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و زۆربوونی زانیاری، بوونیان ئه‌سته‌مه.
نیكلاس لومان، كۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی له تیۆری تایبه‌ت به
سیسته‌م و بونیاده‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌بوونی ترس و
نادڵنیایی، تاكه سیما و خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كانه كه هه‌موو
چین و توێژه جیاوازه‌كان له‌سه‌ری كۆكن، ترس پرنسیپێكه له هه‌موو
باره‌كاندا بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێستادا رێژه‌یی بن، ئه‌وا ترس پره‌نسیپێكی ره‌هایه، هه‌موو
مرۆڤه‌كانیش ترس و نادڵنیاییه‌كانی خۆیان به ره‌وا داده‌نێن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپی، كه به
سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كان داده‌نرێن، له رێگای یاریكردن به‌م
ترسه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه بردراون، هه‌ر لایه‌نێك توانیبێتی
ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ترسانه پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌رچی ناواقیعیش بێ،
ئه‌و لایه‌نه توانیویه‌تی ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، كێشه‌كه‌ش
له‌وێوه ده‌ست پێده‌كا كه كه‌سه‌كان ترس و نائارامییه‌كانیان له
روانگه‌ی تایبه‌تیی خۆیانه‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه و هۆكاره‌كانی دیار
ده‌كه‌ن، بۆیه پشت به‌ستن به زانست له شیكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه و
بنه‌ما و ره‌وایه‌تیی ترسه‌كانیان هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆ ناگێڕێ له
كه‌مكردنه‌وه و ره‌واندنه‌وه‌یاندا.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|