٥\١١\٢٠١٢
نا بۆ دەسەڵاتی
حاکمی عەسکەریی لە ناوچە دابڕێندراوەکان!
لە رۆژی ٢/١١/٢٠١٢ فەرماندەیی دیجلە بە رووخساری
ئەنفالچییەک و بە
شێوەی عەسکەرتاریی سەردانی قەرەتەپەی کرد.
ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسنووری گەرمەسێر و گەرمیان بە
ئەرکی خۆمان دەزانین بە شێوەیەکی مەدەنی،
ئاشتیخواز و روحی تەبایی سەردانی قەرەتەپە بکەین و ئەم داواکارییانە بۆ
رای گشتی و حکومەتی عێراق رابگەیەنین:
١-
ھەڵوەشاندنی فەرماندەیی دیجلە و دوورخستنی فەرماندە ئەنفالچییەکەی لە
ئەرکەکەی.
٢- تەفعیلکردنی ئەرکەکانی ماددەی دەستووری ١٤٠.
٣- بەھێزکردنی کلتووری ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و دیالۆگ لە ناوچە
دابڕێنراوەکان.
٤- رێگریکردن لە بیروبۆچوونی شوفێنیستی و مەزھەبی.
٥- پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەگژداچوونی بێکاری.
رۆژ: ٥/١١/٢٠١٢.
کات: ٩ی بەیانی.
شوێنی گردبوونەوە: لەلای پەیکەری ئەنفال لە ناحییەی رزگاری و لەوێوە
بەرەو قەرەتەپە بەرێدەکەوین.
لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان
یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە کوردستانی عیراق/ لقی گەرمیان
یەکێتی گشتی قوتابیان-مەکتەبی سکرتارییەت
مامۆستایانی پیشەیی کوردستان
کۆمەڵەی پەیامی گەرمیان
لقی گەرمیا رێکخراوی چاودیری کوردوسایت-چاک
رێکخراوە دیموکراتەکان
یەکیتی ژنانی کوردستان
ناوەندی رێکخراوە دیموکراتەکان
مەکوی کۆڕان لە کفری
ناوەندی ھەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردنی گەلی کورد و جینوساید(چاک)
بۆ پەیوەندیکردن: قەیس ئەنوەر (٠٧٧٠٠٧٧٠٥٠٤٧١٩١)، ئەیاد عەلی(٠٧٧٠٢٢١٥٣٧٤)
سلام عەبدوڵلا(٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣)، د.رابعە عەباس(٠٧٧١١٣٢٩٧٢١).
|