په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٥\٢٠١٨

نابێ سوڵتان ھاشم ئازاد بکرێ.

 


داواکارییەک سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کە ئەمڕۆ ٥\٣\٢٠١٨ نووسیویەتی و ئاراستەی ھەر یەکە لە سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای قەزاو سەرۆکی دادگای باڵای ئیتحادی کردووە تیایدا داوای ئازادکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان ھاشم دەکا، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم داوایەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دەکەین کە داوایەکی نایاساییەو مایەی شەرمە داوایەکی نا یاسایی وا لە لایەن بەرزترین کەسایەتی تەشریعی عێراقییەوە دەکرێت، ئەمە نیشانەی ئەوەیە بۆ سیاسییەکانی عێراق دەنگ کۆکردنەوە گرنگە نەک جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا.

ئێمە لێرەوە داواکارین پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال درێژەی پێ بدرێ، هەروا تەواوی تۆمەتباران ببردرێنە بەردەم داددگا و لە سزا رزگاریان نەبێ لە پێشیانەوە تۆمەتبارە کوردەکان.

 


کوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک