٢\٦\٢٠١٥
نابێ لێگه‌ڕێین
کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی رۆژاوا
له‌سه‌ر ده‌ستی
کۆمپانییه گه‌وره‌کان و ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن.

زاھیر باھیر
- بەشی
دووەم -
دووه‌م: خۆسه‌ریی دیمۆکراتیییه‌کان و جیاوازییان
له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوا:
خاڵه لێکچووه‌کانی نێوانی ئه‌م دوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گه‌لێك
زۆرن له‌وانه : بڕواکردنه سه‌رخۆو بڕوابوون پێیان و کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتنیان،
هه‌بوونی چه‌نده‌ها گروپ و کۆمیسۆن و لیژنه‌ی خۆجێیی و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل
له گونده‌کان و شاره‌کان و سه‌رشه‌قامه‌کان ، کارکردنی هه‌ره‌وه‌زیانه‌و
خۆبه‌خشانه، بڕیاردانی به کۆمه‌ڵ له ڕێگای ئه‌نجوومه‌نه‌کان و ماڵی
گه‌له‌وه ، کارکردن له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی بڕیاره‌کان بۆناو ده‌ستی خه‌ڵکی
له گوند و شارۆچکه و شاره‌کاندا ، کارکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ناوه‌ندگه‌رێتی و لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ، کارکردن له‌سه‌ر
لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، بایاخدان به کێشه‌ی
ژینگه و ئیکۆلۆجی، باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی که شۆڕش ده‌بێت له‌بنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێبکات و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان نه‌ك هه‌ر به ته‌نها
سیاسه‌ت ، بگرێته‌وه ، کارکردن له‌سه‌ر کاڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی ئاین و
مه‌زهه‌ب و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌لێکی دیکه، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه
خاڵه ناوکۆییه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کانی ڕۆژاوا و خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کانی باکورن.
دیاره جیاوازییه‌کی زۆریش له نێوانیاندا هه‌یه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و بارودۆخه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یانی هێناوه‌ته
ژیانه‌وه و ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌یانی کردووه و ده‌کات ، له‌وانه:
• خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوه‌و
سه‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ن که له سوریادا به گشتی و کشانه‌وه‌ی
سوپای سوری و ئاماده‌بوونی خه‌ڵکی و باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی که ده‌یانخواست
ڕووبدات، ڕویدا. هه‌رچی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور هه‌نه سه‌ره‌نجامی
خه‌باتێکی دوور‌و درێژی جه‌ماوه‌رانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وێیه که له ڕێگای
په‌که‌که‌وه کردویانه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
• خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوا له
ئێستادا خۆیان گرتووه و خۆیان ده‌زگه‌ی سه‌ره‌کین له جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگه و حکومه‌تی سوریدا له کێشه و مل
ملانێیدا، نین. له هه‌قه‌تدا جگه له کانتۆنی جه‌زیره نه‌بێت داموده‌زگه‌ی
ئه‌سه‌د له دوو کانتۆنه‌که‌ی دیکه‌دا بوونی نییه . ئه‌مه‌ش وایکردووه
که ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه له‌و کارانه‌ی که ده‌یکه‌ن ده‌ستیانکراوه
بێت. هه‌رچیش خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور هه‌ن هێشتا له گه‌لێك
شار و له نێو گوندنشینه‌کاندا خۆیان به‌ته‌واوی و وه‌کو پێویست نه‌چه‌سپاندووه.
له ده‌ڤه‌ره‌کانی وه‌کو ئامه‌د و وان و جۆڵه‌مێرگ له مل ملانێیه‌کی یه‌کجار
گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ داموده‌زگه حکومییه‌کاندا . ته‌نانه‌ت له شارێکی
وه‌کو ئامه‌د-دا په‌یوه‌ندی له نێوانی شاره‌وانی و سه‌رۆکی پۆلیس و
والی شار و هێزی سه‌ربازیدا، نییه . له شاری وان-یش په‌یوه‌ندی
نێوانیان زۆر ئاڵۆزه و هه‌بوونی کێشه‌ی نێوانیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه
ئاڵۆزتریشی کردووه. له دانیشتنێکمدا له‌گه‌ڵ ئه‌و برادرانه‌ی ئه‌وێدا
(وان) وتیان " له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا که ویستومانه ناو‌ی شه‌قامه‌کان
بگۆڕینه سه‌ر کوردی گرفتێکی یه‌کجار زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تدا
بۆ دروست بووه".
