٨\٧\٢٠١٩
نا بۆ
بەشوودانی منداڵان!
- کەڕنەڤاڵی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە
کەمپەکان -
ئامادەکردنی راپۆرت:
کامەران لەتیف
ئەمرۆ
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی - لقی کوردستان و بە ھاوکاریی
سەنتەری بەرگریی لە مافەکانی منداڵانی کوردستان کەرنەڤالی پاراستنی
مافەکانی منداڵانیان لە کەمپی عەربەت بەڕێوەبرد سەبارەت بە دیاردەی بە
بەشوودانی منداڵان و دەستدرێژییکردنە سەر مافەکانی منداڵان. بۆ ئەو
مەبەستە فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان بریاربوو
ئەم چالاکییە لە ٢٠\٦\٢٠١٩
بە ئەنجامی بگەیەنیت کە رۆژی پەنابەران بوو بەلام بەداخەوە بە
ھۆی ھەندیک رێگریی کەمێک دواکەوت، بەلام خۆشبەختانە بەئەنجام گەیەندرا،
چالاکیەکە بریتیی بوو لە گۆرانی و شانۆگەریی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی
بەرچاو لە منداڵان و دایکان و باوکانی نێو کەمپی پەنابەرانی عەرەبەت.
سەرەتایی بەرنامەکان بە وتەی بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیونی
سەراسەری پەنابەران عێراقی (ئامانج عەبدولا) پیشکەشکرا کە تیدا بە
زمانی عەرەبی باسی لە زیانەکانی ھاوسەرگیری منداڵانی خوار ١٨ ساڵیی
روونکردەوە ھەروەھا مامۆستا (جەمیلە عەبدولقادر)لە لایەن سەنتەری
بەرگریی لە مافەکانی منداڵانی کوردستان بە زمانی عەرەبی باسی لەوە کرد
چۆن ئەم دیاردەیە بنەبر بکرێ. پاشان تەوەرەی دووەمی بەرنامەکان
تەرخانکرا بۆ گۆرانی و شانۆگەرییەک لە لایەن منداڵانەوە کە لە لایەن
مامۆستا (ئاسۆ ئیبراھیم) ڕاھینانیان پێکرابوو کە بووە جێگەی ڕەزامەندی
و دڵخۆشیی ئامادەبووان.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و ئامانجەکانی ئەم چالاکیە (لیفلیت)ی
بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرد بۆ زیاتر ھۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان
و شارەزابوون لە بەند و مافە جیھانییەکانی منداڵان.
بە شێوەیەکی گشتیی ئامانجی ئەم چالاکیە خۆی لەم چەند خاڵەدا دەبینیتەوە:
١- ئاشناکردنی خیزانەکان بە مافەکانی منداڵان. ٢- یارمەتیدانی
خیزانەکان بۆ پەروەردەیەکی تەندروست. ٣- دوورخستنەوەی خیزانەکان لە
ئازاردانی منداڵەکانیان لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە . ٤- ھۆشیاریی
خیزانەکان لەوەی بەشوودانی منداڵان لە خوار شازدە سالییەوە توندوتیژییە
دژ بە منداڵان و لیپرسینەوەی یاسایی لەسەر دەبێت. ٥- پاراستنی منداڵان
لە ھەر دەستدریژییەکی سیکسیی.
دیارە بەشوودانی منداڵان یەکێکە لە و
پیشیلکارییانەی بەرامبەربە مافەکانی منداڵان دەکرێ لە رووی یاسایی و
کۆمەلایەتیەوە ڕێگەپێدراو نییە، ھەندێک لە خیزانەکان پێیانوایە کە ئەمە
بەشێکە لە بروای ئایینی و کلتووریی.. ھەروەھا پێیانوایە باری ئابووریی
و گوزەرانی خیزانەکەیان باش دەکەن، بە داخەوە تاکو ئیستا پابەندن بەم
نەریتە دواکەوتووە. لە کۆتایی چالاکیەکەدا گرووپی منداڵەکان نانی
نیوەرۆیان خوارد و گەڕانەوە بە خۆشیی و سەرکەوتوانە کۆتایی بە
چالاکییەکە ھات.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق - لقی
کوردستان
سەنتەری بەرگریی لە مافەکانی مندالانی کوردستان
٣٠\٦\٢٠١٩
dashtyjamal@gmail.com
-----------------------------------------------------------------------------
کۆمەک و
ھاوکاریی بە مندالانی ئاوارە لە کەمپەکانی عەربەت درێژەی ھەیە.
رۆژی شەمە ٢٩\٦\٢٠١٩
تیمێکی ھاوبەشی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی - لقی کوردستان،
بزووتنەوەی دژی ھەژاریی) کۆمەڵێک ھاوکاریان گەیاندە مندالان لە کەمپی
ئاوارەکانی ئاشتی لە عەربەت. ئەو کۆمەک و ھاوکارییانە لە لایەن خەڵکانی
مرۆڤدۆستەوە لە وڵاتی دانیمارک رەوانەکرابوو، شایەنی باسە کۆمەکەکان
بریتی بوون لە ٧٥ پارچە یاریی مندالان و لە لایەن بەرێز کاک
ھەڵکەوتەوە بەسەر مندالاندا دابەشکران.
راگەیاندنی بزووتنەوەی دژی ھەژاریی
راگەیاندنی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی - لقی کوردستان
٣\٧\٢٠١٩
dashtyjamal@gmail.com
|