٢٩\٥\٢٠١٥
نابێ لێگه‌ڕێین
کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی رۆژاوا
له‌سه‌ر ده‌ستی
کۆمپانییه گه‌وره‌کان و ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن.
زاھیر باھیر
- بەشی یەکەم -
بەرلەوەی بچمە سەر کرۆکی
باسەکەم دەبێت گەر بە کورتیش بێت لەسە دوو مەسەلەی گەلەک گەورە لە
باکوری کوردستان کە زۆر بە توندی گر ێدراونەتەوە بەو باسەی سەرەوە و
پەیوەندییەکی بەتین و بەھێزیان بەیەکدییەوە ھەنە، بدوێم. بۆ ئەمەش من
لە نێوانی ٨/٥ و ٢٢/٥/٢٠١٥ دا بۆ دوو ھەفتە چووم بۆ شارەکانی کوردستانی
باکور: ئامەد ، وان ، جۆڵەمێرگ ( ھەکاری) و شاری گەڤەر. دواتر گەڕامەوە
بۆ شاری سروچ تاکو لەوێوە بچم بۆ کۆبانی.
ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌فه‌ره‌که‌م سێ خاڵی گرنگ بوو یا ڕاسستر لتێگه‌یشتن
و لێچوونه‌وه‌یه‌ك بوو له سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ. یه‌که‌م: ڕۆڵی خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کان له‌و شارانه‌دا و لێكچوون و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
که له ڕۆژاوادا هه‌ن. دووهه‌م: دروستکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
کۆبانی ، سێهه‌م: ئابوری ئاینده‌ی ڕۆژاوا. گه‌رچی براده‌رانی که‌جه‌ده
و لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕۆژاوا له شاری ئامه‌د و سروچ هه‌وڵێکی
زۆریان بۆ دام به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌متوانی بچمه کۆبانی.
ئه‌و دوو مه‌سه‌له گرنگه‌ی که په‌یوه‌ندییان به کۆبانی و کانتۆنه‌کانی
دیکه‌ی ڕۆژاواوه تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌یه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن، که
ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بکه‌م:
یه‌که‌م: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوو له تورکیا:
هه‌ڵبه‌ته گه‌لێکمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که مانگی داهاتوو گه‌لانی
تورکیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه . هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی
تورکیا نه‌ك هه‌ر ڕووداوێکی مێژووییه بۆ کوردانی باکور له تورکیا به‌ڵکو
له هه‌قه‌تتدا بۆ هه‌ر هه‌موو گه‌لانی تورکیا، هه‌مان بایاخی هه‌یه.
سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یا تورکیا چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و
دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، واته ئۆردگان و پارته‌که‌ی ، ئاکه‌په، ده‌ستکراوه‌تر
و ده‌سه‌ڵاتدارتر و لایه‌نی دیکتاتۆرییه‌ته‌که‌ی زاڵتر و مافه‌کانی سه‌رجه‌می
مرۆڤیش له تورکیا له‌وه‌ی ئێستاش کاڵتر ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوانی زه‌برو
زه‌نگی پۆلیس و کوشتن و بڕینی پتر ده‌کرێت، به کورتی ئه‌جه‌نده‌ی
دیمۆکراتی ئیسلامی له تورکیادا به هه‌موو ورد‌و درشته‌کانییه‌وه ، به‌سه‌رکه‌وتنی
ئه‌که‌په، پیاده‌ده‌کرێت. یاخود ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وڵاتی تورکیا به‌چه‌ند
هه‌نگاوێك ده‌باته پێشه‌وه و ده‌ستی ئاکه‌په و ئۆردگان و ئه‌جه‌نده
ئیسلامییه‌که‌یان کورتده‌کاته‌وه، گه‌ر سه‌راپای ئه‌و به‌رنامه
ڕادیکاله‌ش که هه‌یه نه‌توانرێت کاری پێبکرێت و ته‌نها نیوه‌شی به‌کاربهێنرێت،
ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه مێژوی تورکیایه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کات. هه‌ر
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گه‌ر کورد له‌وێ بتوانێت به‌و ڕێژه‌یه‌ی که بۆی
دانراوه ده‌نگبهێنێت، ئه‌وه ئاینده‌ی تورکیا ، مه‌گه‌ر بکه‌وێته‌وه
ژێر ڕکێفی جێنڕاڵه‌کان، ده‌نا بۆ یه‌کجاری ده‌گۆڕێت.
له ئامه‌د و وان و جۆڵه‌مێرگ و هه‌روه‌ها له گه‌ڤه‌ریش چاوپێکه‌وتنێکی
زۆرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئه‌وێدا کرد که هه‌ر هه‌موویان سه‌رقاڵی که‌مپه‌ینی
هه‌ڵبژاردن، بوون، سه‌رسه‌ختانه و لێبڕاوانه له هه‌وڵی په‌یداکردنی
ده‌نگی زیاتردان بۆ پارتی دیمۆکراتی گه‌لان (HDP).
کاندیده‌کان و که‌سه سه‌ره‌کییه‌کانی که ئه‌رکی به‌ڕێکردنی که‌مپه‌ینه‌که‌یان
له‌سه‌ر شانه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به ڕوداوێكی مێژوویی ده‌زانن و
پاساویشیان ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌یه، که زۆر گرانه که له‌گه‌ڵیاندا
یه‌کنه‌گریته‌وه:
•
ئه‌مه یه‌کەم جاره که له مێژوی ئه‌وێدا که کورد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا
وه‌کو حیزبێکی سیاسی به‌شداری ده‌کات، که تاکو ئێستا وه‌کو که‌سانی سه‌ربه‌خۆ
به‌شدارییان له په‌ڕله‌ماندا کرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌که‌م
جاریشه که خه‌ڵکانێکی زۆری غه‌یره کورد پاڵپشت و هاوکاری کورد بکه‌ن
له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا ڕادیکال که به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر هه‌مووان
وه‌کو یه‌ك ڕه‌چاو ده‌کات و ده‌پارێزێت، له‌و حیزبه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
کۆببنه‌وه.
•
ئاشکرایه ئاکه‌په و ئۆردگانی سه‌رۆك، به پرۆسه‌ی ئاشتی، ناچارکراون
. کوردانی باکور به خه‌بات و تێکۆشانی نه‌پساوه‌ی خۆیان ملیان به
ئاکه‌په داوه که کار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی
ببات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا ئاکه‌په هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ ئه‌م
پرۆسه مێژوییه نه‌ناوه و له خۆ دزینه‌وه‌دایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
ده‌کات که کوردان له‌م پرسسه‌یه‌دا ده‌نگێكی ئاوا نه‌هێنن و نه‌بنه
هێزێکی سه‌ره‌کی له په‌ڕله‌ماندا تاکو گوژمێکی گه‌وره به پرۆسه‌ی
ئاشتی نه‌ده‌ن . که‌واته ده‌نگهێنانی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
گرنگه و گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتێك ده‌بێت بۆ کوردانی باکور.
•
به‌رنامه‌ی یاخود مانیفێسته‌ی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان ، به‌رنامه‌یه‌کی
زۆر ڕادیکالانه‌یه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی به کورد و
تورك و ئازه‌ری و .. هتد. به کێشه‌ی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی
و کولتوریی و دینییه‌وه ، گرتۆته‌وه ، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر
جێنده و یه‌کسانی ژنان و پیاوان و کۆتاکردنی ده‌ستی کۆمپانیا گه‌وره‌کان
و ناساندنی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا و کێشه ی قوبرس و ناسینی مافی نه‌ته‌وه
و دین و کولتور و مافی تاك و گه‌لێکی دیکه ده‌کات.
•
ئاشکرایه که کۆبانی پێویستی به بیناکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه،
ته‌نها ڕێگایه‌کیش (کۆریدۆریکیش) بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌مه یا ده‌بێت
خودی سوریا بێت یاخود وڵاتی تورکیایه . بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی به هه‌ر
ڕێگایه‌کیان بێت واته یا له ڕێگه‌ی کۆمپانییه‌کانه‌وه یاخود له
ڕێگای کاری هه‌ره‌وه‌زیانه به‌هاوکاری چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و
ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهانه‌وه هه‌ر ده‌بێت له ڕێگای تورکیاوه
بێت . بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی تورکی ده‌بێت ملبدات ، که له ئێستادا ته‌نها
قه‌بوڵی چوونه ناوه‌وه‌ی پێداوتستییه مرۆییه‌کانه، نه‌شتێکی دیکه،
ده‌کات. که‌واته له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رکه‌وتنی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، گرنگه و ده‌توانیێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر سه‌باره‌ت
به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی ببینێت.
گومانی تیادانییه که پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له تورکیا به‌هۆی ئه‌و
خاڵانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان، تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه
، که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری
شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان به کێشانی هێڵێکی گه‌وره خۆی جیا ده‌کاته‌وه
، دیاره تێشکانیش له‌م پرۆسسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا ، ڕه‌وتی پێشه‌وه‌چوونی
خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور ، ناوه‌ستێنێ و سستیان ناکات.
٢٧\٥\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|