• کێشه‌ی ڕۆژاوا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی
زۆر به‌باشی له سه‌ر ئاستی جیهانی ناسراوه و بووه‌ته مایه‌ی
ڕاکێشانی هاوکار ی و خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی زۆری چه‌پ و کۆمۆنیست و
سۆشیالیست و نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان . خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کانی باکور به سه‌ره‌نجامی کاری په‌که‌که ناسراوه و ده‌وڵه‌تی
تورکی و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و ده‌ردراوسێش ، په‌که‌که‌یان به
پارتێکی تیرۆریست له قه‌ڵه‌م داوه‌و پاگه‌نده‌ی ژاراویانه‌ی ئه‌وان
ڕۆڵێکی ئاوای بینیوه که له به‌هاو نرخی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی
ئه‌وێی، تا ڕاده‌یه‌ك که‌مکردۆته‌وه.
• به‌رده‌وامی جه‌نگی داعش له ڕۆژاوا‌و
لوشدانی به‌شی زۆری سه‌ره‌وه‌ت و سامانی ڕۆژاوا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ،
که کارێکی وایکردوه کارکردن له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی ئاینده‌ی کانتۆنه‌کان
و پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چوونیانی ، تا ڕاده‌یه‌ك دواخستووه و پر ۆسه‌که‌ی
هێواشکردووه ئه‌مه جگه له مه‌ترسی هێڕشی سوپای ئازادی سوریا و له‌شکری
سوری که به‌رده‌وامه و له‌وه ناکات، ئه‌وه مه‌ترسییه بڕه‌وێته‌وه.
به‌ڵام له باکوردا خۆشبه‌ختانه نه جه‌نگ هه‌یه و نه تا ئێستاش مه‌ترسی
ڕوودانییشی له ئارادایه.
• ڕۆژاوا وڵاتێکی کشتیارییه و له‌گه‌ڵ
هه‌بوونی نه‌وت و غاز و کبریت-دا ، گه‌رچی له باکوردا نه‌وت و غاز
زۆر که‌مه به‌ڵام وڵاتێکی یه‌کجار ، یه‌کجار کشتیارییه‌و ئاوێکی یه‌کجار
زۆریشی هه‌یه ڕوباری دیجله و ڕوباری دیکه و شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی ئه‌وێ
که زۆربه‌یان به‌فری ئه‌مساڵ ده‌گه‌یه‌ننه‌وه به ساڵی ئاینده و
ده‌ریای وان که له‌ناو جه‌رگه‌ی کو‌ردستاندایه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زه‌وی
و زاری به‌پیتی یه‌کجار فراون زه‌مینه‌سازی نه‌ك بۆ دروستبوونی خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کان،کرده‌وه به‌ڵکو ده‌سته‌به‌ری ژیانی ده‌یه‌ها ملیۆن خه‌ڵکی
له سای ئه‌و خۆبه‌سه‌ریی دیمۆکراتیانه‌ی ئاینده‌دا ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوانی نێوندێك بکه‌ن، که دابینی ژیانیان بکات..
• کاپیتاڵیزم له ڕۆژاوادا گه‌شه‌یه‌کی
به‌هێزی نه‌کردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نه کۆمپانیای گه‌وره و
نه کارگه و نه بیناسازی مه‌زنی تیادانیییه‌و گه‌لێك له و ڕواڵه‌ته
دزێوه سه‌رمایه‌داریانه که له وڵاتێکی وه‌کو تورکیادا ده‌یبینین
له ڕۆژاوادا بوونیان نین . گه‌رچی ئه‌مڕۆ له باکوری کوردستاندا ڕاسته
که شوێنده‌ستی کاپیتاڵیزم به‌و شێوه‌یه‌ی که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی
تورکیاد ده‌یانبینین ، نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیسته‌مه له
باکوری کوردستاندا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و پته‌وبوون و جێگیربوون ده‌ڕوات.
