٤\٦\٢٠١٥
نابێ لێگه‌ڕێین
کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی رۆژاوا
له‌سه‌ر ده‌ستی
کۆمپانییه گه‌وره‌کان و ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن.

زاھیر باھیر
- بەشی
سێیەم (کۆتایی) -
کۆبانی و
ئاوادانکردنه‌وه‌ی:
پاش بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌زاندنی داعش و حکومه‌تی تورکی ، کۆبانی
توانی له تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌میدا ده‌رچێت و سه‌رکه‌و توانه له جه‌نگه‌که
بێته ده‌ره‌وه. گومانی تیادا نییه به‌شداریکردنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی
له ڕێگای ئاسمانییه‌وه دوای ئه‌وه بوو که زانییان یا کۆبانی ناکه‌وێت
یا که که‌وت ته‌نها گیانله‌به‌رێكیش به زیندوویی تیایدا ڕزگاری نابێت
ئه‌و کاته‌ش ئه‌مه ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێو ته‌وێڵی ئه‌وه‌ی
که پێیده‌ڵێن " کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی" بۆیه به ناچاری به‌شدارییان
له دژی هێزه‌کانی داعش،کرد.
گه‌رچی بوونی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوریانه کاراییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر
ژیانی ئه‌و چه‌ند ملیۆن خه‌ڵکه‌ی ئه‌و سێ کانتۆنه دانا‌و تا ئێستاش و
ڕه‌نگه بۆ ئاینده‌یه‌کی دووریش هه‌ژموونی خراپی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه
بهێڵێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای من هه‌ر ئه‌و دوو ڕوداوه بوون که ڕۆڵێکی
یه‌کجار گه‌وره‌شی له مانه‌وه‌ی هه‌موو ڕؤژاوادا ، گێڕا.
جه‌نگی کۆبانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو
ڕۆژاوا به جیهان به گشتی و سه‌رجه‌می چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و
نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی دوونیا بناسێنێت. بوه هۆی ڕا
کێشانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و هاوکاری و یارمه‌تی خه‌ڵکانێکی زۆر تا ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی به سه‌ده‌ها که‌س له شوێنی جیاجیاوه به‌ره‌و به‌ره‌کانی
جه‌نگ ملیان ناو له ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دا له سه‌نگه‌ره‌کانی
پێشه‌وه، دژی داعش ده‌جه‌نگان که ئه‌مه‌ش بووه هۆی گیانبه‌ختکردنی گه‌لێکیاشیان.
هاوکاتیش به سه‌ده‌های دیکه ڕویانده‌کرده ئه‌وێو له بواره‌کانی
میدیا و کاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد.
گه‌مارۆدانی ئابوریش له لایه‌ن تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی
ناوچه‌که‌وه ، ئه‌میش دیسان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی بینی له مانه‌وه
ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه دیمۆکراتییه‌کانی ڕۆژاوادا، له دروسنه‌بوونی
ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵیی. ئه‌م گه‌مارۆ ئابورییه وای له کۆمه‌ڵیی کوردی له‌وێ
کرد که بڕوای ته‌واو بکه‌نه سه‌رخۆیان له کاروباری ڕۆژانه و
قایلبووون به ژیانێكی ساکار و ساده، له له‌ده‌ستنه‌دانی گیانی
هاوکاری و ڕۆحی یارمه‌تیدانی یه‌کدی و کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی
و دوورکه‌وتنه‌وه له خۆشه‌ویستی بۆ پاره و کۆکردنه‌وه‌ی و
ملشکاندنی یه‌کدی له پێناوی ده‌ستکه‌وتنیدا. به کورتی گه‌مارۆی
ئابوری بوه هۆی مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندییه مرۆیانه‌ی
که له کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌تایی، چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت.
ئیستاش ، پاش قۆناغی جه‌نگ و گه‌مارۆ ، پاش ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌م
که قۆناغی ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی دووهه‌مه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
یه‌کجار سه‌خته ، قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه و ڕه‌نگڕشتنه بۆ ئابوری
داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا، که ئه‌م قۆناغه‌ش له
ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
قۆناغی مردن و ژیانه‌وه‌ی ڕۆژاوایه، قۆناغی به‌ره‌وپێشه‌وچوون یا
تێشکانی ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که نزیکه‌ی ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌ستی پێ‌کرد ، قۆناغی دستپێکردنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه مه‌زنه‌یه
( هه‌ڵبه‌ته له شێوه‌ی میکانیکیانه‌دا نا) یاخود هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌ی
ساردی بێ ئومێدییه.
دروستبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به ڕێگایه‌ك له ڕێگاکان
به‌ره و یه‌کێك له‌و ئاقارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌بات، بۆیه سه‌رکه‌وتن
و داڕوخانی سه‌رجه‌می ڕۆۆژاوا له هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌ك له ڕێگاچاره‌کانی
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی-دا ، له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
به‌ڕای من ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌گرتنه‌به‌ری
یه‌کێك له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه ڕووده‌دات:
یه‌که‌م: له ڕێگای گه‌وره کۆمپانییه‌کانی جیهانی و ده‌زگه دراوییه‌کانی
نێوده‌وڵه‌تی وه‌کو : سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و
بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپی . بێگومان گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی ئاوا ته‌نها
و به ته‌نها به سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حکوموته ملهوڕه‌کانی
ئه‌م وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه به سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار سه‌ختی
وه‌کو ئه‌وانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئه‌فه‌ریقادا،
ده‌یانبینین.
دووه‌م: له ڕێگای یارمه‌تی و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداریکردنی
چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و سه‌ندیکالیست و ئه‌نارکست و
ئازادیخوازان و هه‌ندێ له ده‌زگه و ڕێکخراوه خێرخوازه‌کانه‌وه‌یه .
گه‌رچی ئه‌م ڕێگایه درێژخایه‌نه و پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار دوورودرێژه ،
به‌ڵام تاکه ڕێگایه‌که که ده‌ستی کۆمپانیا و ده‌زگه دراوییه‌کانی
جیهانی تیادا کۆتا بکرێت و خواست و هیوایانی تیادا زینده به‌چاڵبکرێت.
سێهه‌م: له‌پاڵ ڕێگای سێهه‌مدا تووله‌ڕێگایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه که ئه‌ویش
به قۆنته‌راتدانی هه‌ندێك پرۆژه‌یه به چه‌ند کۆمپانیایه‌ك له
هێنانی ماتیریاڵ و خه‌ڵکانی پسپۆڕ، به‌ڵام به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی
خۆی ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بکرێت و له‌ژێر چاودێرییه‌کی ورد‌و هه‌مه
لایه‌نانه‌دا کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و بارگه و بنه‌یان بگێڕنه‌وه
بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون.
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی له ڕێگای یه‌کێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه
دستنیشانی ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو ڕۆژاوا
ده‌کات ، ده‌توانیت ئه‌و به‌رنامه ئابورییه‌ی که له ئێشتادا کاری له‌سه‌ر
ده‌کرێت بخرێته گه‌ڕ.
بێگومان له ئێستادا وتووێژێکی زۆر له ننێوانی سیاسییه‌کان و
ئابوورییناسه‌کان و خودی خه‌ڵکانی کۆبانیدا له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
کۆبانی، به‌رده‌وامه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا کۆنفرانسێکی
دووڕۆژی له شاری ئامه‌د هه‌ر بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و کێشه‌یه، گیرا، به‌ڵام
له ڕاستیدا تا ئێستا بڕیارێکی ئاوا نه‌دراوه له چونێتی ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی
کۆبانی دا. منیش بۆخۆم کاتێك که له‌وێ بووم چه‌ند له‌دووچوونێکی ئه‌و
باسه‌م کرد به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دیتمن نکوڵی ئه‌وه‌یان ده‌کرد
که مل بۆ فشاری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و کۆمپانیه‌کانیان بدرێت.
ئه‌وان ده‌یانوت که به فه‌رمی ئه‌و داخوازییه له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه
ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
نه‌دانی بڕیارێك که له به‌رژوه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان و ده‌زگه
درواییه‌کانیان بێت سه‌باره‌ت به ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، کارێکی
باشه و نیشانه‌ی به‌رگری و چۆکدانه‌دانه بۆیان، هاو کاتیش ئه‌رکی سه‌رشانی
هه‌ر هه‌موومانه له یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
کۆبانی به چه‌شنێك له چه‌شنه‌کانی کۆمه‌كکردن تاکو ئه‌و ئه‌زموونه
گه‌و ره‌یه‌ی که وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له ئاسمانی خه‌باتی
ئازادیخوازاندا ده‌دره‌وشیته‌وه به‌رده‌وام بێت. نابێت بهێڵین ئه‌و هه‌موو
ماندووبوون و خه‌بات و و هیلاکه‌تییه‌ی ئازادیخوازانی ڕۆژاوا به
فیڕۆبڕوات ، نابێت ڕێگا بده‌ین دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌شی گه‌نجانی ژنان و
پیاوانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و سه‌رجه‌می ڕۆژاوا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ریی
ئازادی بگرێت ، پاره و سوود و سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ کۆمپانییه گه‌وره‌کان
و ده‌زگه دراوییه‌کان به ئه‌نجام بهێنێت.
_________________________
بەشی دووەم:
www.emrro.com/nabelegereyn2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/nabelegereyn.htm
٢٧\٥\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|