٥\٩\٢٠٢١
نا بۆ
بێسەروشوێنکردن، بەڵێ بۆ گەڕاندنەوەی ماف بۆ قوربانیان.
ئەمرۆ ٣٠ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنکراوانە لە جیھان، کوردستانیش ھەرێمێکە
لە وڵاتێک کە عێراقە یەکێکە لەو ٨٠ وڵاتەی جیھان کە ژمارەیەک زۆر لە
ھاووڵاتیانی بێسەروشوێنکراون بەھۆکاری سیاسی، ئەم بەشە لە جیھاندا
ژمارەیان بە ٥٢٢٥٠ کەس دیاریکراوە، کە ئەوانەن تۆمارکراون لە ناوەندە
جیھانیەکان بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوری جیھانی و
ھاوپەیمانی جیھانی دژ بە بێسەرو شوێنکردن و .... لە کاتێکدا تەنھا
ژمارەی بێسەرو شوێنکراوانی کوردستان لە قوربانیانی ئەنفال و بارزانی و
فەیلی و ئێزیدی و ...چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە، بە شێوەی گشتی
ژمارەی بێسەروشوێنکراوان خۆی دەدات لە ٥٠ ملیۆن ھاووڵاتی لە جیھاند، لە
ناویشیاندا لە ٣٠ وڵات زیندانی نھێنی ھەیە، لەناویاندا لە عێراق بونی
ھەیە.
• بَسەروشوێنکردن تاوانێکی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و
جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە، بە پێی پەیمانامەی رۆما دەچێتە چوارچێوەی
تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە، کات و شوێن تاوانەکە بە زیندویی
دەھێڵێتەوە ، بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی راستیەکانیان
ھەیە.
ھیچ دەسەڵات و گروپێک مافی بێسەروشوێنکردنی ھاووڵاتیانیان نییە، کە
تاوانکار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.
بێسەرو شوێنکردن پێشێلی مافی یاسایی تاک، مافی ئازادی و ئاسایش، مافی
ئەشکەنجە نەدان ، مافی ژیان، مافی ناسنامە، مافی دادگاییکردنی
دادپەروەرانە، مافی قەرەبوکردنەوە، مافی وتنی راستیەکان، مافی ئابووری،
کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، مافی ئاستی ژیان، مافی تەندروستی و فێربوون ،
مافی کەرامەت و داوالێبوردنکردنی قوربانی .. ھەیە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنکردن
بەھۆی عەقیدەی سیاسیەوە لە باشوری کوردستان و دەیان ھەزار لە پارچەکانی
دیکەی کوردستان لە لایەن رژێمە دکتاتۆرییەکانی ناوچەکەوە، داواکارین:
١- حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنکراوان، ھۆکاری
بێسەروشوێنکردن و ھۆکاری مردن، شوێنی مردنیان بڵاو بکاتەوە، ئەوانەشی
ماون ئازادیان بکات.
٢- شوێنی کۆکردنەوەی بێسەروشوێنکراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو
شوێنکراوان و دروست کردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
٣- بە یاسا بێسەروشوێنکردن لە کوردستان قەدەغە بکرێت.
٤- داوای لێبوردن لە بنەماڵەکانیان بکرێت و پەیمانی دوبارە نەکردنەوەی
بدرێت.
٥- روفاتی قوربانییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ کەسوکاریان.
٦- قەرەبووی ئابووری کەسوکاریان بکرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو، ژیانێکی
شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بکرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری
تەندروستی.
٧- مافی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانە ھەموو راستییەکان لەسەر
بێسەروشوێنکردنی رۆلەکانیان بزانن، تەواوی زانیارییەکانیان لە بەرواری
بێسەروشێوێنکردنەوە بۆ ئاشکرا بکرێت.
٨- بە یاسا پارێز بەندی بۆ کەسوکاری قوربانیان، پارێزەرەکانیان،
رێکخراوەکانیان دیاریبکرێت بۆ وتنی راستییەکان و داکۆکیکردن لە
مافەکانیان.
٩- پێویستە زیندانەکانی کوردستان سجلی ھاتووان و دەرچوانی ھەبێت، ھیچ
کەسێک لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەکان زیندانی نەکرێن و زیندانی نھێنی
وەک تاوان سەیر بکرێت.
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٣٠\٨\٢٠٢١
|