• سه‌ندیکاله کرێکارییه‌کان له باکور
زۆر به‌هێزن و ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه هه‌م له شاره‌وانییه‌کان و
نێو گروپه خۆجێییه‌کان و ئه‌نجوومه‌نه‌کان و هه‌م له‌سه‌ر کار ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی که پێوه‌ندییه‌کی تووندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ
٣ نقابه سه‌ره‌کییه‌که‌ی تورکیادا هه‌یه .
هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خسانی ئه‌م بارودۆخه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی گه‌شه‌کردوی
پیشه‌سازییه‌وه هه‌یه ، که تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م زه‌مینه‌سازییه له
ڕۆژاوادا نییه و سه‌ندیکال و سه‌ندیکالیسته‌کان هه‌م وه‌کو ژماره و
هه‌م وه‌کو ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی که له باکوردا له خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کاندا، ده‌یبینن، له ڕۆژاوا زۆر که‌مترن و کارایشییان که‌متره.
له‌و دانیشتنه‌ی که له‌گه‌ڵ برادرانی شاری وان-دا کردم زۆ ر به وردی
و تێروته‌سه‌ل باسیان له هه‌لومه‌ر‌جه هه‌نووکه‌ییه‌کان و بارودۆخه‌که‌ی
ئه‌وێ، کرد . باسیان له ته‌واجودی خه‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو
شوێنه‌کاندا کرد که هه‌بوونی خوودی ئه‌و هیزانه‌ش ئازادی لێقه‌ده‌خه
کردون ، فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ریان به‌به‌رده‌وامیش مه‌ترسی هه‌راسانکردن
و گرتن و سوکایه‌تیپێکردنیان، له‌سه‌ره. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان
هه‌ر به‌رده‌وامن له کارکردن به‌گه‌شه‌دان به لایه‌نه‌کانی خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کان . هاوکات کار‌و چالاکی ئه‌وان له کۆمۆسیۆنه‌کانی
ئابوری و سییاسی و په‌یوه‌ندییه‌کان و زمان و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی
و کشتوکاڵ و ژناندا به‌رده‌وامه و توانیویانه کارایی خۆیان له‌سه‌ر
له ٨٠٪ی ده‌ڤه‌ری وان دانێن و له
١٠٥٦ گونددا بوونیان هه‌یه و له
٤٠٪ ئه‌وێ جۆرێك له جۆره‌کانی
خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان ده‌ستبه‌کاره ، ڕێژه‌ی بوونی ژنانیش له ناو
هه‌ر هه‌موو دام‌و ده‌زگه‌کاندا به ڕێژه‌ی له ٥٠٪یه،
ئه‌مه له کاتێکدا که له ده‌ڤه‌ری وان-دا گه‌لانی دیکه‌ی وه‌کو ئازه‌ر
و ئه‌رمه‌ن و تورک ده‌ژین که ژماره‌یان ده‌چێته ٣٠٠٠٠
که‌س. شاری وان به هۆی هه‌بوونی ده‌ریای وانه-وه که ساڵانه گه‌شتیارێکی
زۆری بۆ دێت ، ئه‌مان پلانی داهاتوویان بۆ ئه‌وێ هه‌یه که له بواری
گه‌شت و گه‌شتیاریدا پرۆژه‌ی ئیکۆتۆریزمه ، واتا بایاخدان به شوێنه
گه‌شتیارییه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی ئیکۆلۆجی و پاراستنی ژینگه و زییان
پێنه‌گه‌یاندنی . پرسی ئیکۆلۆجی به‌شێکی گه‌وره‌یه له به‌رنامه‌ی
خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان.
