١٧\٣\٢٠١٠
نابێ ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی مامۆستا حوسێن له‌یادبکرێ.

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
هه‌ڵوێسته گه‌وره‌کان که‌من و هه‌موو که‌س ناتوانن ببن به خاوه‌ندی،
به گه‌وره‌یی خاوه‌نه‌کانیان باڵایان به‌رزه،
ئه‌و هه‌ڵوێسته گه‌ورانه
هه‌میشه له‌و مرۆڤانه‌وه ده‌رده‌چن خۆ نه‌ویستانه کاریان کردووه‌و
چاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێکی مادی و مه‌عنه‌ویان له که‌س نه‌کردووه،له
سێبه‌ردا سوتاون،
نه‌یان هێشتووه که‌س به هه‌ڵوێسته‌کانیان بزانێت،
وه‌ک
ئه‌رکێکی مرۆڤانه کاره‌کانیان ئه‌نجام داوه،
مامۆستا حوسێن یه‌کێکه
له‌و مرۆڤه گه‌وره
و سه‌نگینانه.
ساڵی2009،ڕێک ڕۆژی 16-3-2009،کاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ ،مامۆستا حسێن که‌ریم
ساڵه‌ح دانیشتووی شاری ده‌نهاخ له هۆڵه‌ندا و له دایک بووی گه‌ڕه‌کی
کانی عاشقانی شاری هه‌ڵه‌بجه، پێش ده‌ست پێکردنی مه‌راسیمی هه‌ڵه‌بجه
له به‌رده‌م باڵاخانه‌ی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له
جیهان ئاماده بوو،یه‌که‌م که‌س گه‌یشت و تا دوا گروپیش مایه‌وه،پاش
ته‌واو بوونی مه‌راسیمه‌که وتی :ده‌ڕۆم نه‌شته‌رگه‌ری شێر په‌نجه‌م هه‌یه.
به‌ڵێ ئه‌و ڕۆژه و پاش چه‌ند کاتژمێرێک له ئاماده بوونی له یادی هه‌ڵه‌بجه
مامۆستا حوسێن نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک سه‌نگینی بۆ کرا و خۆشبه‌ختانه سرکه‌وتوو
بوو تیایدا .
مرۆڤێکی ئاوا گه‌وره،له چرکه ساته‌کانی پێش ئه‌گه‌ری مان و نه‌ماندا،
ده‌یه‌وێت دوا ژوانی له‌گه‌ڵ یاداوه‌رییه تاڵه‌کانی شار و نه‌ته‌وه‌که‌ی
بێت ،هه‌ر ئه‌و شاره هه‌زاران کوردی دی تێدایه،به‌شێکی ته‌نانه‌ت
باشترین موچه‌شیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌سه‌ر حیسابی برسیه‌کانی کوردستان،
به‌ڵام ئاماده نین یه‌ک کاتژمێری خۆیان بۆ ئه‌و یاد و بۆنانه ته‌رخان
بکه‌ن.
|