ئه‌م براده‌رانه ئه‌و گرفتانه‌ی که له چالاکیه‌کانیاندا ، ڕوبه‌ڕویان
بوونه‌ته‌وه، نه‌ده‌شارده‌وه ، که له‌وانه هاتنه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی
داهاته که به بڕی له ٥٠٪ به‌هۆی
وێرانکارییه‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی جه‌ندرمه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیدا
تووشی هاتووه، هاتۆته خواره‌وه. متمانه نه‌بوونی خه‌ڵکی به خۆیان
، ئاماده‌نه‌بوونه له هاوبه‌شکردنی ئه‌وه‌ی که هه‌یانه، کولتوری سه‌رمایه‌داریانه
، نه‌بوونی ئازادی ، بوونی گرفتی سییاسیانه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
ئه‌مان بی ئومێد نین و دڵنیان که به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپ و گرفتانه‌دا سه‌ر
ده‌که‌ون و ده‌یانگوت " کارێكی ئاسان نییه که
٥٠٠ ساڵ کارکردنی ده‌سه‌ڵاتخوازانی تورك و و
ده‌وڵه‌تی تورکی له‌سه‌ر که‌نارخستنی تاك و کۆمه‌ڵ و سوکایه‌تیپێکردنیان،
هاندانی ونکردنی متمانه به خۆیان له چه‌ند ساڵێکدا یا وه‌ختێكی که‌مدا
پاکۆ بدرێت و مێنته‌ڵه‌تی خه‌ڵک و ئه‌و کولتوره باوه ، بگۆڕرێت، ته‌نها
ئه‌وه به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر و کردنی کاری نموونه‌یانه و شتی
دیکه ئه‌و گرفتانه جێگایان پێلێژ ده‌بێت و ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێت
. له جێگای داده‌نرێت " له بینینی هاو سه‌رۆکی هه‌ده‌پ و هاوسه‌رۆکی
پارتێکی دیکه‌ی ناوچه‌که که دژی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ڕاده‌وه‌ستانه‌وه
و هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی له شاری جۆڵه‌مێرگیش ، له نزیکه‌ی
پتر له کاژێرێك قسه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌وانیش به درێژی باسی خۆسه‌ریی
دیمۆکراتییه‌کانیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ کردم و په‌نجه‌یان خسته سه‌ر
گرفته هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیان، که ده‌توانرێت رێگر بێت له پێشه‌وه
چوونیان. به ئاشکرا ئه‌وه ده‌بینیت که هه‌تاکو به‌ره‌و شاره‌کانی سه‌رسنور
بڕۆیت کارکردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ختترده‌بێت، ئه‌مه‌ش به حوکمی
ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ڤه‌ره زیاتر ده‌ڤه‌رێكی قه‌ده‌خه‌کراوه ( مووحه‌ڕه‌مه‌یه)
ئه‌مه‌ش وای کرده‌وه که بوونی هێزێکی سه‌ربازی و پۆلیسی زۆر گه‌وه‌ره
له‌وێ ببینرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌شدا بڕیاری لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵکی
له‌وێ دڕی به‌و گرفتانه داوه و ده‌یانه‌وێت شاری جۆڵه‌مێرگ پێشه‌نگی
به‌جێگه‌یاندنی ئیکۆلۆجی (Pilot Ecology)
بێت هه‌ر وه‌کو چۆن شاری ئامه‌د پێشه‌نگی ئابوری باکوره، که له دوای
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ئاینده‌وه کاری سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه
، کارکردن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت
ئه‌وه‌ی که خاڵی جه‌وهه‌ری و کارایه له هه‌ردوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌که‌ی
ڕۆژاوا و باکوردا بروابوونه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل واته له گه‌له‌وه
بۆ گه‌ل که ئه‌مه‌ش له کرۆکی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه لایه‌نه‌که‌دایه
که ده‌ستی پێکراوه.
من له وتارێکی د‌یکه‌مدا که له‌ژیر ناو‌ی" ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و
باکوری کوردستان گومانی بۆ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگای
گروپه خۆجێیه‌کانه‌وه، نه هێڵاوه‌ته‌وه." نوسیم که هه‌ردوو شؤڕشی
کۆه‌مه‌ڵایه‌تی دوو شێوه مۆدێلی بۆ خه‌باتی سۆشیالیست و ئه‌نارکست و
ئازادیخوازانی جیهان ، نیشانداوه‌و ئه‌وه‌ی یه‌کاڵاکردۆته‌وه که ده‌توانرێێت
خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌کان دابمه‌زرێنرێت. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ که له
باکوری کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌رجه‌سته کردوه
که ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌که‌یدا
، دروستبکرێت یا ڕاسستر خۆی بسه‌پێنێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت له خاڵێکی گرنگی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که له بنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات . که تا ئێستا له هه‌لومه‌رجی ئه‌و شۆڕشه‌دا
به‌رچاوم نه‌که‌وتووه ، بدوێم. ده‌مه‌ویت بڵێم که ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه
که له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات دژی هه‌موو چه‌شنه ناوه‌ندگه‌رییه‌که
ده‌بێت له هه‌ره خاڵی لاوازی سه‌رمایه‌داری و له هه‌ره خاڵی به‌هیزی
سروشته مرۆیانه‌که‌ی کۆمۆنێته‌که‌وه ده‌ستپێبکات ـ که به‌ڕای من ئه‌و
خاڵه‌ش له هه‌ر وڵا تێكی ئه‌م جیهانه‌دا گونده‌کانه. گونده‌کانه به
تایبه‌ت له وڵاتانی گه‌شه‌نه‌کردوودا که هێشتا به ته‌واوی ده‌ستی نه‌گریسی
کاپیتاڵیزم نه‌یتوانیوه ده‌نگی سروشی گوندنشینی بتاسێنێ ، په‌یوه‌ندی
توندوتۆڵی تاکه‌کانی نێو گوندیی له یه‌کدی به‌ته‌واوی بترازێنێ ،
به‌هاو نرخی مرۆڤی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر تیادا هه‌ڵته‌کێنێ ، هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مانه‌ش دروستکردنی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل و بڕیاردان له‌سه‌ر کێشه‌کانیان
و حه‌لکردنیان، کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زیانه و ژیانی به کۆمه‌ڵیی و
دروستکرنی کۆمیونه‌کان زۆر ئاسانتر و عه‌مه‌لی تره ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
که لادێکان سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی، بێ ئه‌وه‌ی له
پێداویستییه‌کانیاندا ، به زۆری بۆ شاره‌کان و ده‌رامه‌تی شاره‌کان،
بگه‌ڕێنه‌وه.
دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له سه‌رجه‌می گونده‌کان و ته‌نینه‌وه‌یان
له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ده‌توانرێت کۆنفیدراسوێنی گونده‌کان پێک‌بێنێت و
ئاڵوگۆڕی پێداوایستییه‌کان له نێوانی ئه‌ڵقه‌کانی کۆنفیدراسوێنه‌کاندا
دا ڕووبدات. به‌ڕای من لادێکان، گونده‌کان ، سه‌ره‌کین و بنی بنه‌وه‌ی
شاره سه‌ره‌کییه‌کانی وڵاتن. هه‌ر به‌م شێوه‌ش وڵاتانی گه‌شه نه‌سه‌ندوی
دونیاش بنی بنه‌وه‌ی دونیای یا وڵاتانی گه‌شه‌کردوی سه‌رمایه‌دارین ،
ده‌ستپێکردن یا ڕوودانی شۆڕشی کۆه‌مه‌ڵایه‌تی له‌م جیهانه سه‌رمایه‌دارییه
گه‌شه‌نه‌کردووه‌دا گه‌لێك ئاسانتره ئه‌مه‌ش له خۆێدا ده‌بێته هۆی
لاوازکردنی شارگه‌له مه‌زنه سه‌رمایه‌دارییه‌کانی جیهانی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا
و ئه‌وروپا و که‌نه‌ده و ئوسترالیا و ڕوسیا و شوێنه‌کانی دیکه.
من به ته‌واوی باوڕـم به‌وه هه‌یه که له کاتێکدا بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه
ئازادیخوازه‌کان ، بزوتنه‌وه ڕادیکاله دژه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کان
که له‌م وڵاته زه‌به‌لاحانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردن ، له
ڕاده‌ای نه‌بووندان، هاوکاتیش خۆپایشاندان و مانگرتنه زڕه‌کان و
نقابه زه‌رده‌کانی پارێزه‌ری سیسته‌م، که نه‌ك ته‌نها هه‌نگاوێك
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بردۆته پێشه‌وه به‌ڵکو به چه‌ند هه‌نگاوێکیش
ئه‌و شۆڕشه‌یان ، پاشه‌کشه پێکردوه و پێده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌مانه
بۆ ئێمه‌یه‌ك که باوه‌ڕمان به شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و دژی ده‌وڵه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتین ، باشترین زه‌مینه‌یه‌ك که له ئێستادا بتوانین کاری
تیادا بکه‌ین به‌کارهێنانی سه‌نگ و توانای خۆمانه له یه‌کێك له‌و
خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی ڕؤژاوا و باکوردا. ( هه‌وڵده‌ده‌م له هه‌لێکی
دیکه‌دا به درێژی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرۆژه یه)
_________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/nabelegereyn.htm
٢٧\٥\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|